دۆش ¹ /doş: ڕەگ:[ دۆشین]
دۆشین/doşîn: كتن: بریتییە لە دەرهێنانی شیر لەگوانی گیاندارە شیردەرە خۆماڵییەكان، جاران بەدەست دەکرا کە پێی دەگووترا بێری، لێ ئامێری شیردۆشین جێیگرتووەتەوە. ئاژەڵ وەک( بزن، مەڕ، و مانگا ) دوای ئەوەی بەچەی دەبێت، ڕۆژانە شیری دەدەاتێ، یەشتا ڕێژەیەكی زۆری لێدەمێنێتەوە لەگوانی ئاژەڵەكە. بیری دێت لەدواوەی ئاژەڵەکە دادەنێشت بە نەرمی و سانایی گوانی ئاژەڵەكە دەگوشێت و شیرەكە دێتەخوارەوە و ئەوجا دەخرێتە ناو مەنجەڵ یان سەتڵێک. دواتر ئەو شیرە دەكوڵێنرێت و ئینجا دەكرێ بە بەروبومەكانی شیر وەک : پەنیر _ دۆ _ ژاژی _شیری ڕووت _ سەرتوێژ( قەیماغ) _ کەرە _ ماست.
_________________
دۆش ² /doş: ن:[ بیا] ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ خۆی تێدا دەشوات، ئاو وەک باران بەسەری دبارێت.[ فەرەنسی: douche].
.
.
________________
دۆش ³ /doş: ن:[ توێ]
1 . ناوشان، مل.
2 . گۆشتی لای سەرووی ڕانی مەڕ. { هەمبانەبۆرینە، ل، 303}.
.
.
.
.