پەرێش/perêş: ئان: بۆی، پەشێو، پەرێشان.

{

زومرە زومرە گوڵ بە قۆشەن بەرد پەرێش ئەو پای کووب

شڕی وەهار بەخشا بە خەشخاش تەوق توحفەی ئەحمەدی

}{لهۆنی}.

پەرێشان/perêşan: ئان: ئاشوفتە، ئاوارە، بەدبەخت، بڵاو، بۆژە، بۆژما، پەڕاگەندە، پەرێش، پەژارە، پەڕژێو، پەلیشان، پاڕش، پۆشمان، تاتا، چارەڕەش، خاکەسار، خاکبەسەر، خەمناک، داوداو، دەستەپاچە، رەتبلاو، ژوولیاک، شپرزە، شێوڕو، کارتێکچو، کەیل، کۆڵەوار، گردەنشین، لێقەوماو، ناکۆک، هەژار.

پەرێشان بوون/perêşan bûn: کتن:[ پەرێشان+ بوون] پەلیشین، تێکچون، چارە ڕەش بوون، شێوان، فەلشین، کڵۆڵبوون.

پەرێشان کردن/perêşankirdin: کتپ:[ پەرێشان+ کردن] پەلیشاندن، تێکدان، چارەڕەشکردن، شێواندن، فەلشاندنن، کڵۆڵکردن.

پەرێشانی/perêşanî: نچ: ئاشوفتەگی، بەدبەختی، پەژارەیی، چارەڕەشی، خاکەسەری، خاکبەسەری، خەمناکی، شپرزەیی، شێواوی، لێقەوماوی، ناشەف( هـ).

.

.

.

.