کۆشک/koşik: ن:[ ئەند] خانوویەکی زۆر گەورە و جوان. 

1 – برج _ بورج، قوللە، قەڵا، قەڵات، کەڵات. [ ئینگـ : castle ]. 

2 – تەلار، کۆشک، کاخ، سەرا، باڵەخانە، ڤێلا.[ ئینگـ : palace]

3 – کەڵۆ _ کەلوو

:: کۆشکی باڵابەرز. 

{

دانیشتووی ناو کۆشک و قه‌ڵا

ده‌خۆن نانی گه‌ڵا گه‌ڵا ؟

}{ هێمن}

.

{

لەو کۆشک و سەرایەدا کە جەم جامی گرت
ڕێوی ترەکیوە، مامز ئارامی گرت
بارام کە ھەموو ژیانی خۆی گۆڕی دەگرت
دیتت بە چ جۆرێ گۆڕێ بارامی گرت؟!
}{ هەژار : چوارینەکانی خەییام}

 

کۆشکی تیاتر/koşikî tiyatir: نتـ:[ ئەند] تیاترۆخانە.  

کۆشکی ساسانی/koşikî Sasanî: ن:[ ئەند] 

:: بەنداوی سیمرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە پارێزگای ئیلام، لە شارەدێی مێژوویی زێرنەی ئەیوان، پێش داخستنی دیوارەکانی بەنداوەکە، تیمەکانی شوێنەوارناسی ئیلام رایانگەیاند کە کۆشکێکی سەردەمی ساسانییەکان و 200 گۆزەڵە و شوێنەواری سەردەمی ئەشکانی( پێش زایین) ییان دۆزیوەتەوە. 

کۆشکی شاهانە/koşikî şahane: نتـ:[ ئەند][ کۆشکی+ شاهانە] 

.

ئابدار/abdar: ئانتـ: چایچی ناو دیوه‌خان، کۆشک و سه‌را.

باخی کۆشک/baxî koşik: نتـ:[ باخ+ ی+ کۆشک]

بەیداخ/beydax: ن: ئاڵا، بەندێر، بێراخ، پەرچەم، درەش _ دروشم : پارچە تەندراوێکی ڕەنگاو ڕەنگە دەکرێت بە سەری دارێکی درێژەوە، لەسەر کۆشک دەوڵەت هەڵدەکرێت. هەر دەوڵەتێک یان بزوتنەوەیەک دروشمێکی تایبەتی بەخۆی هەیە.

بەرکۆشک/berkoŝk: نتـ:[ ئەند][ بەر+ کۆشک] هەیوانی بەرکۆشک و هوتێلی گەورە.

بنکۆشک/binkoşik: ن:[ بن+ کۆشک]

1 – ژێرخان، ژێرزەوی.

2 – ژێرداوێن.

بینای کۆشک/bînay koşik: نتـ:[ ئەند]

خانمی کۆشک/xanimî koşik: ئانتـ:[ خانم+ ی+ کۆشک]

گەوهەری کۆشک/gewherî koşik: نتـ:[ گەوهەر+ ی+ کۆشک]

گوڵی کۆشک/guľî koşik : نتـ:[ گوڵ+ ی+ کۆشک]

.

.

.

.