پرۆتین/protîn: ن:[ کیمیـ] مۆلیکولێکی گەورەیە یان ماکۆرمۆلیکیولە. کاردەکات وەک بەردی دروستکردنی زێندەوەری و کاتالویساتۆرێک بۆ کارلێککردنە کیمیایەکان. ئەم ڕوودانەش لەناو لەشی هەموو ئۆرگانیزمەزێندووەکان ڕوودەدەن. زۆربەی ئەنزیمەکان لەپرۆتین پێکهاتوون. پێکهاتەی پرۆتین دروستبووە لەزنجیرەی پۆلیی پێپدیت. کە ئەویش لە ترشی ئەمینۆ پێکدێت. کە بچووکترین بەشی پێپدیتە. پێکهاتەی پرۆتین پتر لە 22 جۆر ترشی ئەمینۆ رۆلی تێدادەبینێت. کە پێیان دەگووترێت ترشی ئەمینۆی پرۆتینی. بەشێوەی ئاسای 20 جۆر لەزنجیرە پێدیت ڕەچاودەکرێت بەڵام دوانەکەی دیکەکە بەشێوەی( hydroxyproling، selenocystein ) دادەمەزرێندرێن.

 چوارشێوە پەیکەری پرۆتین هەیە
 1 – پەیکەری یەکانی کۆنڤالێنت.
 2 – پەیکەری دووەمی یا دووبارە بەستنەوەی هیدرۆ.
 3 – پەیکەری سێیەمی یان هێلیکسەر.
 4 – پەیکەری چوارەمی یان سووبوونیتس. 

بەشێوەیەکی گشتی پرۆتین لە دوو چەشن جودا دەکرێنەوە یەکەمیان ئەوانی لە ناو ئاودا دەتوێنەوە، دووەمیان پرۆتینی ڕیشالییە. خۆراکە ماددەی ئاڵۆزن یا ماددە سپییەکان، کە پێکهاتووە یا هەیە لە شانەی گیانەوەر و ڕووەک لە کاربۆن و هایدرۆجین و نایترۆجین و ئۆکسجین پێکدێنن. دەشێت کەمێکیش لە گۆگرد، فۆسفۆر، ئاسن، یۆد، مس و کالیسۆمیشیان تیادابێت. پرۆتین لە جۆرەها گۆشت، هێلکە و شیر و بەرهەمەکانی پاقلەمەنی وەک: نیسک، نۆک، پاقلە و هیتریشدا هەیە، هەروەها لە هەندێک میوەشدا، مرۆڤی ئاسایی لە 70 گم بۆ 100گم پرۆتینی لە ڕۆژێکدا پێویستە. ئەوانەش کە تووشی ئەو نەخۆشییە درێژخایەنانە دەبن کە لاواز دەبن لە ئوێدا پێویستی یان بە پرۆتینی زۆرترە، وەگرنگییەکی سەرەکی هەیە لە دروست کردنی خانەکانی لەشدا. لەسالی 1954 کیمیازانی ئەمریکی لینووس پاولینگ : linus Pauling خەلاتی نۆبلی لەسەر دروستکردنی پەیکەرە پرۆتینی وەرگرت.[ئینگـ :protein]

ناووکەپرۆتین/naûkeprotîn: نتـ:[ کیمـ][ ئین: nucleoprotein] هەر پرۆتینێک کە پێکهاتبێت لە ترشەناووک ئەوجا DNA یان RNA بێت.

ئاوێتەی ئەندامین بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاربۆن، ھایدرۆجین، ئۆکسجین و نایترۆجین، پێك دێن ھەندێکیشیان گۆگرد و فۆسفەیتی تێدایە. پڕۆتین لە زنجیرەی پێپتیدی پێکھاتوو لە بە یەکەوە نووسانی ترشە ئەمینیەکان، دروست بووە کە لوول دەخوات بۆ ئەوەی بونیەیەکی سێلایی بێوێنە دروست بکات، ھەر پڕۆتینێك بونیەیەکی جیاواز لە پرۆتینەکانی تری ھەیە ئەم بونیەیە ناسراوە (حاڵەتی سەرەکی پڕۆتین) وە دەست نیشانکراوە بە گوێرەی ڕێزبەندی ترشە ئەمینیەکانی لە کردەی( پێکەوەنوسان) کە زنجیرە پڕۆتینیەکان دروست دەکات.

 بونیەی یەکەمی   ڕێزبەندی ترشەئەمینیەکان دیاری دەکات. 
 بونیەی دووەمی   بەپێچ خواردنی زنجیرە پێپتیدیەکان بە دەوریەکتردا لە شێوەی لوولپێچی ئەلفا و ڕووتەختی بێتا دروست دەبێت.
 بونیەی سێیەمی   ئەمە فۆرمی کۆتایی پڕۆتین دەستنیشان دەکات، دروست بووە بە کۆبونەوەی بونیە دووەمیەکانی پڕۆتین (لولپێچی ئەلفا و ڕوتەختی بێتا) لە ڕێی ھێزی فیزیای نابەرامبەر بۆ پێدایی فۆرمی کۆتایی پڕۆتین.
 بونیەی چوارەمی   ئەم زاراوەیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەو بونیەیەی یەکگرتنی دوو پڕۆتین یان زیاتر دروستی دەکات لە پڕۆسەی (یەکگرتنی پڕۆتینی ).

