باراش/baraş: ن:[ بار+ ئاش]

1 – ئارڤان( کباک)ئەندازەیەكە لە دانەوێڵە( گەنم، جۆ) كە ئامادەكرابێت تا بنێڕدێت بۆ ئاش لەوێ بهاڕدێت و بكرێت بە ئارد.

2 – ئارد  : تا ئەو ئاردە لە ئاشەوە دەردەچێت هەتا دەگاتە ناو ماڵ هەر باراشی پێدەگووترێت.

:: بچن لەماڵی كوێخا پیرۆت مشتێ ئارد قەرز كەن تا باراشەكەمان دەگەڕێتەوە.

باراش بارکردن/baraşbarkirin: کتپ: ئارڤان بارکرن.

باراش لێكردن/baraş lêkirdin: كتپ: ئارڤان هێردن، ئارڤان هوورکرن.

1 – بردنی دانەوێلە بۆ ئاش بۆ كردنی بە ئارد.

2 – بریتییە لەتێ هەڵكردن و درێژەدان بەقسە.

:: فیساركەس باراشی لێ هەڵكردووە.

باراشهاڕ/baraşhař:نفا:[ باراش+هاڕ(هاڕیین)] ئاشەوان، ئاسیاوان، ئاشەڤان : ئەو کەسەی ئاش دەبات بەڕێوە.

باراش هاڕین/baraş bařîn: كتپـ: باراش لێكردن، ئارڤان گرس کرن.  

باراش هێڕ/baraş hêř: ئانفا:[ باراش+ هێڕ( هاڕین)] بارهاڕ.

.

.

.

.