خاش¹/xaş: ن:
1 – [ خوار][ هـ] قاژ، قاش، کووز : پارچەیەکی لێبڕاو لە گندۆرە یان شووتی.
2 – قاژ، قاش، مۆرخانە، مۆرخوانە، نقيم _ نەقيم _ نەقيمه _ نگين : نقيمی ئەنگوستيلە، بەردە ئەموستيلە.
.
.
___________________
خاش²/xaş: ن:[ کباک] چلبرت، تاینچە، تەلیس، خەرار، شائاڤک _ شەئاڤک، گودپا _ گووپا، هوور.
: وەکوو جەواڵێیە بەڵام کەمێک زراوترە لەخوری و موو دروست دەکرێت.
خاشی یە/xaşî ye: ن:[ کباك، زا] تەلیس( کر)، خرار.
.
.
___________________
خاش³/xaş: ن:
1 – خاژ، ورد، زۆرورد
:: ورد و خاش. هاڕڕاو و بەڵان لەگەڵ وردی نەبێت بەکارناهێندرێت.
2 – پەڕ و پووش.
خاشاک/xaşak: نتـ:[ خاش+ ئاک]
1 – چل و پووش، چیلکە و چەوێڵ، پاشەڕۆک.[ ئینگـ : waste]
2 – گیای بابردەڵەی ووشک.
{
چ شۆخە ئاگرم تێ بەر دەدات، پێم دەڵێ : یاشێخ
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەچامە دەستی پێ دەگرم
}{مەحوی}.
خاشاڵ/xaşaľ: نتـ:[ ئەردە][ خاش+ ئاڵ]
1 – پرپیش(ل)، پەڕوپووش، چیلکەوچال، پووش و پەڵاش.
2 – خۆڵ و خاشی ناوماڵ، خەوش و خاڵی ناوماڵ.
خاشە/xaşe: نتـ:[ خاش+ ئە]
1 – [ کهـ] گەردە، پارچەی وورد، ووردوتێکشکاو.
2 – پەڕوپووش.
خاشەبڕکردن/xaşebiřkirdin: کتپ:[ خاشە+ بڕ+ کردن] بنەبڕکردن، ڕێشەکێش کردن.
خاشەبوون/xaşebûn: کتپ:[ خاشە+ بوون] پەرتبوون، خاش بوون، ووردبوون، وورد وخاش بوون( بەنهێم).
خاشەلێهێنان/xaşe lêhênan: کتپ:[ خاشە+ لێ هێنان] بریندارکردن، چڕنووک لێگرتن، ڕووشاندن( بەنینۆک).
خاشاندن/xaşandin: کتپ:[ کباک] خەشاندن، تژی کرن، چکاندن، رتماندن.
.
.
___________________________
خاش4/xaş: ئان:
خاشاندن/xaşandin: کتپ:[ کباک]
خاشە/xaşe: ن: ڕووشان : جێ چڕنووکێکە بریندارت بکات.
:: خاشەی لێ هێنا : چڕنووکێکی .
خاشیان/xaşiyan: کتپ:[ کباک]
خاشین/xaşîn: کتپ:[ کباک]
.
.
.
.