قەر/qer: ن:[ ئاب] دەستەواو، وام.

قەرد/qerd: ن: دەین( ع)، قەرت، وام، واو.

قەردار/qerdar: نتـ:[ قەر+ دار] قەرتدار.

قەرز/qeriz: ن:[ بیا][ ع : قرض] قەرد.

قەرزار/qerzar: نتـ:[ قەرز+ ئار] قەردار، وام لەسەر.

قەرزخواردن/qeriz xwardin: کتن:[ قەرز+ خواردن] نەدانەوەی دەین.

قەرزدار/qerizdar: ن:[ قەرز+ دار] قەرزار.

قەرزداری/qerizdarî: نچ: قەرزاری.

قەرزدان/qerizdan: کتن: بەوام فرۆشتن.

قەرزدانەوە/qerizdanewe: کتن: وام گەڕاندنەوە بۆ خاوەنی.

قەرزکردن/qerizkirdin: کتپ: دەین کردن، وام وەرگرتن.

قەرزکۆر/qerizkor: ئانتـ: قەرزکوێر.

قەرزکوێر/qerizkwêr: ئانتـ: کەسێ دانەوەی قورز وە درەنگ بخات.

قەرزوقۆڵە/qeriz û qoľe: نتـ:[ قەرز+ و+ قۆڵە] دەینی بڵاو، وامی پرژ.

.

.

__________________

قەر/qer: ن: 

ئەندازە، قەدەر.

قەرا/qera: ن: ئەندازە، قەدەر _ قەدر.

:: بە قەرای تۆم هەبایە.{ هەژار، ل، 576}.

.

.

___________________

قەر/qer: ن:

1 – [ ڕەنگ] قەرە( تور). ڕەش، سیا( فار). یان سووری ئاماڵ ڕەش. تاریکی.

2 – [ ئاین] فریشتەی بەخت لە قاڵبی بنیادەمدا.

3 – [ ] ناوی ئەڤیندارێکی چیڕۆک.

4 – [ کەش] خووس، زوقم.

قەراتە/qerate: ن: ڕێشکەوپێشکە : بەرچاوهاتنی شتێ کە نییە.

قەراچۆ/qeraço: ن: قڕ، کوشتنی بە کۆمەڵ.

قەراچۆ تێخستن/qeraço têxiatin: کتپ:[ قەر+ ئا+ چۆ( چۆڵ) تێخستن] گوشتنی گشت کەس لە دوژمن.

قەرانتو/qerantû: ن: ڕەشایی گیاندار لە دوورەوە. تارمایی.

قەرە/qere: ن:[ ڕەنگ][ تور: kara] ڕەش، سیا : دژرابەری سپی یە : dijraberi spî ye( کباک){ ئیزۆلی، ل، 656}.   

1 – سووری ئاماڵ ڕەش.

3 – بنەمای بیانوو، هۆی تەشقەڵە. 

4 – ئەمەی بۆ قەرە کرذوە، دەیەوێت بیانوو بگرێت. 

5 – لکی تازەی ییەکساڵە. 

6 – تارمایی، ڕەشایی لەدوور یان تاریکی. 

7 – ڕام، فێر، کەوی

8 – چێشتەخۆرە

9 – فەریک

10 – سۆڕاغ، سۆسە : بەخەیاڵ دۆزینەوەی شتی گوم و نادیار. 

:: قەرەم کردووە دەزانم ها کو ؟ . 

قەرەباش/qerebaş: ن:[ ڕەنگ] قەرەواش : ژنی کارەکەری ماڵ. 

قەرەباغ/qerebaẍ: ن: قەرەباڵغ [ تور : قەرەبالک : karabalik ، kalabalik : ڕەشەماسی]  

1 – [ مجـ ] پڕایی حەشامات لە پرایی. 

2 – چەقە و هەرای زۆر. 

قەرەباغی/qerebaẍî: ن:

1 – سەر بە قەرەباغ

2 – هەوایەکی گۆرانی کوردییە. 

قەرەباچکە/qerepaçike: ن: قشقەڵە، قشقەڕە. 

قەرەبرووت/qerebirût: ن: 

1 – بارووتی ڕەش

2 – سووتاوی زۆر سووتاو. 

3 – بریتی لە شتی ووشکەوەبووگ. 

قەرەبوون/qerebûn: کتن:

1 – ڕام کردن، کەوی کردن.

2 – چێژەبوونی نچیر.

قەرەبەخت/qerebexit: ن: بەدبەخت، چاڕەڕەش، کڵۆل. 

قەرەبەربانگ/qereberbang: ن: تاریک و ڕوونی بەیان، بومەڵێڵە. 

قەرەبەش/qerebeş: ن:

1 – قەرەبەخت

2 – جۆرێ مرواری

3 – ئاژەڵی ڕووخسار ڕەش و سپی تێکەڵاو. 

قەرەبەشە/qerebeşe: ن: مرواری ڕەش. 

قەرەپەست/qerepest: ن: بەزۆر تێ ئاخنین، پەستاوتن. 

:: وای بشێلە قەرەپەستی بکە. 

قەرەپەستۆک/qerepestok: ن: قەرەپەست : دەڵەک دان، پاڵەپەستۆدان. 

قەرەپشی/qerepişî: ن: چەتە، دز، ڕێگر. 

قەرەپوول/qerebûl: ن: 

1 – پارەی وورد

2 – جۆرێ برینی بە قرتماخە لە پشت یەکسمی ووڵاغ. 

قەرەتوون/qeretûn: ن:

قەرەکەوتن/qerekewtin: کتن: تخوون کەوتن. نزیک بوونەوە. 

قەرەنتو/qerenitû: ن: تارمایی، قەرانتو. 

قەر و قوتە/qer û qute: نتـ: برێتی یە لە فەقیر و هەژاری لادێ. 

قەرێ/qerê: ن: قەرە، تاریکی. 

.

.

_________________

قەرە/qere: ن: نزیکی، تخوون.

:: خۆم لە قەرەی نادەم.

:: خۆت لە قەرەی مەدە.

.

.

______________________

قەرە/qer: ن: ڕەعیەتی بێ جووت و گا. 

قەرەیی/qereyî: ن:

1 – ژیانی ڕەعیەتی بێ جووت و گا.

2 – گندۆرەی قەرەوی. 

.

.

______________________

قەر/qer: ن: چەڵتوک جاڕ، مەرەزە. 

قەرێنە/qerêne: ن: چەڵتووک بۆ ذووەهەم جار لە دینگ دان.{ هەژار، ل، 580}

.

.

.

.