خاڵ¹/xaľ: ن:[ ئینگـ : Point]

1 – پونت، نوختە، نوقتە، بۆر.

2 – شوێن.

3 – [ ئای تی] dot ( . ).

خاڵاندن/xaľandin: کتپ:[ ئینگـ: Delusion]

خاڵەدابڕ/xaľedabiř: نتـ:[ ڕێز][ ئینگـ: (;): Semicolon]

خاڵبەخاڵ/xaľbexaľ: نتـ:[ خاڵ+ بە+ خاڵ]

خاڵبۆدانان/xaľbodanan: كتپ: پونتاندن، خاڵ لەسەردانان.

خاڵبەند/xaľbend: نتـ: خالبەند.

خاڵبەندی/xaľbendî: نچ:[ ڕێز][ خاڵبەند+ ئی] پونتكاری، نێشانەكاریی یان نیشانەدانان : بەو ڕەوشت و ڕێسا و یاسایە دەگووترێت کە چۆنایتی ڕێوشووێنی، دانان، جێخستنی ئەو هیمایانە لەناو دێڕەکاندا پێشان دەدات. کەوابوو، بۆ دروست نووسین و دروست خوێندنەوەی زمانی کوردی، پێویستە لە چەمکی گرنگی” خاڵبەندی” ئاگادارییەکی پێوستمان بە پێی نیاز هەبێت.{ کەیومەرس نیک ڕەفتار، ل، 6}. یان  دانانی چەند خاڵ و نیشانەیێكە لە نێوانی نووسراواندا دادەندرێت، بۆ جیاكردنەوەی ڕستەیەک لە ڕەستەیێک و یان وشەیێكی لە وشەیێكی دیکە.

خاڵبەندیكردن/xaľbendî kidin: كتپ: پونتكاریی كردن، خاڵ و نیشانەدانان _ جاڵ و بۆر بۆ دانان، نیشانەكاریی كردن( لەنووسیندا).[ ئینگـ: punctuation]

خاڵانی برێتی/xaľanî birêtî: نتـ: چەند نوختەیێكی وەكوو(…….)، لە جیاتی چەند وشەیەكی دادەنرێت لەبەر ئاشكرایی یا چشتێكی تر نەنووسرێن.

خاڵی/xaľî: نچ: 

1 – ڤالا، واڵا.[ ئینگـ : Null]

2 – پووچ، چۆڵ.[ ئینگـ : empty] 

 زاراوەی خاڵ بە واتای جیاجیا

خاڵی ئەوپەڕی/xaľî ewpeřî: نتـ:[ بیر] بەرزترین ( مەزنترین خاڵ)[ ئینگـ : Maximum point]

خاڵی ئەمپەڕی/xaľî empeřî: نتـ:[ بیر] نزمترین ( کەمترین خاڵ)[ ئینگـ : Minimum point]

خاڵی بێ حیساب/xaľî bê ĥîsab: نتـ:[ وێژ]

{

سۆفی یی مەستووری ڕووتی موفلیسی خستە تەمەع

سەیری خاڵی بێ حیساب و ماچی لەعلی بێ بەها

}{نالـی}.

خاڵی بنەڕەت/xaľî bineřet: نتـ:

خاڵی پاسەوانی/xaľî pasewanî: نتـ: خالا زێرەڤانی.{ بەدران، ل، 126}. 

خاڵی پشکنین/xaľî pişkinîn: نتـ:[ سەز][ ئینگـ: check Point]

خاڵی تروپک/xaľî trupik: نتـ: ئەوپەڕ : ئەو خاڵەی کە گەڕۆکی( سووڕگە، مەدار) مانگێک یان سەتەلایتێک کە دوورترین خاڵە لە زەوییەوە.[ ئینگـ: Apogee].

خاڵی جیابوونەوەی لەبەرگرتنەوە/xaľî ciyabŭnewey lebergirtinewe: نتـ:[ زیند][ ئینگـ: replication fork]{ ئە، قەرەداخی. ل. 119}.

