کۆلاجین/kolacîn: ن: جۆرە پرۆتینێکە کە شێتەڵ نابێتەوە لەناو بەستەشانەی ئێسکی لەشی گیانلەبەرە شیردەرەکان، هەرەوەها لە ناو لەشی باڵندە و ماسی دا، پرۆتینێکی ڕێشاڵدارە، کە زنجیرەی پۆلیپێپدیدەکانی دڕێژی و پانی ریشاڵەکان دەستنیشان دەکات. پێکهاتەی ئەم پرۆتینە لە لەشی مرۆڤ دەگاتە پتر 25% دا. بە هۆکاری تێپەربوونی تەمەن و ناڕێکی سیستەمی خواردن ڕێژەی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی کەم دەبێتەوە و لەشی مرۆڤ نیشانەکانی پیری تێدا دەرداکەوێت، بۆیە باشتر وایە لەسەروو تەمەنی 20 ساڵی مرۆڤ بۆ ئەوەی بە تەندروست و جوانی بمێنێتەوە کەپسوولی کۆلاجین بخوات تا هاوسەنگی ڕێژەی کۆلاجین بۆ لەش بگەڕێتەوە و تەندروستی و جوانیش زیاتر ببێت.[ ئینگـ : Collagen].
کۆلاجین نزیکەی 28 جۆرە | |
ڕیشاڵدارەکان | ناڕیشالدارەکان |
جۆری I : پێست، ژێ( گیرک)، vasculature، ئۆرگانەکان، ئێسک( پێکهاتەی سەرەکی لە ئەندامی ئێسکدا) | FACIT (Fibril Associated Collagens with Interrupted Triple Helices)
جۆری : IX, XII, XIV, XIX, XXI |
جۆری II : کڕکڕاگە( كڕکڕە) کۆلاجین پێکهاتەی سەرەکییە لە کڕکڕاگەدا. | جۆری : VIII, X زنجیرەی کورت ( Short chain ) |
جۆری III : تۆڕ( reticulate ) پێکهاتەی سەرەکی ڕیشاڵی تۆڕی پێکدێنێت بەتایبەت تەنیشتە درێژەکان. | جۆری : IV بنکەی پەردەیی( basement membrane) |
جۆری IV : شێوەی بناغەی قاپلەمەیی ( lamina)، بنکەی پەردەیی | Multiplexin (Multiple Triple Helix domains with Interruptions) جۆری : XV, XVIII |
جۆری V : خانەی ڕوویی( cell surfaces) پرچ( قژ) و ئاوەڵ( وێڵداش، هژی، هەڤالۆک) | MACIT (Membrane Associated Collagens with Interrupted Triple Helices) جۆری : XIII, XVII |
جۆری : VI, VII |
جێلاتین کۆلاجینە، لێ لە پلەی کوڵان شیتەل دەبێت یان دەتوێتەوە.
بۆ نموونە لیمۆ و گێزەر به ڤیتانین C و دژهئۆکسان و کۆلاجین دهوڵهمهنده.
کۆلاجینی دەستکرد یان وەک بەرهەمی پیشەسازی بەکاردێت لە بۆ ئارایشت و جوانکردنی پێست. لە ڕێگای دەرزی لێدانەوە بە بێ نەشتەرگەری. بۆ پڕکردنەوەی قوڵای چرولۆچی سەر دەموچاو.
عەتری کۆلاجین/ãetrî kolacîn: نتـ:[ عەتر+ ی+ کۆلاجین] [ ئینگـ : Perfume Collagen]
کرێمی کۆلاجین/kirêmî kolacîn: نتـ:[ کرێم+ ی+ کۆلاجین] [ ئینگـ : ]
.
.
.
.