پێکھاتەی پڕۆتین زۆر ناجێگیرە و دەگۆڕێت بۆ ئەنجامدانی کارە جیاوازەکانی وە بۆ ھێنانەدی ئەم گۆڕانە بونیە گۆڕانکاری لە بەسترا نەوەکانی بونیەی سێیەم و چوارەمی ڕودەدات بۆیە ئەو بونیە سێیەم و چوارەمیانە بە( پێکھاتەی کیمیایی) ناسراون و ئەو گۆڕانکاریانەی بە سەریان دێت بە (گۆڕانکاری شێوەیی)[ ئینگـ : Protein].

 پڕۆتین : یارمەتی بونیاتنانی ماسوولکە دەدات. 

پرۆتینەکان/protîn: ن:[ کیمیـ] پرۆتینەکان ھەروەکو گەردە زەبەلاحەکان لە یەگکرتنی یەکەپێکھاتووەکان پیێکدێن و پێست و ماسلووکە( زەبلەک)یەکانی گیانەوەران بەشی زۆریان لە پرۆتینەکان پێکدێن، ھەروەھا زۆربەی ھاندەرە ماددەکان کە لە ڕووەک و گیانەوەردا ھەن لە پرۆتین پێكدێن.[ ئینگـ: Proteins]

 رۆژانە پێویستی مرۆڤ بۆ بوونی پرۆتینی تەواو لە جەستەیدا دەبێت لە نێوان 50 بۆ 55 گرام بێت، مەرج نییە پرۆتین تەنها لە گۆشتەمە نییەكاندا هەبێت، بەڵكو دەتوانرێت رۆژانە بە خواردنی 200 گرام ماست بڕی 25 گرام پرۆتین بۆ جەستە دەستەبەر بكرێت. پرۆتین گرنگی بە دروست بوون و نوێكردنەوەی ماسولكەكان دەدات.
 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی پرۆتین

ئینته‌رفێرۆن/înterfěron: ن:[ زیند] جۆره‌ پرۆتینێکه‌ له‌ خانه‌ی له‌شدا و له‌ گه‌ڵ ‌ڤایرۆس ته‌فاعول ده‌کات و له‌ناوی ده‌بات.[ ئینگـ: interferon]

زێین/zêyin: ن: پلەیەکە لە پرۆتینی پرۆلامینە : prolamine دۆزرایەوە لە گەنمەشامی( Maize). لە دروستکردنی پلاستیک و وەرنش و مەرەکەبی چاپکردن بەکاردێت.[ ئینگـ: zein]{ کەمالنامە، ل، 506}.

کێراتین/kêratîn: ن:[ کیمیـ] مۆلیکیولی کێراتین ڕیشاڵییەکی شێوە لوولی پرۆتینی یە، کە دەوڵەمەندە بە سویستاین : cystein. بەشێوەی لفکە ئاڵۆزکاون بەناو یەکدا، لە شێوەی پەت ڕیشاڵ دروست دەکەن، پتەو و ڕەقە، ناتوێتەوە، ئەم ماددەیە لە ناو زیندەوەرەکانی وەک گیاندارە چوارپێیەکان، باڵندە، ئەمفیبیان، شیردەرەکان هەیە و بە پێکهينەری سەرکی هەژمار دەکرێت، لە دروست بوونی پڕچ و موو و تووکی گیانەوەر. ڕشک، پەڕی باڵندە، دەندووکی باڵندە، نینۆکی دەست و پێ ، قۆچ یان شاخی ئاژەڵ. پارچەی گیانی نەهەنگ و هەروەها بە ڕێژەیەکی کەمیش بەشدارە لە دروست بوونی پێستی زیندەوەیش دا. [ ئینگـ: Keratin]

مایۆسین/myosin: ن:[ توێ] خێزانێکی سەرەکی پڕۆتینە جووڵاوەکانن کە بە ڕۆڵەکانیان لە گرژبوونی ماسوولکەکاندا و لە مەودای بەرفراوانی پرۆسەی جووڵەی دیکە لە یۆکاریۆتەکاندا ناسراون. ئەم  پرۆتینە لەئاودا شی نابێتەوە. مایۆسینەکان وابەستەن بە ATP و بەرپرسن لە جووڵەی بنەمای ئەکتین.[ ئینگـ: Myosin]. 

.

الالانين

الجلوتامين

الأرجنين

الاسبروجين

الأسبارتيك

السيستين

الجلوتاميك

الجليسين

البرولين

السيرسين

التيروسين

.

.