خاڵی داخ/xaľî dax: ن:[ ئای تی] خاڵی گەرم.[ ئینگـ: hot spot]

خاڵی ده‌یی/xaľî deyî: ن:[ بیر][ ئینگـ: Decimal point]

خاڵی دژدار/xaľî dijdar: نتـ: به‌رانبه‌ر: وه‌كو جه‌مسه‌ری باكوور و جه‌مسه‌ری باشوور.[ ئینگـ: Antipodes].

خاڵی دیارنەمانی/xaľî dyarnemanî: نتـ:[ ئەند] ئەو خاڵەیە كە وا دەردەكەوێت كە هێڵەتەریبەكان تیایدا یەكدەگرن لەوێنەی بەرخەستەییدا.[ ئینگـ : Vanishing point]{ رەنج، ل، 600}.

خاڵی ژمارەی ئاوێتە/xaľî jimarey awête: ن:[ بیر][ ئینگـ: point of the complex numbe]

خاڵی شیکار/xaľî şîkar: ن:[ بیر][ خاڵ+ شیکار][ ئینگـ: solution point]

خاڵی كۆتایی/xaľî kotayî: ن:[ بیر][ ئینگـ: Endpoint]

خاڵی گەڕانەوەی تەنیشت/xaľî geřanewey tenîšt: نتـ:[ ئینگـ: Parietal bone].

خاڵی گەڕانەوەی ژێرەوە/xaľî geřanewey jêrewe: ن:[ ئینگـ: Lowe jow bone].

خاڵی ناوەڕاست/xaľî naweřast: نتـ:[ بیر][ ئینگـ: Mid-point]

خاڵی هاوبەش/xaľî hawbeş: نتـ:[ ئینگـ: Point in common]

خاڵی وه‌رچه‌رخان/xaľî werçerxan: نتـ:[ ئینگـ: Turning point].

خاڵی وەرگەڕان/xaľî wergeřan: نتـ:[ ئینگـ: point of inflection].

خاڵی یەکتربڕین/xaľî yektir biřîn: نتـ:[ ئینگـ:Intersection ]

خاڵی یەكسانبوون/xaľî yeksan bûn: کتن:

خاڵی یەكسانكردن/xaľî yeksan kirdin: کتپ:

پرۆتۆکۆڵی خاڵبەخاڵ/pirotokoľî xaľbexaľ: نتـ:[ ئای تی][ خاک+ بە+ خاڵ][ ئینگـ: Point-to-Point Protocol]{ zkurd}

وێنەخاڵ/wêne xaľ: ن:[ ئای تی][ ئینگـ: Pixel]

.

.

__________

خاڵ²/xaľ: ن:[ توێ]

1 – تانە، پڵ، پەڵەی سپی سەر ڕەشێنەی چاو.

3 – نیشان، نوختەی سەرپێست، نیشانەی زگماكی.

3 – كوتانی ڕەنگ لەسەر پێست.

{

عاشقی سونعی حەقم قوربانی ڕەنگی قودرەتم

چاوی ماوی، خاڵی شین، كولمی سپی، زولفی سیا

}{نالـی}.

خاڵاوی/xaľawy: ئانتـ:[ خاڵ+ ئاو+ یی] خاڵدار، خاڵیین، پەڵاویی، لەكاویی.

خاڵخاڵ /xaľxaľ: ئانتـ:[ خاڵخاڵ] پتپتۆک(زا)، پەڵەپەڵە، زۆرپەڵاوی، خاڵخاڵاویی: شتێكە كە چەند خالێكی رەنگاورەنگی پێوەبێت.

خاڵخاڵاویی/xaľxaľawîy: نچ:[ خاڵخاڵ+ ئاویی] پڕبەخاڵ، خاڵخاڵدار، خاڵدار.

خاڵدار/xaľdar: ئانتـ:[ خاڵ‎+ دار]

1 – پەڵە، پەڵاویی، خاڵاویی(پێست)، دەقاندی، پنكدار، پنتكدار.

2 – دڵبەر، نازدار.

خاڵدارانە/xaľdarane: ئانتـ:[ خاڵ‎دار+ ئانە] دڵبەرانە، نازدارانە.

خاڵداری/xaľdarî: نچ:[ خاڵدار+ ئی] دڵبەری، نازداری.

