جێگیر/cêgîr: نفا:[ جێ+ گیر( گیران)]
1 – پتەو، چەسپاو، دامەزراو، دیاریکراو، سەقامگیر، قیت، نەجووڵاو، نەگۆڕ، وەستاو.[ ئینگـ : Fixed]
2 – جێگر، جێنشین.[ ئینگـ : Locum ].
جێگیربوو/cêgîrbû: نفا:[ جێگیر+ بوو( بوون)]
جێگیربوون/cêgîrbûn: نفا:[ جێگیر+( بوون)] چەسپبوون.[ ئینگـ : stability]
جێگیربوونەوە/cêgîrbûnewe: نفا:[ جێگیر+ بوونەوە]
جێگیرتربوون/cêgîrtir bûn: نفا:[ جێگیرتر+ بوون] سەقامگیرتر.
جێگیردەکرێن/cêgîrdekirên: ف:[ جێگیر+ دەکرێن( کران)] نیشتەجێ دەکرێن.
:: ئەو عەرەبانەی هاوکاریی داعشیان کرد لە شەنگال جێگیر دەکرێن. { رۆژنیوز}
جێگیرکار/cêgîrkar: نفا:[ جێگیر+ کار]
جێگیرکەر/cêgîrker: نفا:[ جێگیر+ کەر( کردن)]
جێگیرکران/cêgîrkiran: نفا:[ جێگیر+ کران]
جێگیرکراو/cêgîrkiraw: نفا:[ جێگیر+کراو( کردن)] چەسپکراو.[ ئینگـ : stabilized]
جێگیرکردن/cêgîrkirdin: نفا:[ جێگیر+ کردن]
:: ئەمریکا چەند رادارێک لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات.{ باسنیوز}
جێگیری/cêgîrî: نچ:[ جێگیر+ ی] هێوران _ هێورین، گیرسانەوە.
خۆڵی جێگیرکراو/xoľî cêgîrkiraw: نتـ: خۆڵی جێگیر بەهۆی زۆرباش کوتینەوەی.[ ئینگـ : stabilized soil]
خوێندنەوەی جێگیربوون/xwêndinewey cêgîrbûn: نفا: شیکارییەکانی جێگیربوون.[ ئینگـ : stability analysis]
مەرجەکانی جێگیربوون/mercekanî cêgîrbûn: نتـ:[ ئینگـ : stability conditions]
وەشانی جێگیر/weşanî cêgîr: نتـ:
هاوسەنگی جێگیر/hawsengî cêgîr: نتـ: [ ئینگـ : stabe equilibrium]{ پەیامی ڕەنج، ل، 529}.
هۆکاری جێگیربوون/hokarî cêgîrbûn: نتـ: هۆکاری جێگیربوونی خاک.[ ئینگـ : stabilization agent]
.
.
__________________________
جێگیر/cêgîr: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینەیە.
:: جێگیر میدیا حسێن کچە تاقانە بڵاودەکاتەوە.{ خەندان}
.
.
.
.