بڵاو/biľaw: ئان:[ بڵ+ ئاو][ سانسکـریت: vilah] ئاشکرا، بەردبار، بەروەدەر، پەخش، بەلا_ بەلو، بەڵاڤ، بلا، بلاڤ، پەڕاگەندە، پەرت، پەرش ، پەرێشان، پرژ، پڕش، پژیاگ،چرژ، چرڤر، ووڵاو، وەڵاو، گوشاد.

بڵاوە/biľawe: نفا:[ بڵاو+ ئە] بڵاوبوونەوە. پەڕاگەندەیی.

بڵاوەپێکردن/biľawe pěkirdin: کتپ: پەرت و بڵاوکرنەوە.

بڵاوەکردن/biľawe kirdin: کتپ: ووڵاوەکەردەی( هـ).

بڵاوەلێکردن/biľawelěkirdin: کتپ: پەرتبوون، بڵاوبوونەو.

:: کوڕینە بڵاوەی لێبکەن.

بڵاوکران/biľawkiran: کتن:[ بڵاو+کران( کردن)] پەخشان.

بڵاوکراوە/biľawkirawe: نفا: بلاڤۆک( کباک) : نامیلکە.  

بڵاوکردن/biľaw kirdin: کتن: بلاڤ کرن( کباک)، پەخشاندن، چرڤراندن، چرپاندن، چرژاندن، بەخشەوکردن.

بڵاوکردنەوە/biľawkirdinewe: کتپ:

بڵاوكردنه‌وه/biľawkirdinewe: كتپ:[ بڵاو+ کردن+ ەوەئاشكراكردن، ئه‌فشان، پەخشکردنەوە، په‌ڕاگه‌نده‌كردن، پژاندن، ڕژاندن.

بڵاوکەر/biľawker: نفا: پەخشەر.

بڵاوکەرەوە/biľawkerewe: نفا: پەخشەرەوە.

بڵاوی/biľawy: نچ: پەرتی.  

 

بەربڵاو/berbiľaw: ئانفا:[ بەر+ بڵاو]

فراوان، تاب، بەرین، گوشاد، هەوار، پێش ئاوەڵە. 

2 – درێژەپێدراو، دوورودرێژ.

بەربڵاوە/berbiľawe: نتـ:[ بەر+بڵاو+ە] دڕژان، گووشاد.

بەربڵاوەلێکردن/berbiľawelěkirdin: کتپ: [ بەربڵاوە+ لێکردن] دڕژاندن، گووشادی پێکردن

بەربڵاوی/berbiľawy: نچ: پێشئاوەڵەیی، فراوانی، گووشادی.  

دڵبڵاو/diľbiľaw: ئانتـ:[ دڵ+ بڵاو] دڵشێواو، دڵ له‌خۆچوو، سه‌رگه‌ردان.

{

مه‌که‌ن مه‌نعی وه‌فایی که‌ خاو و دڵ بڵاوه‌

به‌داو و دڵ، دڵی خۆی به‌داوی زولفی داوه‌

}{ وەفایی}

.

.

.

.