شۆڕ ¹ /şoř: ئان:

1 . باش، جوان و چاک، شۆخ.{ گیو، ل، 647}{ هەژار، ل، 477}.  

2 . کارامە و چالاک.  

:: خەپەی شل و شۆڕ. 

شۆڕەژن/şořejin: ئانتـ:[ شۆڕ+ ئە+ ژن] ژنی جوان و بە حورمەت، شوورەژن : ژن ڕەنگین( کباش){ فەرهەنگی باشوور، ل، 496}.  

شۆڕەسوار/şořeswar: ئانتـ:[ شۆڕ+ ئە+ سوار] چاپک لەسوار، خاسەسوار( کباش)، سووکەڵە لە سوار. 

شۆڕەلاو/şořelaw: ئانتـ:[ شپڕ+ ئە+ لاو] لاوی جوان چاک.  

.

.

______________

شۆڕ ² /şoř: ڕەگ:[ شۆڕبوونەوە] ڕوو لە خوار، داهێڵڕاو : شتێکە کە لە شوێنێکی بەرزەوە داڕۆچکە بووبێ.{ خاڵ، ل، 292}{ هەژار، ل، 477}.  

شۆڕاب/şořab: نتـ:[ شۆڕ+ ئاب] گوێسەوانەی گیشەگیا بۆ ئاوەڕۆ دەرکردن. 

شۆڕابە/şořabe: ن: 

1 . گوڵینگەی سەر و پۆڕی شۆڕەوەبوو. 

2 . ئاوی باران لەسەربانەوە ڕژاو. 

3 . دیمەنی هەوری نەوی و باران ڕێژ. 

:: شۆڕابەی دیارە. 

شۆڕاو/şořaw: ئانفا: ئاوی باران کە لە بانەوە دەڕژێت. 

شۆڕاوە/şořawe: ن:

1 . گولینگەی شۆڕی سەر و پێچ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 476}.  

2 . پەڕەنگی گوارە

3 . ڕژانی ئاوی بارن لەبانەوە.

4 . پڕژ، تاڤگە. 

شۆڕاوگە/şořawge: نتـ:[ هـ] چۆڕاوگە : جێگەی پێهاتنی ئاوی بارانە. یان ئاوێکە لەچشتی شۆرداوەوە لەپاش هەڵخستنی کەمکە بچۆڕێتە خوارەوە. 

شۆڕ ئەوەبییەی/şoř ewebîyey: کتن:[ هـ] شۆڕبوونەوە، شۆرۆبییەی.{ وشەنامە، ل، 644}. 

شۆڕ ئەوەکریای/şoř ewekiryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر] شۆڕکرانەوە. 

شۆڕ ئەوەکەرڎەی/şoř ewekerđey: کتپ:[ هـ] شۆڕکردنەوە.    

شۆڕە/şoře: ن: شۆڕاوە : ڕژانی ئاوی بارانە لەبانەوە. 

شۆڕەشۆڕ/şořeşoř: ئان:[ دەنگ] چۆڕەچۆر _ چوورەچووڕ( کباش) : دەنگی ڕژانی ئاو بە شوێن یەکدا. 

شۆڕەوەبووگ/şořewebûg: ئانفا:[ ئەردە] ئاوێزان، داڵۆچڵە، داهاتوو، داهێڵدراو. 

شۆڕەوەبوون/şořewebûn: کتن: شۆڕبوونەوە، داڵۆچیان، داڵۆسکەبوون، داهاتن، داهێڵران. 

شۆڕەوەبوو/şořewebû: ئانتـ: شۆڕەوەبووگ، شۆڕبووەوە. 

شۆڕەوەکران/şořewe kiran: کتپ:[ کارابزر] شۆڕۆکریای( هـ). 

شۆڕەوەکراو/şořewe kiraw: ئانفا: شۆڕۆکریا، شۆڕۆکریێ.( هـ). 

شۆڕبوون/şořbûn: کتن: داهاتن، بەرەونزمی بوون، بەرەوخواربوون. 

