قاچان ¹ /qaçan: کتپ: پاچان : بەقەیچی بڕان.{ هەژار، ل، 994}.
قاچین/qaçîn: کتپ: پاچین : هەڵپاچین بە قەمچی.{ خاڵ، ل، 326}
تێبینی |
دەکڕێت بگووترێت کورد بۆ برێن و پەرچکردنی دار و درەخت ( پاچ)ی بەکارهێنابێت؛ کرداری پاچان و پاچینی لەوەوە داهێنابێت، بۆ جیاکردنەوەی بڕینی خوری و موو و پاچانی گۆڕابێت بۆ قاچان |
قەیچی/qeyiçî: ن:[ کەرەستە][ بیا][ فارسی: قیچی] قەیچگ : مقەس _ مقەست.
هەڵقاچین/qaçînheľ: کتپ: هەڵپاچین : بەبڕینێکی ناڕێکی خوری و قژ دەگوترێت.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 530}
.
.
____________________
قاچاندن ² /qaçan: کتپ:
1 – دەرباز و قوورتاربوون.
:: کابرا قاچاندی : دەربازبوو.{ گیو، ل، 683}
2 – راكردن( فە) _ هەڕاکردن، رەڤاندن( کباک)، ڕەوکردن، ڕەوین، هەڵاتن.
.
.
____________________
قاچان ³ /qaçan: ن ، ئان:
1 – کەسێکە کە چربن و بزۆزە.
2 – [ واز] قاچێن.
3 – قاپێن.
:: قاپێنی: جۆرە ئامانێکە.
قاچێن /qaçên: ن:[ واز] قاچان، هەڵمەقۆ.{ گیو، ل، 683}
بازەڵێن/bazeľên: ن:[ واز][ باز+ ئەڵێن( هەڵێن : هەڵدان)] پێنجۆک، قاچان _ قەمچان، ڕێخان، هەڵمەقۆ : گەمەیەكە بە ووردە بەرد لە لەپەوە هەڵداوێنە پشتی دەست و هەڵیدەدەن و دەیگرنەوە، كچانی بچكۆلە ئەم یارییە دەكەن.
بازەڵین/bazeľîn: ن: زيچين، قەمچان، کەتيکانی، کيلەڤر، گۆل، لاک، نوشتار.
.
.
.
.