شاخ/şax: ن:[ جێۆ][ پەهلەوی : şāk ] بەندەن، چیا، کەژ، کۆو( ل)، کێو: چیایەکە هەمووی بەرد بێت یان بەردی زۆر بێت.[ ئینگـ: montain, Peak].
:: هاڕەی شاخ.
شاخانە/şaxane: نتـ:[ ئاب] پارەیەکە لە خاوەند ماڵات و ئاژەڵ دەسێندرێت بەڕانبەر بە لەوەڕی شاخ. وەك : مەڕانە، بزنانە، کوودە( ل، کهـ)، شامشار : لە لایەن ئاغا و میری یەوە.
شاخاو/şaxaw: ئانتـ:[ شاخ+ ئاو] جێگایەکە شاخ و کێوی زۆر بێت وەك کوردستان.
شاخاوی/şaxawy: ئانتـ:[ شاخ+ ئاوی]
1 – ئەوەی پەیوەندی بەشاخەوە هەبێت.
2 – ناوچەیەک کە پڕ لە چیا و شاخ بێت.
شاخەوان/şaxewan: نتـ:[شاخ+ ئەوان]
1 – چیاڤان، ڕاژەوان، بەردەوان : گیاندارێکە کە باش بەشاخدا ھەڵگەڕێت.{ خاڵ، ل، }
2 – ناوە بۆ کوری نێرینە.
شاخەوانی/şaxewanî: نچ:[ شاخەوان+ ئی] چیایی، کێوی.
شاخەوشاخ/şaxe û şax: نتـ: بانەوبان
شاخەوشاخ کردن/şaxe û şax kirdin: نتـ: بانەوبان کردن.
شاخەوورز/şaxeuwirz: ن:[ هـ، خۆ] شاخەوان : کەسێکە باش بە چیایاندا بچێتە خووارێ و سەرکەوێ.
شاخەوانی/şaxewanî: نچ: چیاڤانی.
شاخ بەشاخ پەرینەوە/şax be şax peřînewe: کتن: کێوبەکێو پەڕینەوە.
شاخوڕ/şaxur: نتـ:[ کباك] چیای نزم و پڕدار و بەرد و زوغورد ، ڕەنگە شاخی وورد و گچکە بێت.
شاخستان/şaxidtan: ئانتـ:[ شاخ+ ستان] شاخاوی.
شاخی/şaxî: نچ:[ شاخ+ ی] چیایی، شاخاوی، کێوی : گیانلەبەر یان ڕووەکێکە هەر لە چیایاندا بێ وەکوو پلنگ و وورچ و ڕێواس و ئیتر..[ ئینگـ : montane].
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی شاخ |
شاخی ئاگرین/şaxî agrîn: نتـ:[ شاخ+ ئی+ ئاگرین] ڤۆڵکان، چیای ئاگرین.
شاخی بچووک/şaxî biçûk: نتـ: شاخۆر. [ ئینگـ : Small mountain].
شاخی بچووک/şaxî biçûk: نتـ:[ زیند] ئهسرۆچلک
شاخ ئاهو/şax ahu: نت:[ فار: ] شاخی ئاهوو، کەوان : بەڵێندانی شتێک کەوەدەست هێنانی مەحاڵ بێت.
شاخی بەفر/şaxî befir: نتـ:[شاخ+ئ+ بەفر] ئەو چیایەی لە بەفر ی کەوتوو دروست دەبێت. : Glacier.
شاخی سەخت/şaxî sexit::
.
.
________________________
شاخ/şax: ن:[ زیند]
1 – ئاسرۆ، ئهسرۆ، سترۆ، ستروو، شهقۆن، قۆچ ( تور)، قۆلۆچ، کلۆچ : شاخهی ئاژهڵ : پارچەیەک ئێسک دەکات بەسەر نێڕینەی ئاژەڵەوە دروست دەبێت، وەک: بەران، بزنەکێوی، گاو، ئاسکەکێوی. لە دێریندا شاخی بەران و ئاسکیان خۆش دەکرد بۆمەی تێاخواردنەوە، وەک پیا بەکاردەهێندرا. [ ئینگـ : Horn, Antler].
2 – شتێکی ڕەقە بە سەرپشتی هەندێ ئاژەڵەوە دەردێت.
3 – [ کۆن] دەفرێکە دارینە : باڕووتی تێدەکرێت و دەکرێتە مل.
4 – [ مۆسیقا ] جۆرە مۆسیقایەکە شەیپۆڕە.
شاخانی/şaxanî: ن: شەڕە شاخ، شەڕە قۆچ.
شاخاو/şaxaw: نتـ: جێی چرنووك لە ئەندام.
