قەڵبەز/qeľbez: ن:[ جێۆ][ قەڵ : کەڵ( کەڵین : کوڵین، کوڵان)+ باز( بازدان)] ئابشار، ئاڤرێژ، ئاوهەڵدێر، ئاوشار، ئۆوتاڤ، ئێور، بافل، بەرۆج، پرژ ، تاف _ تافگە _ تاڤ _ تاڤگە _ تاوگە، ڕێژگە، سۆڵاڤ، سوول _ سووڵاڤ، سیپەل، شۆراوە، شۆش، شیب، كەڵبەز( قەڵبەز)_ قەڵپەزە، كەلوەز( قەڵوەز) : ئەو شوێنەی کە لەناو کانیاو، چەم، ڕووبار یان دەریا شەپۆل دەدا دەبێتە کەف بەسەرەیەوە. بەتایبەت لەبەرزی ڕا بڕژێت و بەخور دەێتەخوارەوە، هەڵدێرانی ئاو لەشوێنێكی بەرزەوە دەڕژێتە خوارەوەو دیمەنێكی جوانی هەیە.
{
خوڕەی قەڵبەزەی کەف زیوینی چەم
لە هەزار چەشنە، پڕشەنگی ناو تەم
}{ گۆران}.
قەڵبەزین/qeľbezîn: کتن:[ جێۆ] بەلقاندن( کباک)، بڵقدان، قەڵبەزین، دەرپەڕین، هەڵقوڵین.
.
.
_____________
قەڵبەز/qeľbez: ن:[ جێۆ] ناوی گوندێکە.
.
.
.
.