پووت ¹ /pût: ئان:[ هـ]
1 – پووچ _ پووچەک _ پووچەڵ، كلۆر، ناوپۆش _ بێناو، بۆش، ناوبەتال.
2 – بزمۆک، داڵگۆشت، كورت و لاواز، لەڕ، بێنموت.
پووتانەوە/pûtanewe: كتن: چرووسانەوە، چرمسانەوە.
پووتاندنەوە/pûtandinewe: كتپ:[ سوور]
1 – چرووساندنەوە، چرمساندنەوە، ڕووتاندنەوە.
2 – پچەڕاندنی نان.
پووتەک/pûtek: نتـ:[ پووت+ ئەك]
1 – بێنموت و كورت و كز.
2 -[ ئەردە] خۆرە، خۆركە.
پووتەكە/pûteke: ئانتـ: بێنموت، بەرچڕۆنەگر.
:: كابرایەكی پووتەكەی پیسكەم دیت.
پووتەگا/pûtega: نتـ: خالیگە، كەلەكە، ڵابرك.
پووتەڵ/pûteľ: نتـ:[ هـ] پووتەكە، پووچ ( بۆ مرۆڤ و گوێز).
پووت بوون pût bûn: كتن:[ پووت+ بوون] بەناوداچوون، زراڤ بوون، ڵاوازبوون، لەربوون.
پووتڵ/pûtiľ: نتـ:[ هـ] پوروچ.
.
.
______________________
پووت ² /pût: ن:[ توێ][ بار] نەرمەی باسكی مرۆڤ.
.
.
______________________
پووت ³ /pût: ن: توانایی، دەست ڕۆیشتویی، هێز.
.
.
____________________
پووت 4 /pût: ن:[ كشت][ كباك]
1 – بووت، گزرە، گیای گێرەكراو، گیای ووشكەوەبوو بۆ ئاڵفی زستانە.
2- بۆت : ووشكە گیای هەڵچنراو بۆ ئالیكی ئاژەل لە زستاندا.
.
.
_____________________
پووت 5 /pût: ن[ روس: پوود][ مكـ] كێشێكە بەرانبەر بەشازدە كیلۆ یان هەشت هۆقەیە.
.
.
___________________________
پووت 6 /pût: ن:[ فەل] ئەستێرەیەكە دەگەڵ مانگ دەردەكەوێت و لێی نزیكە و هەر چی مانگ گەورەتر دەبێت
لێی دەكشێتەوە. ئەستێرەی مانگێ
{
چاوت ئەستێرەی پووتە
دەگەر مانگێ ڕاجووتە
}{ سێسێد هۆنراوە. 94}.
.
.
.
.