تەمەن/temen: ن:[ کە] ژیی، ڕست : ماودایەک لە ژین، ئەندازەی ژیان.

 تێبینی
 تەمەنی مرۆڤ  بەسەر پێنج چینان دابەش دەکرێت 
 1 –   کۆرپە  لە 0 تا 2 ساڵ.
 2 –  منداڵ  لە 2 – تا 14 سالان. 
 3 –  جاحێڵ  لە 15 – 25 سالان. 
 4 –  ئاحێڵ  لە 25 – 50 سالان. 
 5 –  پیر     لە 51 تا کۆچی دوایی.

{ گیوی موکریانی، بەدەستکارییەوە }.

تەمەندرێژ/temendirêj: ئانتـ:[ تەمەن+درێژ] ژیدرێژ. >< تەمەنکورت.

تەمەندرێژیی/temendirêjîy: نچ:[ تەمەندرێژ+ ئیی] ژیدرێژیی.

تەمەنکورت/temenkurt: ئانتـ:[ تەمەن+ کورت] ژیکورت.

تەمەنکورتی/temenkurtî: نچ:[ تەمەنکورت+ ئیی] ئەوەی پێوەندی بە تەمەنکورتەوە هەبێت.

 

تەمەنی ئاوەزی/temenî awezî: نتـ:[ تەمەن+ ی + ئاوەز+ ی ] تەمەنی عەقڵی.[ ئینگـ: Mental ag]

تەمەنی درێژ بۆ کەسێک بەجێ هێشتن/temenî dirêj bo kesêk becêhêştin: کتن، شڕ:[ ئد] مردن، عومری درێژ بۆ کەسێک بەجێ هێستن.

تەمەنی منداڵی/temenî mindaľî: نتـ:[ ] منداڵێتی.[ ئینگـ : Childhood] 

تەمەنی هەرزەکاری/temenî herzekarî: نتـ: تەمەنی باڵەقی. [ ئینگـ : Puberty]

تەمەنی یاسایی/temenî yasayî: نتـ:[ ] باڵەق.[ ئینگـ : Age of majority] 

 

بەتەمەن/betemen: ئان:[ بە+ تەمەن] بەساڵاچوو، پیر، تەمەندار_ تەمەن درێژ، گەورەساڵ.

بەتەمەناچوون/betemenaçûn: کتن:[ بە+ تەمەن + ئا+ چوون] پیربوون

بەتەمەناچوون/betemenaçûn: کتن:[ بە+ تەمەن+ ئا( دا)+ چوون] پادسن( ل)، سەرەتای پیری.

نیوە تەمەن/nîwe temen: نتـ:[ نیو+ ئە+ تەمەن][ ئینگـ : Half life]. 

.

.

.

.