کوێر/kiwêr: ن:[ نخ] کۆر، کۆرە، کوورێ، نابین، نابینا( کناو)، نەبین، نەبینا( کباک) : کەسەێک کە چاوی نەبینێت، زۆربەی چار چاوی هەموو ڕەشە، ڕۆشنایی ناگاتە ناو چاوی. هەندێک کەس کە لەدایک دەبن کوێرن، هەندێکی دیکە بەهۆێ ڕووداوە و تووش دەبن.[ ئینگـ: cecum , diverticulum ,blind]
{
نه بۆ کوێر ههڵپهڕه و
نه بۆ کهڕ گۆرانی بڵێ
}
هۆکارەکانی کوێربوون |
ئاوی سپی چاو/awî sipî çaw: نتـ:[ نخ] کاتاراکت، ئاڤاسپی، ئاوی سپی، ئاوی مرواری : ئاوی مردار لە چاودا . بریتییە لە لێلبوونی زەڕەبینی چاو کزبوونی هێزی بینینی چاو بە هۆی پیری و هەندێک نەخۆشییەوە. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 47,8 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: cataract].
ئاوی ڕەشی چاو/awî řeşî çaw: نتـ:[ نخ] گلۆکۆما، ئاوی شینی چاو، شیناوی چاو: تەمێکە پەلەزەی چاو پەیدادەبێت و دەبێتە هۆی کوێری. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 12,3 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: Glavcoma].
پەڵەی دانەدواوە/peľey danediwawe: نتـ:[ نخ] لەکەی دانەدواوە پەیوەندی بە پیربوونەوە هەیە. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 8,7 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: macular degeneration (AMD)].
خۆرەی گلێنە/xorey gilêne: نتـ:[ نخ] برینداربوونی یان تووش بوونی پەردەی تەنکی چاو، ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 5,1 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: Corneal ulcer].
سەوزکوێر/kiwêr: نتـ: سەوزە کوێرێ.[ لا: achloropsia]{ پەزیشکی، ل، 19}.
کوێربوونی شەکەرە/kiwêrbûnî şekere: نتـ:[ نخ] بەهۆی بەرزی ڕێژەی شەکر لە نەخۆشەکەدا بۆری خوێنی ناو سۆمای چاو تێکدەدات. ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 4,8 % لە جیهاندا.[ ئینگـ: diabetic retinopathy].
وەردێنە/werdêne: نتـ:[ نخ] باسمە، بەتری، بۆخۆیی، بێخوێیی، تەراخوما _ تەراخوومە، بیرۆڤاچاڤێ (باد)، چاوئێشەی گرێ گرێ : ڕیژەی کوێربوونی ئەم جۆرە نەخۆشییە 3,6 % لە جیهاندا.[ ئینگـ : trachoma].
کوێربوون/kiwêrbûn: کتن: بەستران.
{
}{ کوردی}
کوێرک/kiwêrik: نچ:
کوێرکردن/kiwêrkirdin: کتپ:
:: ئەو ژنە کوردە ئێزدییەی 20 مانگ خۆی کوێر و لاڵ کرد.{ باسنیوز}
{
ئەو چاوە جوانەی نێرگسی کوێرکرد
بەستەڵەک دەستی( خانمەڵ)ی لێبرد
}{ پیرەمێرد}.
کوێرکوێرانە/kiwêrkiwêrane: نتـ:[] چاوبەستە، چاڤ گرێدایی.
کوێروو/kiwêrû: نتـ:
کوێرێتی/kiwêrêtî: ئاکتـ: کۆرەیی.[ ئینگـ: blindly]
کوێری/kiwêrî: نچ: شەڤڕەشی، کۆرانی، کۆرەیی، کۆرایی.[ ئینگـ: blindness]
بەکوێرانە/kiwêr: ئاکتـ:[ بە+ کوێر+ ئانە]
خاڵی کوێربوون/xaľîkiwêrbûn: نتـ:
خۆکوێرکردن/xo kiwêr kirdin: کتن:
ڕیخۆڵەکوێرە/řîxoľekiwêre: نتـ:[ نخ][ ڕیخۆڵە+ کوێرە] ئاپاندیس.
شەوکوێر/şewkiwêr: ن:[ نخ][ شەو+ کوێر] شەڤکۆر.[ ئینگـ: Night blind]
هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە/kiwêr: نتـ:[ نخ] ئەپاندیس.
.
.
____________
کوێر/kiwêr: ئان: داخراو.
کوێرانە/kiwêrane: ئانتـ:[ کوێر+ ئانە] بەخۆرای، بێهودە، هەلەشەیی.
کوێراو/kiwêraw: نتـ:[ کوێر+ ئاو] ئاوێکە لەهاوین یان پاییزدا ووشک دەکات.
کوێرەوار/kiwêrewar: ئان: کۆرەوار: بەکابرایەک دەگوترێت هەستی تێگەیشتنی زۆربێت تا ئەوەی بەنەخوێندەوارێک بگووترێت.[ ع : اعمی البصیرة].
کوێرەواری/kiwêrewarî: نچ: کۆرەواری.
کوێرەوەر/kiwêrewer: ئان: بەرەنجی هەژارێک دەگوترێت کە حەسانەوەوتێربوونی تێدا نەبێت.
کوێرەوەری/kiwêrewerî: نچ:[کوێر+ ئە+ وەر+ئی] ئاهەأا، ئاشی.
کوێری بەفر/kiwêrî befir: نتـ:
کوێری دەروونی/kiwêrî derûnî: نتـ:
دڵێکی کوێر/diľêkî kiwêr: ئانتـ:
وەجاخ کوێر/wecax kiwêr: ئانتـ:[ وەجاخ+ کوێر] ئەو کەسەیە کە منداڵێکی لە پاش خۆی بەجێ نەهێشتبیت.
.
.
.
.