پلار ¹ /pilar: ن:
1 – پللار( هـ)، پەلار( بابا)، پاگە، كوڵەبڕک : کورتە دارێكە بە كەسێک یان بە شتێكەوە درابێت.
2 – [ مجـ] تانە، تانووت، تەشەرە، تەووس، توانج، تڤیل.
3 – بڕكە
:: بڕكەی بێستان.
4 – برنگ _ برینگ، کەلەخ، چارک : تیخێکی دوو دەمە وەک مەقەست خوری و مووی ئاژەڵی پێدەبردرێتەوە.
پلارە/pilare: ن: هەڵمەت، توانج.
پلاربەر/pilarber: نتـ:[ پلار+ بەر] هەڵمەتبەر.
پلاربەرڎەی/pilarberđey: کتن:[ هـ][ پلار+ بەرڎەی] هەڵمەت بردن.
پلاردای/pilarday: کتپ:[ هـ][ پلار+ دای] هەڵمەت دان.
پلاردەر/pilarder: نفا: هەڵمەت دەر.
پلارگرتەی/pilar girtey: کتپ:[ هـ][ پلار+ گرتەی] پلارتێگرتن، توانج تێ گرتن.
پلارگرتەینە/pilar girteyine: کتپ:[ هـ] پلارتێگرتن.
پلارهاوێژ/pilarhawěj: نفا:[ پلار+ هاوێژ( هاویشتن)] توانجگر، تانەهاوێژ.
پلارهاویشتن/pilar hawyiŝtin: كتن: بەردهاوێژتن، قوڵەدارپێدان.
پلارتێگرتن/pilar těgirtin: كتپ: توانج لە یەكێك گرتن، پڵار بە كەسێك یان شتێك دادان.
پلاری/pilarî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە هەڵمەت و توانجەوە هەبێت.
.
.
____________________
پلار ² /pilar: ن:[ کشت] بڕكە : بڕكەی بێستان.
.
.
.
.