ڕیش ¹ /řîş: ن:[ توێ] ره _ ڕیە.، ڕدێن، ڕندێن، ئەڕدێن : مووێکە کە لەسەر ڕوومەت و دەوری لێو و چەناگەی جێندەر یان ڕەگەزی نێرینە دەردەچێت، هەر لە سەردەمی هەرزەکارییەوە بەبەردەوام بێت تا مردنی کەسەکە. لەسەرەدەمی هەرزەکارییەوە هۆرمۆنی تێستۆستێرۆنووم : Testosteronum لە لەشی مرۆڤ چالاک دەبێت. بەهۆی ئەم هۆرمۆنەوە، بیچگە لە ریش و سیمۆڵ دەرچوون، مووی بنهەنگڵ و تووکەبەریش دەردەچێت. هەروەها دەنگی مرۆڤەکە گڕ و قوول دەبێت و دەتوانێت بەهۆی وەرزشەوە ماسوولکەکانی پتەو بکاتەوە.[ ئینگـ : Beard ].
:: پیاو، نێری و بزن ڕیشیان هەیە.
:: چوون بۆ ڕیش، سمێڵیشیان خستەسەری.{ پپ}
ڕیش باوا/řîş bawa: نتـ:[ ئەردە] ڕیش بابا.
ڕیشپان/ řîşpan: نتـ:[ ڕیش+ پان] ڕندێن زڵ.
ڕیش تاشین/řîş taşîn: کتن:[ ڕیش+ تاشین]
ڕیش چاندن/řîş çandin: کتن:[ ڕیش+ تاشین]
ڕیشخەن/řîşxen: نفا:[ مجـ ][ ڕیش+ خەن( خەنین)] تیز : قەشمەری، تیتاڵی : گاڵتەپێکردن، پێ پێکەنین.
ڕیش دانان/řîş danan: کتپ:
ڕیشدار/řîşdar: ئانتـ:[ ڕیش+ دار] بەڕیش، بەڕدێن ، ڕدێن دار، خاوەند ڕیش و ڕدێن .
ڕیشداری/řîşdarî : نچ:[ ڕیشدار+ ی] ڕدێن داری.
ڕیش سپی/řîş sipî: نتـ:[ ڕیش+ سپی] ڕیسپی، کۆنەپیاو، دەمراست، گەورەی ئاوڕیی.
ڕیش ماش و برنج/řîş maş û birinc: نتـ:[ ڕیش+ ماش+ و+ برنج] ڕیشێکە ڕەش و سپی تێکەڵاو بووبێت.
ڕیش هێشتنەو/řîş hêştinewe: کتن:[ ڕیش+ هێشتنەوە]
ڕیش و سمێڵ/řîş û simêľ: کتن:[ ڕیش+ و+ سمێڵ]
بە ڕیش/be řîş: ئانتـ:[ بە+ ڕیش]
بۆیاخی ڕیش/botaxî řîş: ئانتـ:[ بە+ ڕیش]
بێڕیش/bêřîş: ئان:[ بێ+ ڕیش]
2 – کۆستە.
پێشبڕکێی ڕیش و سمێڵ/pêşbiřkêy řîş û simêľ: ئانتـ:
ڕۆنی ڕیش/řonî řîş: نتـ: [ ئینگـ : Beard Oil ]
ستایلی ڕیش /sitayilî řîş: نتـ:
مەکینەی ڕیش تاشین/mekîney řîş taşîn: کتن:[ ڕیش+ تاشین]
بنڕیش/binřîş: نتـ:[ بن+ ڕیش] بنڕدێن.
.
.
______________________
ڕیش ² /řîş : ن:[ کباک]
1 – برین، کولکی حەڵەبی، زیپکە.
2 – نیری جووتی.{ گیو، ل، 514}.
ڕیشا/řîşa: ن: کوانی حەستەم، دومەڵی پیس.
.
.
_______________________
ڕیش ³ /řîş : ن:[ ڕوو]
ڕیش بابا/řîş baba: نتـ:[ ڕوو] جۆری ترێیەکە سوور و سپی یە، درێژکۆلەیە.
ڕیش بابای سپی/řîş babay sipî: نتـ:[ ڕوو] جوورە ترێیەکی سپییە، دەنکی هەیە گلووی کەمێک درێژە بۆ مێلاق دەبێت.
ڕیش بابای سوور/řîş babay sûr: نتـ:[ ڕوو] جوورە ترێیەکی سوورە، دەنکی هەیە گلووی کەمێک درێژە بۆ مێلاق دەبێت.
.
.
.
.