خەم ¹ /xem: ن:
1 – [ نخ] ئاخ، ئالووس، ئانوو، ئاهێن(کباک) ئاهین، پاخاڤ، پەژ _ پەژارە، پەرۆش، پووشکوول، جەخار، خەفەت، داخ، دڵگری، دڵمان _ دڵمایی، دڵتهنگی، رووگرژی، زڤڕی، سۆ _ سووێ، شاوو، کەسەر، کزی، کۆڤان _ کووڤان، کوڵ، مەینەت.[ ئینگـ : Gloom، Melancholy ]
{
خەم خەلات مەن، خەم خەلات مەن
خەمکێش و خەمناک خەم خەلات مەن
}{-}.
2 – تاسە، ئارەزووی دیدار.
3 – نیگەرانی.
:: خەمت نەبێ ! : پشتی لێبکەرەوە.
{ تێبینی : ل شونا (غەم) تێ گۆتن}.
خەمان/xeman: ئانتـ: پڕ لەکوڵ و کەسەر، پڕلەخەم، خاڵەخە مە، مامەخەمە، کەسێ وە خەمی هەموو کەس دایە.
خەماویی/xemawîy: ئانتـ:[ خەم+ ئاویی] پڕلەخەم، خەم ئاوەر، خەمهێنەر، خەمگینکەر، مایەی دڵ تەنگیی، هۆی دڵتەنگیی.
خەمە/xeme: نتـ: خەمۆ.
خەمبار/xembar: ئانتـ:[ خەم+ بار] خەفەتبار، پەژار _ پەژارەدار _ پەژارەوار، دڵتەنگ، خەمداگرتوو، پەکەر( ل)، غەمناک، بارتەنگ، دڵمردوو، بنەستی.
خەمباربوون/xembarbûn: کتن:[ خەمبار+ بوون] پەژارەداربوون.
خەمبارکردن/xem barkirdin: کتپ:[ خەمبار+ کردن] پەژارە دارکردن.
خەمباری/xembarî: نچ: خەفەتباریی، پەرۆشداری، داهێزان، خهمۆكهـ، ماتیی ( ناساق). [ ئینگـ : Depression].
خەمبوون/xembûn: کتن:[ خەم+ بوون] کەسەربوون، کوڵ بوون.
خەمخوار/xemxwar: نتـ:
1 – بەتەنگەوەبوو، بەتەنگەوە هاتوو، بەمشوور، خەمخۆر، خاڵەخەمە، خەمکەی خەمان، دڵسۆز، مامەخەمە، کوأی لێقەومان.
2 – خەفەتبار.
خەمخواردن/xemxwardin: کتپ: باربۆکردن، دەست گرۆیی کردن، بەپەرۆش بوون، پەرۆش بەخواردن، سوولێبوونەوە، دەست بە ئەژنۆخۆدادان، نیگەران بوون، خاترجەم نەبوون لە بابەت کەسێک یان تشتێکەوە.
خەمخوارین/xemxwarîn: کتن: خەمخواردن.
خەمخواریی/xemxwarîy: نچ: خەمخۆریی، خاڵەخەمەیی، دڵسۆزیی، مامەخەمەیی، مشوورداریی.
خەمخواریی کردن/xemxwarîy kirdin: کتپ، شر:[ ئد] خەمخۆریی کردن.
خەمخوەر/xemxiwer: ئان: دڵسۆز.
خەمداگرتن/xemdagirtin: کتپ:[ ئد][ خەم+ دا+ گرتن] تەمیان _ تەمین، خەمناک بوون، دڵتەنگبوون، دڵگیربوون.
خەمڕەواندن/xemřewandin: کتپ: شادکردن.
خەمرەڤاندن/xemrevandin: کتپ: خەم ڕەواندن.
خەمرەڤیندار/xemřevîndar: ئانتـ:
خەمڕەڤێن/xemřevên: ئانتا: خەمڕەوێن.
خەمڕەوێن /xemřewên: نتـ:[ خەم+ ڕەوێن]
1 – ئاودەنگیی، تەسەلادەر، خەملابەر، خەمنەهێڵ : چشتێک یا کەسێکە خەم و پەرۆشی بڕەوێنێت.
2 – وەڕوێڕکە، وەڕۆیڵکە، شاگرد، بەردەستێکەر.
خەمزەدە/xemzede: نتـ:[ هـ][ خەم+ زەدە] خەمبار، خەم لێدراو، بەخمپێکراو، خەمگین، خەمکێش( هـ).
{
خەم زەدەی خەم کێش خەفەت بارەنان
بەری بەیاوەر، دوور جەیارەنان
}{ مەولەوی}.
