تین/tîn: ن:[ پهـ : تاب : tap، فار: tab، کو taw/tav،hetaw ]
1 – تاو، تەووژم، گور، گەرمایی ئاگر و هەتاو، هەڵم یا هەوای گەرم.
2 – پێز، هێز، گڤ، هەڤل، بڕه، ووزە، تیهن، بۆک.
{
داخەکـه م بــۆ گوڕ و تـیـنـی جوانیـم
ئەو دەمەی چوخن و چبـووم بۆ وانیم ؟
}{ هەژار}
3 – ئەنیا، بڕهـ( كباك)، پرزە، پێز، تاقەت، توانا، تێن _ تین، زەبر، زۆر( شن)، شەنگ، گریک، نێرەوان.
4 – باندوور( کهـ)، کار، تەهسیر.
بەتین/betîn: ئانتـ:[ بە+ تین] هێزدار، تیندار.
بێتین/bětîn: ئانتـ:[بێ+ تین]
1 – نهووم، هەلی، تەشک، زراڤ _ زراو، چیقال، باریک، لاواز، بێتووک، کەمتین.
2 – بێ باندوور( کباک)، بێتەئسیر.
تینپێدان/tînpědan: کتن:[ تین+پێ+دان] بەهێوکردن.
تینتێدانەمان/tîntědaneman: کتن:[ تین+ تێدا+ نەمان] ئاهـ لەبەرنەمان، بێهێزبوون.
تیندار/tîndar: ئانتـ:[ تین+ دار]
1 – بەتین، بەتوانا، کۆک، لێهاتوو.
2 – بەهێز _ هێزدار، بەهیمەت، جوامێری، بۆکە، لەش ساغ.
3 – بباندوور( کباک)، بتەهسیر.
تینداربوون/tîndarbûn: کتن:[ تین+ دار+ بوون] بەهێزبوون.
تیندارکردن/tîndarkirdin: کتپ:[ تین+ دار+ کردن] بەهێزکردن.
تیندارنەوە/tîndanewe: کتپ:[ تین+ دان+ ئەوە] تێندان.
تینشیر/tînŝǐr: نتـ:[ كباك][ تین+ شیر] شیرەتێن.
.
تینی ئاگر/tîn: نتـ:
تینی ڕووناكی/tîn: نتـ: [ ئینگـ : Strength of light, Luminance ].
تینی گەرمی/tîn: نتـ:
.
بەتین/betîn: ئانتـ:[ بە+تین] هێزدار، تیندار.
بێتین/bêtîn: ئانتـ:[ بێ+ تین]
1 – ئێرەت( رۆژ)، بێتووک، بێهیز، تەشک، چلەک، چیقال، کەمتین، نهووم، هەلی.
{
ﻭﺗﯽ : بۆﭼﯽ ﻭەﻫﺎ بێﺗﯿﻦ ﻭ بێڕەﻧﮓ
ﻭﺗﻢ : تۆ بۆﭺ ئەوەﻧﺪە شۆﺧﯽ ﻭ شەﻧﮓ
}{ مەحوی}
2 – بێ باندوور( کباک)، بێتەئسیر.
بێتینی/bêtînî: ن: لاوازی، بێهێزی، چلەکی، ئێرەتی.
.
.
_____________________
تین/tîn: ن: بین، بێهن _ بهن، بینگ بۆنخۆش.
.
.
.
.