تۆف ¹ /tof: ن:[ كەش][ ڕەوا، سوور]
1 – باپیلیسک، گێژەلۆكە، باكووزیرک باوبۆران، كڕێوە، بادەوە، بادەڤ، بەیەوە : بای زۆرسەردی زمستان، سۆزەی سەرما : بایەكە خێرایەكەی نزیكەی 68 میل دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
2 – تووشی گەرمای سەخت، چەقەی گەرما.
{
چهنی تۆف تاف شنهو شهتاوا
تهقه و چهقچهقهی گرمه و ئاساوا
تۆفان/tofan: ن:[ كەش][ کورد لە زمانی عەرەبییەوە وەری گرتووە : طوفان، عەرەبیش لە زمانی گرێکی وەرگرتووە : Τυφῶν، typhoon]
1 – لێمشت، با هۆز، لافاو : شێوانی هەوا و بای توند كە وێرانیی پێكبێبی.
2 – فەرتەنە و شێوانی دەریا.
3 – [ لە میتۆلۆژیای گرێكی دا] دوا كوڕی گایە: Gaia یە، كە باوكی تارتارۆس: Tartaros ـە، بەترسناكترین ئەژدیها دەناسرێت، هەوڵداوە زێوس: Zeus لە ناوبەرێت، بەڵام زێوس زیندانی كردووە لە چیای ئێتنا : Etna ].
4 – ڕەشەبای دەریایی، کرێوە.[ ئینگـ : Hurricane].
تۆفانی نووح/tofanî nûĥ: نتـ: بارانێكی زۆر كە خودا لە سەردەمی نووح دا باراندی و بوو بە هۆی چوونە ژێر ئاوی ویشكایی و تەنیا نووح و هاودەمەكانی ڕزگاریان هات.
تۆفانی بەفر/tofanî befir: ن:[ كەش] باندەر، كڕێوە.
{ تێبینی : مامۆستا گیوی( تۆفدان)ی نووسیوە بۆ لەنێوچوون، ڕەنگە ( توف)سووكەڵەی تۆفان بێت}.
تۆفانی تۆزی/tofanî tozî: ن:[ كەش].[ ئینگـ : Duststorm].
تۆفدان/tofdan: كتپ: لەنێوچوون، نەمان.
تۆف و كڕێوە /tof û kiřêwe: نتـ:[ تۆف+ و+ كڕێوە] باكووزیرك(باد)، باوبۆران، بادەوە، بای زۆرسەردی زمستان، سۆزەی سەرما.
.
.
_______________________
تۆف ²/tof: ن: [ ڕوو] بەووز، داربی، بڤز، (دارە_داری) بووز، دارتۆفانە، ناڕەوەن، بزۆ، دارەقەیسی ڕەشە : جۆرە دارێكی گەورەیە، وەك توو، بەڵام گەڵای باریكترە، بەرەكەی قۆزاخەیە و بڕە لە مێشوولە.
تۆفانە/tofane: نتـ:[ ڕوو] دار تۆفانە، ناڕەوەن، دارەبووز، بەووز، بزۆ، بوور، بووز: دارێكی خۆڕسكە، زۆر بەرز نابێتەوە و لە
مێشەو دارستان و لێرەوار دەڕوێت، گەڵاكانی وەك گەڵای توووایە. لق و پۆی تێكچژراوە، كاتێك گەڵای هەبێت وەكو كۆپەڵی بەسەر دار كە وە دیار دەبێت. قۆزاخەیەك دەگرێت گەرای مێشوولە لەخۆ دەگرێت. بۆیە پێ دەگوترێت دار مێشوولە، لە كوردستان زۆرە و پتر بۆ سووتاندن كەڵكی لێوەردەگرن.[ Bot : Ulmus].
.
.
_____________________________
تۆف ³/tof: ن:
1 – [ هـ ] هەڕەت، جەنگە، تاف، دەم، كات.
2 -[ کباک] دەستە، هەمیشە.
3 – هەڤرات، وێچوو، ئاسا.
تۆفە/tofe: نتـ[ تۆف+ ئە] موور : دیوارێک کە بە قوڕ، خشت و بەرد سازکرابێت، چینەی دیوار لە قوڕ.
تۆف بوون/tofbûn: كتن: وێچوون. هەڤراتی، لێكتدن.
تۆف كرن/tof kirin: كتپ: لێچوواندن، شوبهاندن، بەرهەڤدان.
تۆفاڵ/tofaľ: نتـ:[ تۆف( ؟)+ ئال]
1 – [ ئەردە] تڵپە، ژەنگ و تووێژی مس.
2 – تۆپەڵە قوڕی گچکەیە، کە میچی دادەرێت و لەسەویشەوە سوواخ دەدرێت.
.
.
.
.