خەمسار/xemsar: ئانتـ:[ گەر][ خەم+ سار(سارد)] بێحاڵ، بێمەیل، خەمسارد
خەمسارد/xemsard: ئانتـ:[ خەم+ سارد] خەمسار، سستەپەلە، خۆلەکاربوێر، کەمتەرخەم، گوێ بەکارنەدەر، گوێ نەدەربەکار : ئەو کەسەیە لەکاراندا سست و تەمبەڵ بێت..[ ئینگـ : Apathetic ]
خەمساردی/xemsardî: نچ: خۆلەکاربوێری، کەمتەرخەمی، بێگوێی.[ ئینگـ : Apathy ]
خەمساری /xemsardî: نچ: خەمساردی.
خەمساری کردن/xemsardî kirdin: کتپ: خەمساردی کردن.
خەمکەی خەمان/xemkey xeman: ئانتـ:[ کە][ خەم+ کەی + خەمان] دڵسۆز، میهرەبان، خەمخۆر : کەسێکە خەم و پەرۆش بۆ هەموو لێقەوماوێکی بخووت.
خەمگیر/xemgîr: نفا: خەمگین.
خەمگیری/xemgîrî: نچ: خەمگینی.
خەمگین/xemgîn: ئانتـ، کتن:[ خەم+ گین] ئاخیین( رۆژک، کهـ)، ئەجین، بەپەرۆش، بڕەش(کباک )، بێکەیف، بێ نافسۆک، برامان(كباک)، پەرۆشدار، پەشێو، خدۆک، خەمبار، خەفەتبار، خەمخۆر، خەفەتخواردن، داماو، دڵگە، ڕامێن، شالـی، غەمگین، کەنەفت، کز، کۆڤاندار _ کووڤاندار، کووڵۆڤان، کوولک، هەژار : کەسێک کە لە سەرکەیف نیە و کەیف و سازنیە.
خەمگین بوون/xemgînbûn: کتن: پەرۆشداربوون.
خەمگین کردن/xemgîn kirdin: کتپ: پەرۆشدارکردن.
خەمگینی/xemgînî: نچ :[ خەمگین+ ئی] پاخاڤ، کۆڤان، فەدووم، تەنگاڤی، پەژارە، جەخار، پۆزخێنی، مێزە، پەرۆشداری، خەمخوواری.
خەم لێهاتن/xem lêhatin: کتن:[ خەم+ لێ+ هاتن]
1 – ترسان، سڵ کردنەوە.
2 – [ ئد] ئەنجامی کار لە دڵدابوونەگرێ، سەری دنیا لهاتنەوە یەک.
خەمناک/xeminak: ئانتـ:[ خەم+ ناک] خەفەتبار، بێ نافسۆک(کباک)، پەرۆشدار، خاک بەسەر، خاکەسار، پەرێشان، بەدبەخت، چارەڕەش، لێقەوماو، خەمبار، دڵتەنگ، پەرۆشدار، نەچین.
خەمناک بوون/xeminak bûn: کتن: خەفەتخورادن.
خەمناکی/xeminakî: نچ: خەفەتباریی، خاکبەسەری، خاکەسەری، پەرێشانی، بەدبەختی، چارەڕەشێتی، لێقەوماوی، دڵتەنگی، پەرۆشداری، خەمباری.
خەمۆ/xemo: ئانتـ:[ خەم+ ئۆ] بەخەم، خەمە، خەمخوار.
خەمۆکە/xemoke: نتـ:[ نخ] ڕەشبینی، خەمۆکی، دڵتەنگی، دێپریسیۆن.[ ئینگـ : Depression].
خەمۆكی/xemokî: ن:[ نخ] ڕەشبینی، دێپریسیۆن، خەمۆکە. \\ خەندم
خەم و ئاوورپێچ بوون/xem û awur pêç bûn: کتن: پەرپتین(کباک).
خەم و خەفەت /xem û xefet: نتـ: باردڵ، باردۆخ، بارتەنگ، خەفەتبار.
خەمین/xemîn: ئانتـ:[ خەمگین] مەینەتبار، دڵتەنگ.
بێخەم/bêxem: ئانتـ:[ بێ+ خەم] شاد.
{
موشتهری وهك من لهمهیخانێ كه من
زۆربهیان شادو بهكهیف و بێ خهمن
}{ هێمن}
.
.
_____________________________
خەم ² /xem: ن:
1 – پێچ _ پێچی شت، لوولیی.
2- چەم، چەماوە، چەمیاگ
:: ئەم دارە خەمێکی تیایە.
{
زولفەینی بە خەم مار و بە حەڵقەت وەکو عەقرەب
شیعری لەف و نەشون، چ موشە وەش، چ مورەتتەب
} {نالـی}.
.
.
____________________
خەم³/xem: ن: چام : ڕەفتاری نازداری ناز و عیشوە.
.
.
.
.