چەق ¹/çeq: ن:

1 – [ ڕوو][ ئەردە] پەی، بن، ڕیشە : ڕەگی سپی، بێخ. 

::  ڕەگی چەقین. 

2 – [ مکـ] جەرگە، ڕێباز، ناوەند، نێوەڕاست.[ ئینگـ : Focous ]

:: دارا لەسەر چەقی ڕێگاکە ڕاوەستاوە.

چەقاندن/çeqandin: کتپ:[ چەق+ ئاندن]

1 –  چکلاندن، دابنارتن، دارناژتن : ڕوواندنی دار، درەخت، نەمام و ئاڵا و هیتر. 

2 – دامەزراندن : کوتانی چشتێک بە زەویدا.

چەقاندنەوە/çeqandinewe: کتپ: چکڵان، چەقین

1 – چەکەرە کردنی گژ و گیا. 

2 – دامەزرانی ئاڵا.

3 – دووبارەچەقاندن.

چەقانن/çeqanin: کتپ: ناشتن : چەقاندنی دار و سینگ و بەرد و هی دیکە.

چەقاو/çeqaw: ئانفا:[چەقان] چەقیو، دامەزراو.

چەقێنراو/çeqêndiraw: نفا:[] دامەزرێندراو.

چەقیان/çeqiyan: کتن:[ئەردە] چەقین، تێڕاچوون.

چەقین/çeqîn: کتن:

1 – چەقان، داکوتران، دامەزران، ڕاوەستان. 

2 – تێڕاچوون : ڕۆچوونی تشتێکی ڕەق لە شوێنکی نەرمدا.

:: لە قوڕچەقین. 

3 – [ واز] جگێن لەیاری میچێن دا.

چەقینەوە/çeqînewe: کتن:[کشت] دووای بارانە، کە زەوی پندربۆوە دەڵێن

:: نێربۆتەوە و چەقیوەتەوە.

چەقیو/çeqîw: ئانفا:[ئەردە] چەقاو.

 

پێچەقاندن/çeqandin: كتپ:[ پێ+ چەقاندن]   

1 – ڕاوەستان و سووربوون لەسەر ویست و داخواز، پێ داگرتن. 

2 – لەسەر جێوەستان و مانگرتن لە ڕۆیشتن.

تێچەقاندن/çeqandin: کتن:[ تێ+ چەقاندن] نه‌شته‌ر، دره‌وشه‌ و سووژن یان هه‌ر ئامرازێکی نووک تیژی بۆ له‌شتێک ڕاکردن  یان ئاژنێن.

تێهەڵچەقین/têheľçeqîn: کتن: داکوتران.  

.

.

____________

چەق ²/çeq: ئان:

1 – [ هـ] لەر، لاواز : ئاژاڵ یا ماڵاتی لەرولاواز. 

2 – پڕگرنی گڕنیەکەی جگییە.

چەقاڵتە/çeqaľite: نتـ:[ هـ، ئەردە] چەک : تشتێکە لە نیوانی گۆشت و بەزیدایە، لە پێست نزیکترەو بەکاری خواردن نایەت.

چەقاندنەوە/çeqandinewe: کتپ: ڕەنج و ئازاردانی مەمکی دایکە، لەلایەن منداڵی شیرەخۆرەیەوە، کە زۆر ئازاری بدات، چەوسانەوەی مەمک.

.

.

____________

چەق ³/çeq: ئان:

1 – قێزە : کەسێکە گیربێت لە کرین و فرۆشتن. 

2 – چەقەسوو. ‌

چەقاوەسوو/çeqawesû: ئانتـ: چەقەسوو، بێشەرم، سوواو، ڕووداماڵراو، چوختی.

چەقاوەسوور/çeqawesûr: ئانتـ: بلەربەزێن، بلووێربەزێن، چەنەباز، هاروهاج، بێئارام.

.

.

____________

چەق 4/çeq: ن:[ دەنگ]

1 – دەنگی چەقەی ئاش. 

2 – دەنگی چەقەی چەقەنە.

چەقان/çeqan: ن:[ مۆسیقا][ ئەردە] چەقەنە، چەغانە، تال.

چەقەنەی هەڵپەڕین و سەما و هیتر.

چەقانەژەن/çeqanejen: نفا:[ مۆسیقا][ چەقانە+ ژەن( ژەنین)] چەقەنەلێدەر، پلژەن، پلتەقێن، سەماکەر.

چەقە/çeqe: ن:[ دەنگ] هەراهەرا، چەنەبازی.

چەقەچناوە/çeqeçinaw: ئانتـ:[ کە] قەرەچەناخ، زۆربڵێ، چەرەچقان، چەنەباز.

چەقەچەق/çeqeçeq: ئانتـ:[ دەنگ] گێلەشۆ

1 – چیرەوە، بێشەرمی، چەقبەدەرەچەقبەدەرە، چەقەچق : گوتن و دەنگی گووتنێیە. 

2 – قسەی بێهودە کردن.

چەقەچەق کردن/çeqeçeqe kirdin: کتپ: گاڵین.

چەقەخانە/çeqexane: نتـ: شوێنێکی تایبەتییە بۆ کۆبوونەوە و تێدا ئاخەفتنێ.

چەقەڕۆ/çeqeřo: نتـ:[خۆ] 

1 – هەراهەرا، قیژەقیژی منداڵانە. 

2 – سەگڕەو.

چەقەسوو/çeqesû: ئانتـ:[ چەقە+ سوو(سوواو)] بەڵەبڵ، بێشەرم، بێچارەوڕوو، پەل ، چەختی، چەختی چۆپان، چوختی، چەقاوەسوو، چەنەباز، چق، ڕووداماڵراو، ڕووکراوە، زۆربڵێ، سوواو، فرەوێژ : کەسێکە لە چەقەکردنێدا سووابێت.

چەقەسووبوون/çeqesûrbûn: کتن:[] سیوادبوونەوە، شەرم شکان، ترس شکان، سووان.

چەقەنە/çeqene: ن: بستە، چەقان، چەقەنەی هەڵپەأین و سەماوئیتر، چەقچەقە. شەوکەرۆکەو سەماکاران و لە قامکیان دەدەن.

چەقەنەلێدان/çeqene lêdan: کتپ: بستەلێدان، پلتەقاندن بەقامکی دەستان.

چەقەنەی دەست/çeqeney dest: نتـ:

چەقەوانە/çeqenewane: نتـ:[ کە، هـ] چەقان، چەقەنە، چەقێنە : چوارپارچەی زەرد یان کانێکی ترە شەکەرۆکە و سەماکەران لە قامکیانی دەکەن لەکاتی سەماکردنێدا.

چەقەوانەی ئاشی/çeqenewaney aşî: نتـ:[ کۆن] چەقچەقۆک، چەقێنە، چەرخەخۆرە : ئەو دارەیە کە بە کەوچکەوە دە بەستراوە. کە دەچێتە ناو دۆڵیان و سەرەکەی دیکەی لەسەر بەرداش هەڵدەبەزێتەوە و دانەوێڵەی دەدەرێنێتنە خووارەوە بۆ ناو گەرووی بەرداش.

چەقێنە/çeqêne: نتـ:[چەق+ئینە] چەقەنەی ئاش، چەقەنی سەماکەران و شەکەرۆکان.

.

.

.

.