برد/bird: ن:[ ڕوو][ کباک] تەركە، جەگەن( هـ)، چیت، چیتک، زەل، ژاژ، قامیش، قوڕەو، گابڕ، میش.
.
.
___________
برد/bird: ف:[ بردن]
بردە/birde: ف، نفا:[ برد(بردن)+ ـە]
1 – پێشگرێکە بۆ بەهێزکردنی کردەوەیەک وە دەست نیشانی کارێک دەکات
:: ئەمن لەم کردەوبردەی تۆ تێ ناگەم.
2 – یەکێکە لە ڤاڤێرەکانی کاری بردن.
بردە/birde: ف:[ بردن]
1 – بردراو، بردوو.
2 – بەناوەوە دەلکێت و ئاوەڵناوی کرداری دروستدەکات :
: بابردەڵە
: سەربردە
بردەبار/birdebar: ئانتـ:[ بردە(بردن)+بار]
1 – بارکێش، باربەر، بارهەڵگر( مرۆڤ یا شتێک).
2 – بەئارام، بەسەبر، پشوودرێژ، سینگ فراوان، جەفاکێش، خۆگر( بەرامبەر چورتم).
3 – تەقەلڕکەر، ڕەنجبەر، ڕەنجکێش، هەوڵدەر.
بردران/birdiran: کتن:[ لە(بردن)ـەوە داڕێژراوە] بران.
.
.
.
.