داڵدە/daľde: ن:[ ئەند] خانوو: شوێنی ژیان، شوێنی نیشتەجێبوون.[ ئینگـ: habitation]
داڵدەدان/daľdedan: کتپ: حاواندنەوە، حەساندنەوە _ حەساننەوە، حەواندنەوە.[ ئینگـ: lodging]
.
.
__________________
داڵدە/daľde: ن: ئامان، ئاوپەر، ئەنوا، پارسار، پەسێو(مکـ)، پەنا _ پەناگە _ پەناڵ، پشتیوان، پۆڕگە، دەرەتان، سایە، قوژبن، کەلێن، کولێنکە، نەوا، هانا.
داڵدەبۆبردن/daľdebobirdin: کتن:[ داڵدە+بۆ+بردن] پەنابۆبردن.
داڵدەبۆبراو/daľdebobiraw: نفا:[ داڵدە+بۆ+ براو(بردن)] پەنابۆبراو.
داڵدەخواز/daľdexwaz: نفا:[ داڵدە+خواز(خواستن)] پەنابەر، پەناهەندە: کەسێکە پەنا ببات بۆ یەکێک یان وڵاتێک، کە داخوازە داڵدەبدرێت.
داڵدەدان/daľdedan: کتپ:[ داڵدە+ دان]
1 – دەست بەسەرداکێشان، گرتنەژێردەست.
2 – گرتنەخۆ، چەپاڵەدان، قەفاندن، بنەجهکرن.
3 – شاردنەوە.
داڵدەهێنان/daľdehênan: کتن:[ داڵدە+ هێنان] پەناهێنان: پەنابردنی کەسێک بۆ کەسێک، دەزگایەک یان وڵاتێک.
بێداڵدە/bêdaľde: ئانتـ: بێپەنا، بێ نەوایی، شەڤدەر.
بێداڵدەیی/bêdaľdeyî: نچ: بێپەنایی، بێنەوایی.
.
.
.
.