بەش ¹ /beş: ن:
1 – پار، پەشک( هـ)، پشک، گیهەڤ : هەر پارچەیەک لە شتێک کە لەت و کوت کرابێت، جا ئەم لەتانە هەموویان بە قەد یەک بن یا گەورە، بچووک، سووک، گران بن.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە پەهلەوی |
بەغا | AG ab | baxŝ |
:: دنیا سێ بەشی ئاوە و بەشێکی ووشکاییە.
:: بەشی زۆری قسەکانی دەربارەی نەخۆشی زەردووی بوو.
2 – نەختێک لە شتێک کە بۆ چەند کەس تەرخان کرابێت.[ ئینگـ: Part]
:: ئەو نەختە بەریەکێکیان دەکەوێت.
3 – بەهرە، ڕزق و ڕاۆژی.
{ ئەگەر رەمەزانە یان شەشەکانە، بەشم هەر ژەم دوونانە}{مەتەڵ}.
:: بەشی قڕژەی نان و گۆشتە.
:: خودایە رازیم بەبەشت.
4 – [ ئاب] پارچەیەک، نەختێک، و هەندێک لە شتێک هەبوون وەک شەریکایەتی لە هی چەند کەسێک پێک هاتبێت.
:: ئەم ئۆتۆمۆبیلە بەشی خەسرەوی پێوەیە.
:: بەشەش کەس بەشێکیان لەکارگەکە کڕیوە.
5 – [ جێۆ] مەڵبەند، ناوچە، یان هەرهەرێمێکی وڵاتێک.
:: شاری هەڵەبجە لەبەشی شارەزوورە.
:: بەشی جوانڕۆ دەکەوێتە باشووری سنەوە.
:: بەشی موکریان لە کوردستانی رۆژهەڵاتە.
6 – بەرگ.
:: فەرهەنگی خاڵی سێ بەشە.
بهشاندن/beşandin: کتپ:[ کباک] بەشکردن.
بەشە/beşe: نتـ:[ بەش+ ئە] بەش، داش، ئاماڵ.
بەشەگەل/beşber: نتـ:[ بەش+ ئە+ گەل] زۆربەش.
بەشەگەلی کارگێڕی/beşberî: نتـ:[ بەشەگەل+ ی+ کارگێڕی ] بەشەکانی کارگێڕی.
بەشبەر/beşber: ئانفا:[ بەش+ بەر (بردن)] میراتگر، کەلەپوورگر : کەسێکە لە کەلوپەڵی یان سامانی مردوودا خاوەن بەش بێت.
بەشبەرکەوتن/beş berkewtin: کتن:[بەش+ بەر+ کەوتن] پێ بڕان.
بەشبەش/beş beş: ئانتـ: پشک پشک، پارپار _ پارچەپارچە، کوت کوت، لەت لەت.
:: گۆشتەکە بەش بەش کە و دابەشی کە.
:: بەش بەشی کوردستان کێشەی کوردی دژوارتر کردووە.
بەشبەش بوون/beş beşbûn: کتن: پشک پشک بوون.
بەشبەش کردن/ beşbeşkirdin: کتپ: پشکپشک کردن، لەتوپەت کردن.
بەشبر/beşbir: ئانفا:[ بەش+ بر( بردن)] میرات بر.
بەش بڕان/beş biřan: کتن:[ بەش+ بڕان] بێ نسیب بوونی کەسێ لەشتێک یا شتێک لەکەسێک.
بەش بڕاو/beşbiřaw: ئانفا:[بەش+ بڕاو( بڕان)]
1- کەسێک بە هیوای شتێک بووبێت و دەستی بکەوێت.
2 – دەستکورت، بێبەش، ناهومێد، بەشخوراو.
بەش بوون/beşbûn: کتن:[ بەش+ بوون] پاژبوون.
بەش خواردن/beş xwardin: کتن:[ بەش+ خواردن]
1- زەوتکردنی شتێک لەکەسێک یا لەلایەنێک.
:: مامەکەیان بەشی ئەو هەتیوانەی هەرخوارد.
بەش خواستن/beşxwastin: کتن:[ بەش+ خواستن] پەش خوازتن.
بەش خوران/beşxuran: کتن:[ بەش+ خوران]
1 – بێ بەهرەبوون.
2 – زەوت کردن.
3 – قەدەغەکردن.
بەش خوراو/beşxuraw: ئانفا:[ بەش+ خوراو( خواردن)] کەسێکە بەشی خورابێت، شتێکی لێداگیرکرابێت، بەزۆری ماڵی زەوت کرا بێت.
:: ئەی بەش خوراو خۆمان.
بەشدان/beşdan: کتن:[ بەش+ دان] ماف دان.
بەش دراو/beşdiraw: ئانفا:[ بەش+ دراو( دان)] پێ بڕاو.
بەشکەر/beşker: ئانفا:[ بەش+ کەر( کردن)] کەسێک بەشیینەوەی بەدەست بێت.[ ئینگـ: Divider]
: دابەشکەر، دابەشدەر، بەشدەر، بەش کەرەوە.
