هوور/hûr: ن: چلبرت، شائاڤک، خاش، گووپا.
هوورە/hûre: ن:[ کشت] کای ورد.
هوورەک/hûrek: ن:[ زمان] پیتی ورد لە ئەلفەبێتەکەی لاتینی دا.
هوورەنێر/hûrenêr: ن:[ ماف] تۆژەرەوە.{ هەژار، ل، 956}.
هووربژار/hûrbijar: نفا:[ هوور+ بژار( )] ئاڵەبێژ.{ هەژار، ل، 954}.
هووربژار کرن/hûrbijar kirin: کتپ: ئاڵەبێژکردن : بە هێڵکەگی زۆر کۆن ورد یان بە پارچە کوتاڵێکی هەڵە دابێژتن.
هووربوون/hûr: کتن:
1 – نەرم بوون.
2 – وردبوون.
هووربوونەوە/hûrbûnewe: کتن، کتپ: لێوردبوونەوە، بەوردی لێ ڕوانین، باش هۆش دانەسەر.
هووربین/hûrbîn: نفا:[ هوور+ بین( بینین)]
1 – وردبوون.
2 – وردبین
هووردار/hûrdar: ئان: مرۆڤی بێ نرخ و کەم بایی.
هووردز/hûrdiz: ئانتـ:[ هوور+ دز] سیرمەخۆر، دزی خوێڕی.
هوورک/hûrk: ن:
1 – وردەی تشتێ.
2 – ورد : بۆ تەقەڵی دەڵێن.
:: کراسێ تە مە گروومە هوورک هوورک درومە.
3 – [ زیند] جانەوەرێ کە بە چاو نابیندرێت.
هوورکە/hûrke: ن:[
1 – [ خوار] بڕوێشی ورد، پیرخەنیلە.
2 – خاکەی قەند و دار.
3 – ورتکەنان.
4 [ ف] وردی کە، وردی کەوە
:: ڤێ پەرەی بۆ من هوورکە.
هوورکەنان/hûrkenan: نتـ:[ هوورکە+ نان] ورتکەنان، وردە و پردەی نان.
هوورکبین/hûrkbîn: ن: زەڕەبین، میکرۆسکۆپ.
هوورک هوورک/hûrk hûrk: ئانتـ: وردەوردە، کەم کەم.
:: هوورک هوورک باران دبارە.
هوورموور/hûrmur: ن: خرت و پرت.
هوورمێش/hûrmêş: نتـ:[ هوور+ مێش] کۆمەڵێ مێشان، مێشی زۆر.
هوورهوور/hûrhûr: ئانتـ: وردورد، زۆرورد.
هووری/hûrî: نچ:
1 – وردی، >< درشتی.
3 – [ ئاین] حۆری. { هەژار، ل، 956}.
.
.
_________________
هوردە فرۆش/hurde firoş: ئانفا: خوردەفرۆش، وردەفرۆش.
.
.
.
.