کۆتر/kotir: ن:[ باڵ][ پەهلەوی: که‌پوته‌ر] کابۆک، کابووک، که‌وته‌ر، که‌فته‌ر، که‌موته‌ر، که‌بوته‌ر: خێزانێکی باڵندەیە نزیکەی 300 جۆری هەیە. دابەشبوون بەسەر40 تیرە یان خێزاندا. کۆتر دابەشدەکرێن دەسەر دووبەشەوە کێوی و ماڵی. هەموو جۆرەکانی کۆتری ماڵیکراو دەچنەسەر کۆتری( ڕۆکی کیوی)هەر لەکۆنەوە کۆترماڵیکراوە وێنەشی هەیە لەسەر بەردی تاشراوی فیرعەونەکان بینراون ئەمەش ئاماژەیە بۆبوونی کۆتری نامەبەر ماڵیکردن لەو سەردەمە زووەدا. کۆتر جیاکارە بەوەی لەهەموو جیهان بڵاوبۆتەوە جیاوازیەکانی کەشوهەواو باری جوگرافیش هەروەها بەشی زۆری دانیشتوانی جیهان ئارەزووی پەروەردە کردنی دەکەن پەرەی پێدەدەن ئەمەش وایکردوە ببیتە باڵندەیکی میللی لەسەر ئاستی جیهاندا کۆتر بەهیمای ئاشتی هەژمار دەکڕێت لە چەرخی نویدا کۆتر بەمە جیادەکریتەوە کە زۆر زوو زاوزێ دەکات گەشەیان زۆر خیرایە.[ لا: Columbidae]

پۆڵینکردنی زانستی 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان توخم  جۆر
kingdom phylum class order family Genus Species
Animalia Chordata Aves Columbiformes Columbidae
جیهانی زیندەوەر پەتکدارەکان باڵندە کۆترییەکان  کۆتر
  زۆر حەزەکات لەشی بە ئاو پاککاتەوە خۆی لە ئاوهەڵکێشێت
  تەنها خواردنی پاک دەخوات خواردنەکە پاک نەبێت پیێ ڕازی نابێت
  نیرینەی کۆتر بە دریژایی ژیانی لەگەڵ یەک مییە ڕادیت بەدەگمەن هەیە لەگەڵ دوو میینە جووتبێت، بەڕادەیک نیرینە بۆ میێ کۆچ کردوو یان دابڕاو جەڵتە لیێ دەیات دەمرێت یان لە خەفەتان نان ناخوات تاکۆ گیان لەدەست دەدات.
  نێرومییە بەسەڕڕە لەسەرهیلکە کڕڕدەکەون تاکو جوجک هەڵدێنێت، بەیەکەوەش بەخیوی دەکەن لە هەندێ حاڵەت مییەکە نەمێنێت نیرەکە بەتەنها بەخێویان دەکات.
  چەندین جۆر و ڕەنگی ناوازەی هەیە جوانترینی لەدونیا سەلمینراوە ئەمیش سپی مڵ زەرد یان سوور یان خۆڵەمێشی وەکو کۆتری ئیرانی.
  کە سۆزیکی زۆری بۆ بەچکە هەیە بە جۆریک ئامادەیە بەچکەی خۆشی نەبێت هەر بەخێوی بکات.
  بەهای سەربازی و جەنگی بەناوبانگە لەزۆر بواردا بەکارهاتووە گرینگترینیان نامە بردن بووە.
  کەم توشی نەخۆشی دەبێت بەتایبەت نەخۆشیە دەگمەنەکان واتە نەگویزەڕەوەکان ئەمەش بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە کە زۆۆر جووڵەدەکات وەرزش ئەنجام دەدات.
  زۆر بەکەمی بیچوەکانی دەمرن بە تایبەت لەماوەی کۆشگییرەیدا.
 پەروەردەکردنی کۆتر لە بواری بازرگانیدا بۆ مەبەستی
 گۆشت و بەچکەی زیاتر قەڵەوکردنی.
 جوانی و کات بەسەربردن، کێبرکێ و پێشبڕکێی سەرسەختانە.
 نامە و سیخوڕی کردن.
 ڕیقنەی کۆتر بە ناوبانگترین جۆری پەین هەژمار دەکرێت، وەک پەینی ئۆڕگانیک بەهۆی بەهابەرز و ناوازەکەی بۆ کشتوکاڵ بەڕیژەیکی بەرز ماددەی ئازۆتی تێدایە
خاتووزک/xatûzik: نتـ :[ باڵ] ناوی جۆرە كۆترێكە.
کۆترەباریکە/kotire barîke: نتـ: جۆرە کۆترێکی بۆری بچووکی باریکە، خوێندنی لە خوێندینی کۆتری ماڵی ناچێت. 
کۆتر بەرجیلە/kotire bercîle: نتـ: کۆترە باریکە. 
کۆترە کێویلە/kotirê kêwîle: نتـ: جۆرە کۆترێکە. 

