بندەست/bindest: نتـ:[ توێ][ بن+ دەست] بن پەڵی گیاندار، بنهەنگڵ.
بندەست/bindest: ئان: بن کڵێشە، لەپەنا، ژێردەست : حاڵی کەسێک لە ژێر چاوەدێری کەسێکی دیکە کاردەکات.
بندەست بوون/bindest bûn: کتن:[ بندەست+ بوون]
1 – لە ژێر دەستی کەسێکی دیکەدا کارکردن.
2 – بێبەش بوون وبێبەری بوون.
بندەستی/bindestî: نچ: ژێردەستی، دیلی.
بندەستی کردن/bindestî kirdin: کتپ: ژێردەستی کردن، بەدیل کردن.
.
بنۆدەس/binodes: نتـ:[ هـ][ بن+ ۆ+ دەس( دەست)] بنهەنگڵ.
.
.
.