چەرخ/çerx: ن: سووڕی هەڵپەڕینێیە.

.

.

____________________
چەرخ/çerx: ن: خول، هەربلین(کباک).

چەرخان/çerxan: کتن: خولان، سووڕان.

چەرخاندن/çerxandin: کتپ:

1 – خولاندن، هەربلاندن(کباک)، وەڕگەڕان، سووڕاندن، گەڕاندن، خولپێدان. 

2 – هێنان و بردنی وولاخانە بەغار.

چەرخانن/çerxanin: کتپ:[ ئەردە] چەرخاندن.

چەرخە/çerxe: نتـ:[ چەرخ+ ئە]

1 – خولانەوە بەکەوانەیی، خول. 

2 – گێچکە، غار( جا).

چەرخەچی/çerxeçî: نتـ:[ هـ][ چەرخە+ چی] جەزایەتی، جەزایەچی، نۆبەتچی، کێشکچی، پاسەوان، ئاوگەردان.

چەرخەدان/çerxedan: کتن: سووڕانەوە بەگردی چشتێکدا.

چەرخەکردن/çerxe kirdin: کتپ:

1 – شەڕنەخێوی وولاخان، غاردانی وولاخانە بەدەورەدا. 

2 – چەپکەن : کونێکە لە چیایان بەکونەودەری دەکرێت بۆ هاتوچۆ پێداکردنێدا. 

3 – دەگژڕاچوون، پێشگرتن، بەربەرەکانی و بەرانبەری کردن، بەڕەنگاری. 

4 – خولخواردن بەگردی چشتێکدا.

چەرخ خواردن/çerx xwardin: کتن: خولخورادن، سووڕان، گەڕان، چەرخیان.

چەرخدان/çerxdan: کتپ: خولدان، خولخورادن، خولاندنەوە.

چەرخیان/çerxiyan: کتن:[ ئەردە] خولخواردن، گەڕان، غاردان، گەڕانەوە، چەرخیان.

چەرخین/çerxîn: کتن:[ کباک] گەڕان، غاردان، گەڕانەوە، چەرخیان.

.

.

____________________

چەرخ/çerx: نتـ:

1 – تایە، پێچکە، ویڵ، تەگەر : هەر ئامرازێکی خڕ و شایانی سووڕان بێت.[ ئینگـ : Wheel]. 

2 – گڕگڕە، دۆڵاب : جۆرە غەرغەرەیێکی گەورەی سەربیرانە دەسکی هەیە و بەدەستی و چێتر دەیسووڕێنن. 

3 – ئاسنێکی کەوا نەدارە، کە لە سەرشان بسووڕێتەوە. 

4 – ماشێن، ماکینە. 

5 – [ هـ] چەخماخی تفەنگێ. 

6 – چەخماخی جگەرە و ئاوورکردنەوە.

چەرخی/çerxî: نچ:[ئەردە] گرد، خڕ.

.

.

_____________________

چەرخ/çerx: ن:[ فل][ جێۆ]

1 – ئاسمان، گەردوون، چەپگەرد. 

2 – مێسۆزویک(دووەمین چەرخ) و سێنۆزویک ( سێەمین چەرخ)[ ئینگـ : Phanerzoic]. 

3 – گەڕانی گێتی و گەردوونە. 

چەرخە سەهۆڵ/çerxe sehoľ: نتـ:[ جێۆ] سەدەی سەهۆڵی. .[ ئینگـ : Ice age].

.

.

___________________________

چەرخ/çerx: ئان: تیژ.

چەرخ کرن/çerx kirin: کتپ: تیژکردن.

.

.

____________________

چەرخ/çerx: ن:[ باڵ][ زەن] باڵەبان: باڵندەیێکە وەکوو داڵ وایە، ڕاوی پێدەکرێت و زۆر گەورەیە.

.

.

.

.