شاخ بەشاخ /şax be şax: نتـ:
1 – شەرەقۆچ : بارێکە کە ئاژەڵی کێوی شاخ بەشاخ رەودەکەوت وەک ئاهوو، بزنی کێوی.
2 – جۆراوجۆر.
3 – پێکدا هەڵشاخانی دوو کەس.
شاخدار/şaxdar: نتـ:[ شاخ+ دار]
1 – بەشاخ، قۆچدار، شاخین: بەو ئاژەڵانە دەگووترێت کە شاخیان پێوەیە: وەک بەران، بزن، ئاهوو.
2 – [ مجـ] تەرەس :
شاخدار دەرکردن/şaxdar derkirdin: کتپ:
1 – سەر سوورمان، حەیرمان.
2 – شاخ دەرکردنی گیانلەبەران.
شاخداری/şaxdarî: نچ:[ شاخدار+ ی] گەوادی، تەرەسی.
شاخک/şaxik: نتـ:[ شاخ+ ک] شاخچە، شاخگچکە.
شاخ کردن/şax kirdin: کتپ:[ شاخ+ کردن] ئەوەیە کە ئەسپ عەردوو دەستی بەرزدەکاتەوە و لەسەر پاشووەکانی دەوەستێنێت.
شاخ نفیر/şax nifîr: نتـ:[ شاخ+ نفیر] بۆق، کەڵەشاخ، بۆڕی.
شاخۆڵە/şaxoľe: ئانتـ: شاخی بچووک، شاخی گچکە.
شاخین/şaxîn: ئانت:[ شاخ+ ئین ] شاخدار : بەو ئاژەڵانە دەگووترێت کە شاخیان پێوەیە: وەک بەران، بزن، ئاهوو.
شاخی شکاو/şaxî şikaw: نتـ:[شاخ+ئی+ شکاو(شکان)] چیای داشکاو.
شاخی هەستیار/şaxî hestyar: نتـ:
شاخی درکاوی/şaxî diřkawî: نتـ:
بە شاخ/be şax: ئان:[ بێ+ شاخ]
بێ شاخ/bê şax: ئان:[ بێ+ شاخ] بێ قۆچ، کۆڵ.
کەڵەشاخی ڕۆنی سەپانانە/keľeşaxî řonî sepanane: ئان:[ بێ+ شاخ] ئهسرۆلك
.
.
_______________
شاخ/şax: ن:[ ڕوو] توولەی دار و گیا و بڕکانە.
شاخە/şaxe: ن: لقی دار و درەخت و چلی گیا.
شاخەخەفیاگ/şaxe xefiyag: نتـ:[ ئەردە] لکی دارێکە لە ژێر خۆڵ بندرێت و لە دوو سەری نهێندرێتە دەرەوە.
شاخە و شاخ/şaxe û şax: نتـ:[ ] ئەم لک و ئەو لک.
شاخەی باردار/şaxey nardar: نتـ: لكی بەردار، شاخەیی پەیوەند.
شاخەی پەیوەن/şaxey peywen: نتـ:[ ئەردە] لكی بەردار.
شاخەی خەفیاگ/şaxey xefiyag: نتـ: شاخەخەفیاگ.
شاخەی مێو/şaxey mêw: نتـ: [ ئەردە] تەرز، توولەی مێوێ.
شاخ و باڵ/şax û baľ: نت: لق و پۆپی درەخت.
شاخین/şaxîn: ئانت:[ شاخ+ ئین][ ڕوو] درەختی پڕ لە لقوپۆپ.
.
.
_______________
شاخ/şax: ن:[ مێژ] ناوی گوند یان شارێکی کۆنی کوردانە، لە سەر باژیری جزیرە و بۆتاندا، لە چیای جوودێدا زۆر خۆش و ئاودارە هاوینگەیەکی دڵگیرە، گوو دێ بەهەشتی جیهانی جێی چیرۆکان.
.
.
______________
شاخاندن/şaxandin: ن:[ دەنگ] شریخەکردن، شیتاندن، چریکاندن، قیژەکردن، حێلاندن، شریخاندن.
شاخانن/şaxanin: ن:[ دەنگ] ساخاندن.
شاخە/şaxe: ن:
1 – [ دەنگ] دەنگێکە وەک دەنگی ڕووخانی خانووی بەرز و هەرەس هێنانی گاشەی زۆر گەورەی شاخ.
2 – [ دەنگ] قرمە، قرپە.
شاخەشاخ/şaxeşax: ئانتـ:[ دەنگ] چریکەچریک، شیتەشیت، شریخەشریخ.
.
.
.
.