خاڵ دانەدانە/xaľ dane dane: نتـ:[ خاڵ+ دانە+ دانە] خاڵ دانە دانێ : خاڵی سەر گەردن و ڕوو کە بەشێوەی تاک و دانەیی هەبن.

واتە خاڵەکان نزیک و جووت نەبن لەیەکەوە. وەك لە داستانە دڵدارییەکاندا هاتووە : لەبەر ئەو خاڵانەت دەمرم کە هەم تاک و هەم جووتن.

خاڵكوت/xaľkut: نفا:[ خاڵ+ كوت( كوتان)] خاڵ كۆ( هـ) كەسێكە كەخاڵی دەستكرد لەپێست نەخش بكات.

:: خاڵ و میل كوت.

خاڵ كوتان/xaľkutan: كتپ: خاڵ كوڕێ ( هـ)، پتپت (ل)، پرتەپرت، پتپتەكردە، خاڵكوت كردن، خاڵلێدان، خاڵومیل ڕشتن، دەقاندن، دەقدان، نیشانەكوتان.

خاڵكوتاندن/xaľkutandin: كتپ: خاڵكوتان بەنووكی دەرزی لەسەر لەشی مرۆڤان.

خاڵ كوتانن/xaľ kutanin: كتپ: خاڵكوتاندن.

خاڵ نوختەی بێگەرد/xaľ nuxteybêgerd: شڕ: بۆ دڵبەر و نازاران بەكاردەبرێت.{گیوی . ل. 353}.

خاڵ ومیل/xaľ û mîl: نتـ:[ خەت+ و+ میل] خەت وخاڵی نازداران، نەخشی بەسنگ و سەرباڵی كەو، ناوتوێڵ.

خاڵ ومیل ڕشتن/xaľ û mîl řiştin: كتپ:[ كۆن][ خەتومیل+ ڕشتن] خۆجوان كردن، ئارایش كردن، خۆڕازاندنەوە، بەخۆدا هاتن، خۆداڕشتن، خەت وخاڵ ڕشتن، خاڵ و میل دەركەوتن : خاڵكوتانی ژنانە لەسەر ڕوومەت و چەنەگە و گەردنیان، مەبەس لە خۆجووان كردنی ژنانە. دەركەوتنی خاڵ و میلی كەوەلەكاتی گەورەبوونیدا.

.

.

__________

خاڵ³/xaľ: ن: ئارمانج، نچک، نیشانە( بۆ مشتولێكردن).

.

.

__________

خاڵ4/xaľ: ن: خال، لال( هـ): برای دایک.

خاڵە/xaľe: ن: لالۆ.

خاڵەزا/xaľeza: نتـ: خاڵۆزا، لالۆزا، پسخاڵ.

خاڵ گووری/xaľgûrî: نتـ:[ کباک] خاڵت بەقوربانت بێت،خاڵ بەخووارزای خۆی دەڵێت.{ گیوی. ل. 353}

خاڵۆ/xaľo: ن: لالۆ ( هـ)، خاڵوو( کباش).

خاڵۆزا/xaľoza: نتـ: لالۆزا( هـ).

خاڵۆزازا/xaľozaza: نتـ:[ خاڵۆ+ زا+ زا] لالۆزازا( هـ)، پسخاڵ، هاڵۆزا : بۆ منداڵانی خاڵ بەكاردەهێندرێت سا كووڕ یان سا كچ بێت.

خاڵۆژن/xaľojin: نتـ: خالوواڵۆژن(ل)، لالۆ( هـ)، هاڵۆژن، ژنی خاڵ.

خاڵوان/xaľwan: نتـ:[ خاڵ+ وان] لالوان( هـ)، خاڵان : كەسوكاری دایك.

.

.

__________

خاڵ5/xaľ: ن: ڕەشانگی ناوبەفر

:: خاڵ بەڵەک.

خاڵبەڵەک/xaľbeľek: نتـ:[ مكـ]

1 – ڕەشانگ كە بەفر لە‌ هێندێک شووێنان دەچێتەوە، ئەو شوێنەی كە ڕەشانگی تێدەكەوێت.

2 – دووهەم مانگی بەهار.

.

.

.

.