ئاره‌زوو ¹ /arezû: ن:[ پەهلەوی : ārzoh ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئاژو | uZA | |
izA | ||
مەئۆتسێە | ansToam |
1 – ئارزی، بژۆک( ئیشتیها)، خۆه‌سته‌ک، خولیا، که‌وژ، مه‌یل : بۆ خوارده‌مه‌نی.
:: ئاره‌زووی گۆشت ده‌کات.
:: ئاره‌زووت له چییه بۆت لێنێم.
2 – ئەڵها، حه‌ز، خواست، خواز، سه‌ودا، ڤیان، کام، که‌ڵکه‌له، مرخ، ویست، هه‌ودا، هه‌ڵپه، هێڤی.
:: ده‌مێک بوو به ئاره‌زووی ئه‌وگه‌شته‌وه‌بووم.
:: هه‌ر به ئاره‌زووی مه‌هاباد ته‌وه‌م.
1 – به‌شتێکه‌وه مرۆ‌ڤ ده‌ستی ناکه‌وێت ئێستا له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه بۆ په‌یداکردنی
2 – به‌شتێکه‌وه مرۆ‌ڤ ده‌یه‌وێت خۆی لێرزگاربکات. له‌هه‌ردووباره‌کاندا هه‌ستێکی گه‌وره‌هه‌یه‌بۆ گه‌یشتن پێیان.
ئاره‌زووانه/arezûane: ئانتـ:[ ئاره‌زوو+ ئانه] هه‌وه‌سانه، مه‌به‌ستانه، دڵخوازانه.
ئاره‌زووباز/arezûbaz: نتـ:[ ئاره‌زوو+ باز] حه‌زباز.
ئاره‌زووبازی/arezûbazî: نتـ:[ ئاره‌زوو+ باز+ ی] حه‌زبازی، هەوەسبازی.
ئاره‌زووبازینە/arezûbazîne: ئاکتـ:[ هـ][ ئاره‌زووبازی+ نە] لە ئارەزووبازیدا.
ئاره‌زووبازیەنە/arezûbazyene: ئاکتـ:[ هـ][ ئاره‌زووبازی+ ئەنە] لە ئارەزووبازیدا.
ئاره‌زووبزووتن/arezûbizûtin: کتنـ:[ ئاره‌زوو+ بزووتن]
مه‌یل جوولان ، هه‌وه‌س هه‌ڵستان، حه‌زله‌جێ کردن نێر له‌گه‌ڵ مێ.
ئاره‌زووبوون/arezûbûn: کتپ:[ ئاره‌زوو+ بوون]
1- تامه‌زرۆبوون، تاسه‌مه‌ندبوون، ویستن.
2- ئاواته خوازبوون.
ئاره‌زووپاراستن/arezûparastin: کتن:[ ده‌روو][ ئاره‌زوو+ پاراستن] ڕکێف کردنی ویست.
ئاره‌زووپێدان/arezûpêdan: کتپ:[ ئاره‌زوو+ پێ+ دان]
1- هه‌وه‌س پێهه‌ڵستان، هه‌وه‌س پێ جوولان.
2 – هاندان، گاڵدان، تیژکردنی که‌سێک، پاڵ پێوه‌نان.
ئاره‌زووکار/arezû kar: ئانفا:[ ئاره‌زوو+ کار( کردن)] هه‌وه‌س کار: ئه‌وه‌ی به هه‌وه‌سی خۆی کارێ بکات و گوێ نه‌داته که‌س.
ئاره‌زووکاری/arezûkarî: نچ:[ ئاره‌زوو+ کار( کردن)+ ئی] هه‌وه‌س کاری، شت به‌ملهوڕی کردن.
ئاره‌زووکه‌ر/arezû: ئانفا:[ ئاره‌زوو+ که‌ر( کردن)] خوازیار، به‌رژه‌ند.
ئاره‌زووکردن/arezû kirdin: کتپ:[ ئاره‌زوو+ کردن]
1- مه‌یل بۆچوون ( خوارده‌مه‌نی)، ویستن، خواستن، گا‌ڤیین.
2- ڕه‌چاوکردن، قرم لێ خۆش کردن، دڵ له دووی شتێک بوون. حه‌زلێکرردن.
:: ئارەزوو دەکات.
ئاره‌زووگا/arezûga: نتـ:[ ئاره‌زوو+ گا] ئه‌و شوێنه‌ی که‌جێگای ئاره‌زووبێت.
ئاره‌زوولێ(هه)بوون/arezû lê (he) bûn:کتن: [ ئاره‌زوو+ لێ+ (هه) بوون] دڵ بۆچوون، تاسه‌مه‌ن بوون.
ئاره‌زوومه‌ند/arezûmend: ئانتـ:[ ئاره‌زوو+ مه‌ند] تاسه‌بار _ تاسه‌مه‌ند، ئاواته خواز، تامه زرۆ، خوازیار، خواستیار، به‌هه‌ڵپه : که‌سێکه که زۆر دڵی به‌شتێکه‌وه هه‌بێت.
ئاره‌زوومه‌ندی/arezûmendî: ن:[ ئاره‌زوو+ مه‌ند+ ی] چێشکه‌ی سه‌ر جێیی، هه‌وه‌یسی سه‌رجێیی.
ئاره‌زوونامه/arezûname: نتـ:[ ئاره‌زوو+ نامه]
ئاره‌زووی/arezûy: نچ: پێشگرێکه وه‌ک ناوبۆ زۆرجێگایی تر وه‌ک فرمان، ناو، ئاوه‌ڵناو : ئاره‌زووی پارچه‌پارچه‌بوون، ئاره‌زووی خۆبه‌خت کردن، ئاره‌زووی زانین، …هتد.
هەندێ لە جۆرەکانی ئارەزوو |
ئاره‌زووی بۆن/arezûy bon: ئانتـ:[ : هەوەسی بۆن، حەز لە بۆن‌کردن.[ ئینگـ : Osmolagnia]
ئاره‌زووی پله‌وه‌ر/arezûy pilewer: شر: ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتن.
ئاره‌زووی جووتگرتن/arezûy cûtgirtin: ئانتـ: هەوەسی جووتبوون. [ ئینگـ : Tentigo, Lust, Satyriasis]
ئاره‌زووی دزین/arezûy dizîn: نتـ: هەوەسی دزین. [ ئینگـ : kleptonalgia]
ئاره‌زووی دیدار/arezûy didar: نتـ، شر: تاسووخ، بێری.
ئاره‌زووی زایندەگی/arezûy zayindegî: نتـ، شر: ئه‌لیا، ئه‌له‌ر، ئاره‌زووی زاینده‌گی.
ئاره‌زووی سەیرکردن/arezûy seyirkirdin: ئانتـ: هەوەسی سەیرکردن.[ ئینگـ : Mixoscopia]
ئاره‌زووی میزکردن/arezûy mîzkirdin: نتـ: هەوەسی میزکردن.[ ئینگـ : Urolagnia]
بەئارەزوو/bearezû: ئاکتـ:[ بە+ ئارەزوو] بەهەوەس.
به‌ئاره‌زووگه‌یشتن/be arezû geyštn: کتپ:[ به+ ئاره‌زوو+ گه‌یشتن] به‌ئاره‌زووگه‌یین، به‌ئاوات گه‌یشتن.
.
.
________________
ئاره‌زوو ² /arezû: ن:[ پهـ][ ناڤ] ناوی کچانه وه‌ک.
:: ئاره‌زووی حه‌سه‌ن زیره‌ک.
.
.
.
.