نینۆک/nînok: ن:[ توێ][دەل] نخان:nixan، ناخۆن:naxon، ناخوون:naxûn، ناخون:naxun، نەینووک:neynûk، هەنیۆک:heniyok( شۆ _ هـ)، نووخان:nûxan، نینووک:nînûk، نینیک:nînîk _ نیینک:nîyik( باد): ماددەیەکی ڕەقە بەشی سەرەوەی سەر پەنجەی دەست و قاچ دادەپۆشێت و بەشێوەیەکی سەرەکی لەماددەی کیراتین : دروستبووە.[ ئینگـ: Nail].
نینۆک لە شەش بەش پێكدێت : |
1 . پلێتی نینۆک : nail plate |
2 . ناواخنی نینۆک : |
3 . نووشتانەوەی نینۆک : |
4 . مانگیلە : Lunula |
5 . دۆشەکی نینۆک : nail bed |
6 . توێکلی نینۆک : نینۆکی پەنجەی دەست ڕۆژانە 0,01 mm گەشەدەکات و 4 – 6 مانگی دەوێت تا بە تەواوەتی دروست دەبێتەوە. بەڵام پەنجەی پێ 12 – 18 پێویستە وەک خۆی لێبێتەوە. نینۆک سەرباری ئەوەی پەنجە لە بەرکەوتنی زەبر و برینداربوون دەپارێزێت. یارمەتی گرتنی تشتی بچووک بە پەنجەکات دەدات و هۆکاریشە بۆ جوانی دیمەنی پەنجەکان. هەروەها یارمەتی دەستنیشانکردنی هەندێک لە نەخۆشییەکان دەدات. |
نینۆکبڕ/nînokbiř: نتـ: نوخانبڕ.
نینۆکبڕین/nînokbiřîn: کتن:[ نینۆک+ بڕین] نوخان بڕین.
نینۆک لە گۆشتدا چوون/nînok legoştda çûn: کتن:[ ئینگـ: Ingrown nail].
نینۆکی زل/nînokî zil: ئانتـ:[ نینۆک+ ی+ زل] نینۆکی درێژ، نینۆکی درێژی.[ ئینگـ: marco nychia].
گۆڕانکارییەکانی شێوەی نینۆک : variation in general contour |
ڕەکتەیی نینۆک/řekteyî nînok: نتـ:[ نخ] پانی پلێت و دۆشەکی نینۆک لەدرێژی نێۆک پترە. بۆماوەیی لەشی زاڵە.[ ئینگـ: racquet nails]
قوپانی نینۆک/qupanî nînok: نتـ:[ نخ] ئەسکوێلە نینۆک، نینۆکی کەوچکی، نینۆکی کۆجیلەیی : نینۆک چاڵ دەبێت و لێوارەکانی بەردەبێتەوە. سێ هۆکاری سەرەکی هەن بۆ ئەم نەخۆشییە : – لەتەمەنی ساوادا ئاسایی یە، پیشەی : بەهۆی زەبری درێژخایەن، ڕێژەی کەمخوێنی و کەم ئاسنی لە لەشدا.[ ئینگـ: koilonychia spoon nails].
کووڕبوونی نینۆک/kûřbûnî nînok: نتـ:[ نخ] بریتییە لە فرە کەوانەبوونی( کووڕبوونی) باری درێژی و پانی نینۆک. بەهۆی زلبوونی شانەی نەرمی کرۆکی ژێر نینۆک : digital plup. و فرە گەشەی شانەی بۆری خوێن و ڕێشاڵی بنکەی نینۆک و بزووتنی پلێتی نینۆک و شینبوونەوەی جێیی. هۆکاری کووڕبوونی نینۆک دەگەڕیتەوە بۆ هەندێ نەخۆشی وەک : – ناساغی سی یەکان لە ٪ 80 ی، ناساغی دل و بۆری خوێن، ناساغی جگەر، هۆکاری دیکەش هەن.[ ئینگـ: clubbing nails]
نەبوونی نینۆک/nebûnî nînok: نتـ:[ نخ] بریتییە لەنەبوونی نینۆک یان هەندێک لە نینۆکەکان یان نەبوونی بەشێک لەنینۆک زگماکییە یان وەرگیراوە. بۆ نموونە لەنەخۆشی پانەپێستە ستوورێ : L. Planus[ ئینگـ: Anonychia]
گۆڕانکارییەکانی ڕووی نینۆک : variation in nail surface |
زبربوونی نینۆک/zibir bûnî nînok: نتـ: نینۆک تاریک و تەنگ و زبر دەبێت، پاشان هێڵی بەرزبووەوەی باری درێژی کە لە کۆتاییەکەی ئەوپەڕی کەڵینە دروست دەبێت. نینۆکێک یان هەندێک لە نینۆکەکان یان هەموو نینۆکەکان دەگرێتەوە. هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە نەزاندراوە. لەتەمەنی سال و نیوێک تا ناوەڕاستی تەمەن دەردەکەوێت. دەردە ڕێوی، سەدەف، جێگۆڕاوە، نەخۆشی ماسی، یان بەخۆشی دیکە. خێزانی، نەخۆشییەکانی بەرگری خۆیی وەک بەڵەک. لەباری مندالییدا لە 20 – 25 سالیدا چاکدەبێتەوە. ئەم ناساغییە پێشی دەگووترێت بەدگەشەیی بیست نینۆکی: twenty nail dystrophy.[ لا: trachyonchia][ ئینگـ: rough nail]
قڵشی نینۆک/nînok: نتـ: هێڵی چاڵی.[ ئینگـ: grooving nail ]
بەنینۆک/benînok: ئانتـ:[ بە+ نینۆک] ب نخان.
بەنینۆک هەڵوەراندن/benînok heľwerandin: کتپ: هەڵپریواندن.
بنی نینۆک/binî nînok: نتـ:[ توێ] بنی نینۆکی.[ ئینگـ: nail root].
دیواری نینۆک/dîwarî nînok: نتـ:[ توێ] ئەو شتەی ئەملاو و ئەولای نینۆکی داپۆشیوە.[ ئینگـ: nail wall].
ژێر نینۆک/jêr nînok: نتـ:[ توێ] بنی نینۆکی.[ ئینگـ: nail bed, nail matrix].
فرچەیا نینۆک/firçeya nînok: نتـ: فڵچەی نینۆک.[ ئینگـ: nail brush].
ناساغی نینۆک/nasaẍî nînok: نتـ:[ توێ] ناساغییەکانی نینۆک دەستنیشان دەکرێت بە دوو بەشەوە دۆخی سەرەتایی و دۆخی تێکچوویی.
.
.
.
.
{
سەلاحەدین، ل، 552
}