مەڵۆ/meľo: ن:
1 – [ هـ] تا، گیشە بەڵان چکۆڵەترە تەنها 2 – 4 باقە لەسەر یەکتر دادەندرێت.
2 – [ بابا، کە] باقە یان چەپکەگیا و دەغڵە کە بەدەستەوە بێت، بەڵان کە دانرا دەبێت بە باقە.
3 – [ هـ] قوڵە دەغڵێکی درواوەیە کە سەپان پڕ بە قۆڵی دەیدوڕێتەوە یەکە یەکە لە شوێنی خۆیان بەجێیان دێڵێت و زۆرتر ژنان هەڵیدەگرن و دەیکەنە گیشە.{ گیو، ل، 854}
.
بەردی بانی مەڵۆ/berdî banî meľo: نتـ:
ﺳﻮﺍڵە/swaľe: ن: بەو چەپکە گەنمە دەگووترێت کە سەﭘﺎﻥ چەپکێک گەنم ﺩەﮔﺮێتە نێو ﺩەﺳﺘﯽ چەﭘﯽ ﻭ بە ﺩەﺳﺘﯽ ڕﺍﺳﺖ بە ﺩﺍﺱ ﺩەیڕنێتەﻭە، لە ﮐﺎﺗﯽ ﺩﺭەﻭ ﺩﺍ. چەند ﺳﻮﺍڵەیەﮎ لەسەﺭ یەﮎ ﺩﺍﺩەﻧﺮێت ﻭ بەﺭﺩێک ﺩەﺧﺮێتە سەﺭﯼ، بەﻭ چهﻧﺪ ﺳﻮﺍڵەیە پێکەﻭە ﺩەگوﻭﺗﺮێت ( مەڵۆ ) بە بەردەکەﯼ ﺑﺎﻧﯿﺸﯽ ﺩەگوﻭﺗﺮێت( بەﺭﺩﯼ ﺑﺎﻧﯽ مەڵۆ ) ﺑﯚ ئەﻭەﯼ نەﭘﮋێت ﻭ ﺑﺎ نەﯾﺒﺎﺕ.
شارا/şara: ن: بریتییە لە کۆمەڵ و کەڵەکەکردنی چەندین مەڵۆ لە جێگایەک کە لەسەر یەک دانراون.
خەرمان/xerman: ن: ﮐﯚﻣﺎیەﮐﯽ ﺯﯙﺭ گەﻭﺭەیە لە چەندین شارا لە جێگایەﮐﯽ دیاریکراو کۆدەکرێتەوە لە گەنم یان جۆ بە گوڵ و سروەتەوە.
.
.
.
.