بەشکران/beşkiran: کتن:[ کباک][ بەش+ کران( کردن)] فەلقین.
بەشکراو/beŝkiraw: ئانفا:[ بەش+ کراو( کردن)] بەشکریاو.
بەشکردن/beşkirdin: کتپ:[ بەش+ کردن]
1 – لەتکردن، پارچەکردن، فەلقاندن : دابەش کردنی شتێک بەسەر چەند کەسێک یان چەند تشتێک.
2 – تێڕاکردن، بەسبوونی تشتێک بۆ کەسێک.
:: ئەمە بەشم دەکات.
بەشکریاو/beşkiryaw: ئانفا:[ رۆژک][ سنـ][ بەش+ کریاو( کردن)] بەشکریاو.
بەشگا/beşga: نتـ:[ بەش+ گا] بناوانی ئاو : شوێنێکی تایبەتییە بۆ بەشکردنی ئاو کە بۆ سەر کشتوکاڵ بچێت.
بەشگە/ beşge: نتـ: بەشگا.
بەشنەکردن/beşne kirdin: کتپ:[ بەش+ نە+ کردن] کەم کردن، کورت هێنان.
بەشێ/beşê: نتـ:[ بەش+ ێ( ێک)] چکێ، کەمێک، کونێ، لەتێ، لەپێ.
بەشین/beşîn: کتن:[ بەخشین] بەخشین.
بەشیینەوە/beşînewe: کتن:[ بەشین( بەخشین)+ ئەوە] بەخشینەوە.
1 – دابەش کردنی تشتێک بەسەر چەند کەسێک بەخۆرایی، بەخشینەوە.
2 – پشک کردن، وەشاندن.
بهشی/beşî: نچ:[ ئینگـ : Dividend, Divisor].
بهشی پێكهاتهیی/beşî pêkhateyî: نتـ: [ ئینگـ : Composant]
بهشی دهرهکی کهش/beşî derekî keş: نتـ: ئێکسۆسفهڕ.[ ئینگـ : Exosphere]
بەشی خودا/beşî xuda : نتـ: بەشی خووا، زەکات.
بهشی فریاكاری/beşî firakewtin: نتـ: ئۆرژانس.[ ئینگـ : Emergency].
بهشی فریاگوزاری/beşî firaguzarî: نتـ:[ ئینگـ : Emergency ward]
بهشی ناوهڕاستی ریخۆڵه باریكه/beşî naweřastî řîxoľe barîke: نتـ: [ ئینگـ : Jejunum]
بێبەش/bêbeş: ئانتـ:[ بێ+ بەش] بەشبڕاو، بەشخوراو، بێبەرە، لێککراو، دابڕاو.
بێبەش بوون/bşbeşbûn: کتن:[ بێ+بەش+بوون] بێبەری بوون.
بێبەش کردن/bêbeş kirdin: کتپ:[ بێ+ بەش+ کردن] بێبەری کردن.
بێ بەشی/bêbeşî: نچ:[ بێ+ بەش+ ی] بەشباڕوی، بێبەریی.
سەرۆک بەش/serok: نتـ:[ سەرۆک+ بەش] چاودێر.
لێبەشکراو/lêbeşkiraw: کتن:[ لێ+ بەشکراو( بەشکردن)] بەسەردابەشکراو.
لێبەشکردن/lêbeşkirdin: کتن:[ لێ+ بەشکردن] بەسەردادانەشکردن.
.
.
_____________
بەش ² / beş: ئان:[ ئاژ][ کباک]
1- قەش( هلـ) : گایەک ناوچەوان تا سەر دەمی سپی بێت. خۆی ڕەنگی چدەبێ ببێت.
:: وەک گای بەش وایە.
2- بزنێک ناوچەوانی سپی بێت.
.
.
_____________
بەش ³ /beş: ئان:[ ؟ ]
1 – ئاواڵە، والا، داپچڕاو، لێک کراوە.
:: برینەکە دەمی بەش کردوەتەوە.
تێبینی |
1 – بە لای منەوە زیاتر بۆ دەمی گیاندار و برین بەکاردێت. |
2 – من وای بۆ دەچم کە ئەم ووشەیە دەگەڵ (1- بەش) هەر یەک بن و یەکێک لە واتاکلنی بێت، چونکو وەختێ( دەم) دادەپچڕێت یا برین سەری دەکاتەوە، ڕاستییەکەی ئەوەیە کلێک دەبێتە دوو پارچەوە.}{ زەبیحی}. |
3 – شووم ، بێ فەڕ. |
ماموەستا هەژار ئەم ووشەیەی بەم واتایە نووسیوەتەوەو بەڵام هیچ نموونەیەکی بۆی نەهێناوە تەوە !}. |
بەش بوون/beşbûn: کتن:[بەش+ بوون] دەمکردنەوەی برین، ئاواڵەبوونی زام.
.
.
.
.