کۆتری خۆماڵی/kotirî xomaľî: نتـ:[ باڵ] کۆتری خۆماڵی ڕەنگی تیکەڵە وەک خۆلەمیشی و سپی سەر دانەدانەی شین یان رەش یاخود سور و سپی سەر خاڵخاڵ یاخود چەندین ڕەنگ سەرباڵ ڕەش بە کورتی تاری عیراقی کۆتری خۆمالی ناسراوە.

کۆتری دەشتەکی/kotirî deştekî: نتـ:[ باڵ] کۆترە کێوێلەی گاکۆتر.[ ئینگـ : wild pigoen]

کۆتری زاجل/kotirî zacil: ن:[ باڵ] کۆتری نامەبەر ناسراوە ماسووڵکەکانی لەشی  لە هەرکۆتریکی ئاسایی شەش هێندە بەهێزترن ئەمەش وای لێدەکات توانی فرینی بۆ مەودایکی زۆری هەبێت واتە زیاتر لە 20 کاتژمیر تاکو 38 کاتژمیر بەسەر یەکەوە بەبێ وەستان. چاوەکانی گەورە و سەریکی زل و ملێکی دریژ و شانەکانی گەورە و کلینجەی بچووک کلکی بچووک قاچەکانیشی درێژن، یارمەتی فڕینێکی خیرای دەدات، بەخێودەکریت، بەمەبەستی پیشبرکیێ مەودایی و کاتت برین و نامە بردن.

کۆتری کارنۆ/kotirî karbo: نتـ:[ باڵ] شوێنی ڕەسەنی ووڵاتی فەرەنسا و بەڵجیکا یە. پێیدەگووترێت لەچک لەبەر، چۆنکە پەریکی زۆر دریژ و ئالۆزی هەیە، لە ناوچەی سەرو مل هاتۆتەوە ناوچاوی زۆرینەی ڕەنگەکانی سوور و سپین بەڵام شین و رەشیش هەیە، بەخێودەکرێت پۆ مەبەستی جوانی و بێچوو.

کۆتری گەنج مەلیک/kotirî genic melîk: نتـ:[ باڵ] کینگ : گەنج مەلیک شوێنی ڕەسەنی کیشوەری ئەمریکایە، چەندین ڕەنگی جۆراوجۆری لێ هەیە، فڕینیشی هێواش و لەسەرخۆیە. لەبەر گەورەیی قەبارەکەی لەشی پەروەردە دەکرێت. بۆ مەبەستی جوانی و بێچوو.  

کۆتری مۆندین/kotirî mondîn: نتـ:[ باڵ] شوێنی ڕەسەنی ووڵاتی فەرەنسایە لەشی گەورەیە قاچی ڕووتە، بێپەڕە کلکی کوڕتە، ملی دریژە، بەخێو دەکریت بۆ مەبەستی جوانی و بیچوو.

کۆتری هاقو/kotirî haqo: نتـ:[ باڵ] هەزار مڵ هەزە : کۆترێک تەواو ئاسایە لە شێوە لە کۆتری خۆماڵی دەچێت، تەنها جیاکارە بە مڵ هەزە هەندێکیشان بوونەتە شێوەیکی دیار و سەرنجڕاکێش کلکیان وەک تاوس وایە ئاراستەی پشتەسەری تاکو سەر کلینجەی دێت باڵەکانیشیان لە عەرز دەخشێت سینگیان بەرزە. 

کۆتری یەعقوبی/kotirî yeäqubî: نتـ:[ باڵ] شوینی ڕەسەنی یەعقوبی ووڵاتی هیندستانە، ئەمیش لەچک لەسەرە بەڵام قەبارەی بچووکترە لە کاڕنۆ بە هەمان شێوە تووکی سەروملی درێژە، بۆ ئاراستەی پێشەوە هاتۆتەوە ناوچاوی لەم کاتەی کە هەست بەترس بکات ماسووڵکەکانی مڵ گرژ دەبێت، بەم شێوەیە تکەکانی کورت دەبیتەوە مڵیش کورت دەبیتەوە.

کۆتری یەمەنی/kotirî yemenî: نتـ:[ باڵ] ئەم جۆرە ناوازەی کۆتر ە جیاکارە بەدەنگی خۆش و سەرنج ڕاکیشەکەی قەبارەی بچووکە و بە قەبارەی کوکوختیک دەبیت بەزۆری ڕەنگی شینە.

کۆترباز/kotirbaz: نفا: کەسێکە کە کۆتر ڕابگرێت. 

کۆتربازی/kotirbazî: نچ: ڕاگرتنی کۆتر و بەخێوکردنی.{ خاڵ، ل، 363}

پەڕلەپێ/peřlepê: ن:[ باڵ] جۆرە کۆترێکە هەر دووک لاقەکانی پەڕ دایپۆشین. 

گاپەل/gapel: ن:[ باڵ] کۆتری کێوییە.{ گیو، ل، 804}

.

.

.

{ ساڤۆ سمۆرە }.