دەستبڕ/destbiř: نفا:[ دەست+ بڕ( بڕین)] چڤو، دەسبڕ، دلخاپ، ساختەچی، فریودەر، قۆڵبڕ، هەڵخەڵەتێن.[ ئینگـ : imposter ]
دەستبڕان/destbiřan: نفا:[ دەست+ بڕان] لە کار و فەرمان بوونەوە، بێ بەهرەبوون، ئاهومێدبوون، دوورکەوتنەوە، تەفرەدران، فریوخواردن، خچان، خەڵەتان.
دەستبڕاو/destbiřaw: ئانفا:[ دەست+ بڕاو] دەسبڕاو، قۆلشکاو، تەفرەدراو.
دەستبڕی/destbiřî: نچ:[ دەستبڕ+ ئ] دەستبڕین.
دەستبڕین/destbiřîn: کتپ:[ دەست+ بڕین] دەست بەتیخ بڕین، دادۆشین، لەخشتەبڕین، تەفرەدان، قۆڵشکاندن، تاودان، خچاندن.
.
.
.
.