زیپکاوی/zîpikawî: نتـ:[ نخ][ زیپک( زیپکە)+ ئاوی][ ئینگـ: papuliferous]

زیپکە/zîpike: ن:[ نخ][ مکـ]

1 – ئارێنج، ئاگرۆک( کباک)، ئامێزک، بەرزک، بزرک، بزرۆک، پزرووک، پزرک، پزک( کباک) پرسک، پیرۆزکە، تامێسک، تشپۆ، تشپۆک، جوانەژۆ، جووانکە، دشپۆکە( دەر)، زیپلکە( ڕەوا)، زیتکە( بابا)، زپرکە، شینۆک، عازەبی، قنچکە، گرمژە، گلێرە : كوان یان کولکێکی بچووكی سەرتیژە لەسەرپێستی لەش دەردەچێت.[ ئینگـ: purpura, Pimple, papule][ لا: acne vulgaris].{ هەژار، ل، 400}{ پەزیشکی، ل، 240}.

2 – زپرکە، ژەرەک : دۆخی هەوکردنێکی دریژخایەنە، بەتایبەت لە مەشکۆڵە( کیسۆلە)ی موو و گلاندی چەوری لەناوچەی چەوری دەردان. 

نەخۆشی یەکە لە هەوکردنی پێست، بەرزبوونەوەی گرێێەکی بچووکە لەسەر پێست، شلەیەکى تێدایە و لە ئەنجامى داخستن یا گیرانى رژێنە چەورییەکان و کەناڵى تاڵە مووەکان، بە هاوکارى هەندێک بەکتریاى ناو پێست و زۆربوونى چەوریى پێست دروستدەبێت،  زۆربەی زیپکەکان لە رووخسار، مل، شان، پشت و سنگ دەردەکەون. 
زیپکە نەخۆشیەکی باوە بەهۆی هەوکردنی فۆلەکەسی قژ و چەوری پێستەوە پەیدا دەبێت. فۆلەکەسی( follicles ) قژ دارشتە زۆر بچوکن کە قژ گەشە دەسێنێت، ڕژێنی چەوری سەبوم( sebum) بەرهەم دێنێت. بۆیە لەسەر روبەری ئەو شوێنە زیپکە دەردەکوێت، چواردەوری رژێنی چەوری فۆلەکەسی قژ دەگرن. تێکەڵەی رژێنی چەوری و فۆلەکەسی قژ( یەکەی پیلۆس باسۆوسە).
وەک سوربونەوە و زیپکە پەیدادەبێت، وە لەهەرزەکاراندا بەشێوەیەکی سروشتی پەیدادەبێت بەهۆی جۆرێک لە هۆڕمۆنی پیاوانە کە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ڕیش و دەنگ لە پیاواندا.
بۆیە ڕژێنی سەبوم هاندەدات تا سەبوی زیاد لە پێست بەرهم بێنێت ئەمەش دەبێتە گرفت بۆ پێست.
زیپکە لەنێو گەنجان زۆر باوە، بە جۆرێك لە تەمەنی هەرزەکاریدا 70 – 87% خەڵکی تووشی دەبن
– زیپکەی سەر سپی کەناڵی چەورییەکەی گیراوە. زیپکەی سەر رەش کەناڵی چەورییەکەی کراوەیە و کاتێک چەورییەکە بەر هەوا دەکەوێت، قاوەیی و رەش هەڵدەگەڕێ.
زیپکەیەک ببێ بە بلۆق/zîpike: ن:[ نخ] [ ئینگـ: papulo pustule]
زیپکەی ئاسایی/zîpike: ن:[ نخ] 
زیپکەی پێستی و سووربوونەوەیی/zîpike: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ: papulo erythematous]
زیپکەی مامناوەند/zîpike: ن:[ نخ] 
زیپکەی زۆر و توند/zîpike: ن:[ نخ] 

زیپکەی ژێر پێست/zîpikey jêr pêst: نتـ:[ نخ][ زیپکە+ ی+ ژێرپێست] کۆبوونەوەیەکی چەوری بچووکە لە ژێر پێست. 

زیپکەیی/zîpikeyî: نچ:[ نخ] لە زیپکە بچێت.[ ئینگـ: papuler , papuloid]{ پەزیشکی، ل، 249}. 

زیپکەیی بلۆقی/zîpikeyî: نچ:[ نخ] [ ئینگـ: papulo pustular]

زیپکەیی کرێش/zîpikeyî: نچ:[ نخ] [ ئینگـ: papulo squamous]

زیپکەیی و توورەکەیی/zîpikeyî: نچ:[ نخ] [ ئینگـ: papulo vesicular]

بەرزک/berzik: ن:[ نخ] ئامێزک، زیپکە، قنچکە، تامێسک، پیزوکە.

بەزرۆک/bezirok: ن:[ نخ] بزرۆک : زیپکەی لە لەش، ووردە زیپکە.

بزرۆک/bizirok: ن: زیپکەی ئەندام، زیپکەی زۆر وورد.

بیرۆڤا چاڤێ/bîrova çavê: نتـ:[ نخ][ کباک، با] تەراخومای بەزیپکە، چاوئێشەی گرێ گرێ.

پەقژ/peqij: ن:[ نخ] بۆقژە: زیپکەی ناو دەمی سروا.

پۆقرە/poqire: ن:[ نخ][ فە] سۆیەکە لە زیپکە گەورەترە، بڵق( ڕەوڕ)، گۆپکە ( هـ).

جینۆک/cînok: ن:[ نخ] دوومەڵ، قونێر، کوان : جۆرێک زیپکە و لێرە لەپێست دەردەچێت، بەژانە.

خارشتی گڕگە/xariştî giřge: ن: گەری: نەخۆشییەکی درمی پیسە، بەهۆی گەنەیەکی سپی مەیلەوزەردەوە دەچێت کە دەچێتە ژێرپێستەوە دەبێتە هۆی خرۆیەکی زۆر پەیدا بونی زیپکە و بڵۆق و توێکڵی ئەستوور.   

 ڕیش ² /řîş: ن:[ کباک] برین، کولکی حەڵەبی، زیپکە.

سەرڕەش/serřeş: ن:[ نخ][ سەر+ ڕەش ] زیپکەیەکی قنچک ڕەشە، لەسەر دەم و چاو مرۆڤ دەردەکەوێت. 

سنگک/singik: ن:[ نخ][ کباک. زا] زیپکە.{ خال، ب 2، ل، 259}  

سێڤاسۆتک/sêvasotik: نتـ:[ زیند] زیپکەیەکە زۆر بەژان و دیاریش نیە.  

گۆشتەگیرە/goşte gîre: نتـ:[ نخ] زیپکەی پێست، ئاماژەیە بۆ قەڵەوبوون.  

مەلکەسەن/melikesen: ن:[ زیند][ مکـ] جۆرە زیپکەیەکە، تەلەژیران. 

.

.

.

.