:: ئەم لکە شۆڕبووە. 

شۆڕبوونەوە/şořbûnewe: کتن: 

1 . بەربوونەوە، داکەوتن، داهاتنەوە، ڕوولەخوارێ کردن  : داڕۆچکە بوونی شتێک لە بەرزییەکەوە. 

2 . لەبڵندی بەرەو خوارهاتن. 

شۆڕبوونەوەی پێڵوو/şořbûnewey pêľû: کتن: 

شۆڕبییەی/şoř bîyey: کتن:[ هـ] شۆڕبوون. 

شۆڕبییەیۆ/şoř bîyeyeyo: کتن:[ هـ] شۆڕبوونەوە. 

شۆڕکەرڎەی/şoř kerđey: کتپ:[ هـ] شۆڕکردن. 

شۆڕکەرڎەیرە/şoř kerđeyire: کتپ:[ هـ] شۆڕکەدەیەرە( هـ)، شۆڕکردنەوە بەرەو خوار.

شۆڕکردن/şořkirdin: کتپ: شۆرکەردەی( هـ). 

:: شۆڕی کرد

:: سەری شۆڕ کرد. 

شۆڕکردنەوە/şořkirdinewe: کتپ: بەردانەوە، دادانەوە، داهێستن _ ڕۆهێشتن، دۆڵکردنەوە، شۆڕۆکەردەی( هـ) :  داڕۆچکەکردنی شتێک لە بەرزییەکەوە. 

شۆڕکریایرە/şoř kiyayire: کتپ:[ هـ] شۆڕکران بە داهێڵرانەوە. 

شۆڕکریایۆ/şoř kiryao: کتپ:[ هـ] شۆڕکرانەوە. 

شۆڕگە/şořge: نتـ: شۆڕاوگە. 

شۆڕنەکردن/şoř ne kirdinewe: کتپ:

    زاراوەی شۆڕ لە واتای جیاجیا دا 

پێ شۆڕبوونەوە/pê şořbûnewe: کتن: 

جلی شۆڕ/cilî şoř: نتـ:

خۆ شۆڕکردنەوە/xo şořkirdinewe: کتپ:

سەرشۆڕ/seršoř: نتـ:[ سەر+ شۆڕ] سەرنزم، چاونزم، شەرمەزار، تەریق، چاوبەرەوژێر، بەخۆداشکاوەوە.

{

بەژن شۆڕ و کەزی شۆڕ و خەزیم شۆڕ

سەرەو شۆڕم دەکەن سەرشۆڕ بەرەو گۆڕ

هەژار و خوار و لەش بیمار و دڵدار

دەباوام لێ بێ، مافی خۆمە هەی گۆڕ!

}{ هەژار، ئاڵەکۆک}

:: ئە‌گه‌ر سه‌رم شۆڕ کردبا ئێستا له‌ کۆشک ده‌بووم.{ دەمیرتاش

شەڕوشۆڕ/şeřûşoř: نتـ:[ شەڕ+ و + شۆڕ] ئاژاوە، کێشه‌کێش، کاتی به‌ربوونی خه‌ڵک یا به‌گژداچوون.

{

عالەمێکە پڕ شەڕ و شۆڕ و نیزاع و ئیرتیهاش
ڕۆژگارێکە سەراسەر میحنەت و پڕ ئیغتیشاش

شەڕواڵی شۆڕ/şeřwaľî şoř: نتـ:

کەوا شۆڕ/kewa şoř: نتـ:

گون شۆڕ/gun şoř: نتـ:

مەمک شۆڕ/memik şoř: نتـ:[ مەمک+ شۆڕ] پێچەوانەی مەمک قیت. 

ملشۆڕ/milşoř: نتـ:[ مجـ][ جنێو] گەواد.  

.

.

____________

شۆڕ ³ /şoř: ن:[ خۆ] مەڕ: بەرخ یان کاورێکە دووگی لەسەر قارچەی بخشێت و شۆرەبێ. 

.

.

.

.