بووز¹/bûz: ن:[ هـ] بز(کک)، بزە، بڤز، چووز.
بووزپێوەکردن/bûzpêwekirdin: کتپ: چووزپێوەکردن.
.
.
___________________
بووز²/bûz: ن:[ ڕوو] بەووز، بزۆ، بڤز، بوور، بناڤ، تۆف، ناڕەوەن : دارێکی خۆڕسکە، زۆر بەرز نابێتەوە و لە مێشە و دارستان و لێرەوار دەڕوێت، گەڵاکانی وەک گەڵای توو وایە. هەندێک لە گەڵاکانی وەک تۆپ خڕدەبنەوە و کە نێوەکەی پڕدەبێت لەگەرای مێشولە، لە کوردستان زۆرە و پتر بۆ سووتاندن کەڵکی لێوەردەگرن.[ Bot : Ulmus].
دارەبووز/bûz: نتـ:[ ڕوو] دارتۆفانە.
.
.
___________________
بووز³/bûz: ن:[ تو: buz] سەهۆڵ.
.
.
.
.