سەرپێچ/serpêç: نتـ:[ سەر+ پێچ( پێچان)]
1 – [ پۆشاک] ئاسکوداری، پێچی سەر، سهربهست( ژنان)، شاشک، مێزەر، مەندیل : چشتێکە لەسەر ببەسترێت.
2 – بارنەبەر، پەتبڕ، پەتپسێن، چارشەپ، دەستدرێژیکەر، سەرکێش، شەمۆس، شۆرشەوان، ملهوڕ، یاخی.
سەرپێچان/serpêçan: کتپ:[ سەر+ پێچان]
1 – بەزاج، سەرپێچی، سەرکێشی، شۆڕش، لامۆفەک.
2 – چشت لەدەور سەر ئاڵاندن.
سەرپێچانەوە/serpêçaewe: کتپ:[ سەرپێچان+ ئەوە] سڵەمینەوە و کۆکردن.
:: دارا لە هیچ چشتێک سەرناپێچێتەوە: واتە کۆناکات.
سەرپێچکار/serpêçkar: نفا:[ سەرپێچ+ کار( کردن)] تاوانبار.[ ئینگـ: Offender]
سەرپێچکارانی گەنج/serpêçkaranî genic: نتـ:[ سەرپێچکاران+ ی+ گەنج].[ ئینگـ: Young offenders]
سەرپێچی/serpêçî: نچ:[ سەرپێچ+ ی] خۆدزینەوە لەکارێک، سەرکێشی، سەربزێوی.
:: سەرپێچی لە پەیمان.
سەرپێچی خوێندنەوە/serpêçî xwêndinewe: کتپ:
سەرپێچیکار/serpêçîkar: نفا:[ سەرپێچ+ ی+ کار( کردن)] لابەر، لادەر.
سەرپێچی کەر/serpêçîker: نفا: یاخی.
سەرپێچی کردن/serpêçî kirdin: کتپ:[ سەرپێچی+ کردن] سەرکێشی کردن.[ ئینگـ: violence]
سەرپێچی یاسایی/serpêçî yasayî: نچ:[ ماف][ سەرپێچی+ یاسایی] شکاندنی قانوون.[ ئینگـ: Breach the law].
.
.
.
.