سیرمە/sîrme: ن:[ ئاژ] بەردووگ( هـ)، بەردوونگ، بەردووڤ( کباک)، زۆێڵە : ئەو پێستە تەنکەیە، کە بەلای بنەوەی دووگییەوەیە و بێ مووە. یان پێستی نەرم وەک ژێر دووگی مەر.
سیرمەخۆر/sîrmexor: ئانفا:[ مجـ] دەسپیس، هووردز : دزی خوێڕی.
سیرمەکێش/sîrmekêş: نتـ:[ سیرمە+ کێش] ئامرازێ کە کڵاشدروو دەکاری دەکات.
تەسوو¹/tesû: ن:[ ئەردە] سیرمە( هـ)، دوواڵ، تەسمە( شكا، نەهـ)، دڤێل، دوهێل( کباک)، دڤێت، سیم، زۆل، وێژەی جووت، زوێل، بەندی چەرم : تیسمالێكی باریكی چەرمینە، چەرمی خاوی، زوێڵ زوێڵە.
تیرە ³ /tîre: ن: زووێڵ، سیرمە : زۆڵە چەرمێكی خاوی باریک و درێژ هەڵێنراوە بۆ ڕایەڵ، پڵیتەی بن كەڵاش.
زۆڵ/zoľ: ن:[ مكـ] زوێر _ زوێڵ، سیرمە: تیلماسكێكی باریكی چەرمییە، بۆ تیرەی كەڵاش یان بۆ چنینی كەو بێژنگ سازدەكرێت كە بریتییە لە چەرمێكی درێژبڕاوە.
زێوارەی کەوش/zêwarey kewiş: نتـ:[ زێوارەی+ کەوش] سیرمەیەکە پینەچی دەیدوورێت بەچوار دەوری پێڵاودا.
شیپ/şîp: ن: سیرمەی قامچی.
شیپە/şîpe: ن: سیرمەی شەلاخ.
.
.
.
.