دۆشاب/doşab: نتـ:[ کباک][ خوار][ دۆش+ ئاب] دۆشاو، شۆک، مۆتی( هـ) : ئاوی ترێی کوڵاو.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}
دۆشاڤ/doşav: نتـ:[ کباک][ خوار] دۆشاب، دۆشاو.{ گیو، ل، 457}.
دۆشاو/doşaw: ن:[ خوار][ دۆش( دۆشین)+ ئاو]
1 . دۆشاڤ، شۆک، مۆتی : ئاوی میوە وەک ترێ یان گوشراوی خورما کە بە شێوەی کوڵاندن خەست کرابێتەوە.
2 . [ کباک] ئاڤا شرینا ژ تری و فێقییێن دی تێ چێ کرن : Ava şirîna ji tirî û fêqîyên dî tê çê kirin.{ فەرهەنگا کامێران، ل، 221}
:: دۆشاو بەرهەمهێنان، جووڵە ئابووری و كشتوكاڵییەكانی پێش دەخات.
دۆشاوخورما/doşaw xurma: نتـ:[ خوار] ئاوی خورمای کوڵاو.
دۆشاوکوڵاندن/doşawkuľandin: کتپ:[ خوار] کوڵاندنی ترێ و خورما بۆ دۆشاو لێگرتن.
دۆشاومژە/doşawmije: نتـ:[ توێ][ دۆشاو+ مژ( مژین)+ ئە] ئالخواج، قامکی شاده: ( پەنجەی هیماپێکردن) بە تەنیشت پەنجەگەورەی دەستەوەیە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}
دۆشاوی/doşav: ئان، نچ:
1 . [ ڕوو] جۆرێ ترێ.
2 . [ ڕەنگ] ڕەنگی سووری تاریک.
3 . [ خوار] بە دۆشاوبوونی شت. یان هەر تشتێک پەیوەند بێت بە دۆشاوەوە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 303}
هەندێک لە جۆرەکانی بەرهەمهێندراوی دۆشاو |
دۆشاوی ئاوتەماتە/doşawî awtemate: نتـ:[ خوار] دۆشاوی تەماتە.
:: كارگەی بەرهەمهێنانی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور.
دۆشاوی بیبەری تیژ/došawî bîberî tîj: نتـ: [ خوار] دۆشاوی بیبەری تیژ له گۆشتی دەلووبیبەری تیژی نوێ و سرووشتی كۆدەکرێتەوە لە ڕێگای وەبەرهێنان ئامادەدەکرێت وەک هەویر( معجون)، سوودی لێوەردەگیرێت لە چێشت لێنان.
دۆشاوی بیبەری شیرین/doşawî bîberî şîrîn: نتـ:[ خوار] دۆشاوی بیبەری شیرین له گۆشتی دەلووبیبەری شیرینی نوێ و سرووشتی كۆدەکرێتەوە لە ڕێگای وەبەرهێنان ئامادەدەکرێت وەک هەویر( معجون)، سوودی لێوەردەگیرێت لە چێشت لێنان.
دۆشاوی تەماتە/doşawî temate: نتـ:[ خوار] دۆشاوی ئاوی تهماتهی، گووشراوی ئاوی تەماتە : له گۆشتی تهماتهی نوێ و سرووشتی كۆدەکرێتەوە لە ڕێگای وەبەرهێنان ئامادەدەکرێت وەک هەویری تەماتە( معجون)، سوودی لێوەردەگیرێت لە چێشت لێنان.
دۆشاوی ترێی سپی/doşawî tirêy sipî: نتـ:[ خوار] ترێ لێدەکرێتەوە، سێ تا چوار ڕۆژ دەهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوی تێبکەوێت تا بۆ گوشین خۆش بێت. لە کاتی ترێ گوشیندا گڵی بەسەر ترێیەکەیەدا دەکرێت بۆ جوان گوشینی. گوشراوەکە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە و شەوێک دەهێڵدرێتەوە بۆ ئەوەی کپ بێت. رۆژی دواتر هێدی هێدی گەرم دەکرێت تا دەکوڵێت و قوڵپ دەدات و کەف، سەرکەفەی و قوڕاوەکەی لێدەگێرێت. دوای ساردبوونەوەی دەکڕێتە قووتووە وە. دۆشاوی ترێی سپی دەبێت چێژی مەیلەو شیرین بێت.
دۆشاوی ترێی ڕەش/doşawî tirêy řeş: نتـ:[ خوار] ترێ لێدەکرێتەوە، سێ تا چوار ڕۆژ دەهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی ئاوی تێبکەوێت تا بۆ گوشین خۆش بێت. لە کاتی ترێ گوشیندا گڵی بەسەر ترێیەکەیەدا دەکرێت بۆ جوان گوشینی. گوشراوەکە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە و شەوێک دەهێڵدرێتەوە بۆ ئەوەی کپ بێت. رۆژی دواتر هێدی هێدی گەرم دەکرێت تا دەکوڵێت و قوڵپ دەدات و کەف، سەرکەفەی و قوڕاوەکەی لێدەگێرێت. دوای ساردبوونەوەی دەکڕێتە قووتووە وە. دۆشاوی ترێی ڕەش دەبێت چێژی دەبێت مەیلە و مزر یان ترش بێت.
دۆشاوی توو/doşawî tû: نتـ:[ خوار] دۆشاوی توو، چۆنێتی دروستکردنی دۆشاوی توو : توو لێدەکرێتەوە و کۆدەکرێتەوە، دەگوشێندرێت و دەکوڵیندرێت و تا خەست دەبێتەوە، تا دەبێتە پوختەی دۆشاوی توو.
دۆشاوی خەست/doşawî xest: نتـ: ئاقید.
دۆشاوی خورما/doşawî xurma: نتـ:[ خوار][ دۆشاو+ ی+ خورما] هەنگوینی خورما، گوشراوی خورما : لەبەر ئەوەی كە دۆشاوی خورما وزەیەكی بەرز لە خۆدەگرێت، چونكە ڕێژەیەكی بەرز لەشەكرەكانی تێدایە، بۆیە پێویستە لەسەر مرۆڤە قەڵەوەكان و تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە كە دووركەونەوە لە خواردنی دۆشاوی خورما..[ ئینگـ : Dates syrup].
دۆشاوی هەنار/doşawî henar: نتـ:[ خوار] ڕببەهەنار.
دۆ و دۆشاو/doşaw û doşaw: نتـ:[ دۆ+ و+ دۆشاو] دۆ و دۆشاو تێکەڵ ناکرێت تا وەکو پێکەوە بخورێت یان بخورێتەوە، بۆیە وەک مێتافۆرێک بەکاردەهێندێت لە زمانی کوردییدا کە شتێکی بێ تامم.
.
.
.
.