ڕوون ¹ /řûn: ئان:
1 – ئاشكرا، برجەقان، ڕۆشن _ ڕەوشەن _ ڕەوشن.
2 -[ ئای تی] پاشبین.[ ئینگـ: Transparent] .
3 -[ ئد] سەرودڵخۆشی.
ڕووناهی/řûnahî: نچ:[ باد][ ڕوون+ ئاهی] ڕووناكی.
ڕوون بوون/řûn bûn: كتن:[ ڕوون+ بوون]
1 – ئاشكرابوون.
2 – ڕۆشنبوون.
ڕوون بوونەوە/řûn bûnewe: كتن:[ ڕوونبوون+ ەوە]
1 – ئاشكرابوونەوە.
2 – ڕۆشنبوونەوە، ڕەوشین.
ڕوون بیستی/řûn bîstî: نتـ:[ دەروو] بیستن بەبێ گوێ. [ ئینگـ: Clairaudieence]{ سایكلۆژیا، ل، 13}.
ڕوونكەر/řûnker: نفا:[ ڕوون+ كەر] .
ڕوونكەرە/řûnkere: نتـ:[ ڕوونكەر+ ئە]
1 – سووككەرە.
2 – ڕۆشنکەرە.
ڕوونكردن/řûnkirdin: كتپ:[ ڕوون+ كردن] ڕۆشنكردن.
ڕوونكردنەوە/řûnkirdinewe: كتپ:[ ڕوونكردن+ ەوە]
1 – ڕۆشنكردنەوە، شێكردنەوە.
2 – ئاشكراكردنەوە.
3 – پاساوهێنانەوە، بیانووهێنانەوە.
ڕوون هاوێژی/řûn hawêjî: نچ:[ ڕوونهاوێژ+ ی] ڕووناكێتی، درەوشانی.[ ئینگـ: Luminosity].
ڕوونی/řûnî: نتـ:[ ڕوون+ ئی] ڕووناكی.
بێڕووناهی/bêřûnahî: ئانتـ:[ بێ+ ڕووناهی] تاریک.
.
_______________________
ڕوون²/řûn: ن:[ کباک]
1 – ڕۆن.
2 – شلەمەنییەک كە خەست و پەیت نەبێت، چشتی شل و كراوە.
ڕوونبێژ /řûnbêj: نتـ:[ کباک] تاوە.
ڕوونی/řûnî: نتـ:[ ڕوون+ ی] شلی، تراوی.{ گیو، ل، 508}.
ڕووناس/řûnas: ن:[ هـ ] ڕۆنیاس.{ گیو، ل، 508}.
ڕووناس/řûnas: نتـ: بۆ ڕەنگ كردن بەكاردێت.
ڕوونبێژی/řûnbêjî: نچ:[ کباک] زانیارێكە بەهۆی ئەوەوە بتواندرێت تاكە یەک مەبەست بە چەندین دەستەواژەی جوداجودا لێكبدرێتەوە.
.
.
.
.