خار ¹ /xar: ن [ جێۆ][ مكـ]
1 – زەوینی زۆرسەخت و بەردەڵان.
2 – ئەشكەوت_ ئەشكەفت _ ئیشكەفت _ ئشكەفت، جەرد، غار، زاخۆر _ زاخوور، مەڕە، هاڵ.
3 – [ ئەردە] ڕەمل _ ڕەڵم _ ڵم، زیخی وورد، قوم، ڕێگ.
4 – بەرێ مەر مەرێ( گرانیت).
خاركێش/xarkêş: نفا:[ خار+ كێش( كێشان)] بەردكێش، كوچک كێش، قووم فرۆش(كهـ).
بێخار/bêxar: ئانتـ:[ بێ+ خار] بێگەرد.
.
.
____________________________
خار ² /xar: ن:[ ڕوو][ فار] تاو، تێخ، دڕک _ دڕوو، ستری یێ گوڵانە، چقڵ.
{
باغەبان بۆ خۆی كەهات ئارایشی گوڵ زاری دا
خاری میسكین تۆ بڵێی چ بكا گوڵی ڕەعنا نەبوود ؟
}{ وەفایی}.
خاردار/xardar: ئانتـ:[ خار+ دار] دركاوی، بە چقڵ، دڕواوی.
خارزەرد/xar zerd: نتـ:[ ڕوو][ ل] دڕكەزەردە.
خاروخاسەک/xarûxasek: نتـ:[ خار+ و+ خاسەک] خار و خاشاک، پووش و پەڵاش.
بێخار/bêxar: ئانتـ:[ بێ+ خار] بێدڕوو، بێدک.
.
.
__________________________
خار ³ /xar: ئان:[ کباک، كهـ] خوار، لای خوارەوە. پلچوو، چەوت، داقووڵ، شەوش، شوور، خێچ.
:: چوون خارێ.
خاربوون/xarbûn: كتن:[ کباک، كهـ] خواربوون.
خاركرن/xarkirin: كتپ:[ کباک، كهـ] خواركردن.
خاری/xarî: نچ: [ کباک، زا، شن] خوارێ.
.
.
__________________________
خار 4 /xar: ئان:
1 – دەرهاتوو( بۆ كار).
2 – غار: ڕاهاتوو( لەئیش وكاردا).
3 – ڕەنێوهاتوو، قاڵ بوو( كەسێ).
خارا/xara: نتـ:
1 – شوێن ڕەوگە، شووێنی ڕەنێو هێنانی ووڵاخی بەرزە.
2 – بۆ كارئامادەبوو.
:: چەرمەكە خاراوە.
خاران/xaran: كتن:
1 – بۆ كاردەرهاتن، راهاتن لەكار.
2 – پەرخین( کباک)، خارین، وەرزین، خۆشبوونی پێست وچەرم.
خاراندن/xarandin: كتپ:
1 – ڕاهێنان لەكار.
2 – سووركردنەوەی هەور.
3 – پەرخاندن، گەوزاندن، خاراندن، پڵیخاندەوە، تێكدان.
4 – ورناێ( هـ){ درودی. ل .53}.
5 – دیزەوگۆزە و كەلوپەلێكی لە قوڕ دروست دەكرێت دوای سووركردنەوە یان بەئاو تێكردنیان.
6 – غاراندن، گەماركرن.{ مشەختی. ل. 174}.
خاراو/xaraw: ئانفا:[ هـ]
1 – ڕاهاتوو لەكار، كارامە.
2 – ئیرباری سوورەوەكراو : بۆ دێزە و گۆزەی سووركراوەوەش دەڵێن كە ئاویان تێكڕابێت. بۆ ووڵاخی خاوشكایش بەكاردەهێندرێت.
3 – خۆشكراو بۆ پێست.
خارای/xaray: چ:[ هـ] خاران.
خاریای/xaryay: نفا:[ خاراندن] غاریایی، گەماركری.{ مشەختی. ل. 174}.
خارین/xarîn: كتن: خاران.
خاریو/xarîw: نفا: خاراو.
.
.
_________________
خار 5 /xar: ن:[ هـ] غار، ڕا _ هەڕا.
خارخارێن/xarxarên: كتن، ن:[ واز] گرێوەغار، غارغارێن.
خاردان/xardan: كتپ:[ هـ]
1 – غاردان، ڕاكردن، بەزین، كوتان، هەڵینگدان.
2 – غارپێكردن، وەغارخستن.
خارداندن/xardandin: كتپ:[ هـ] خاوشكاندنی ووڵاخ و ئەسپێكییە، كە لەمێژ بێت، بەهۆی بەفروبارانی زستانی یا نەخۆشی و ئیترەوە لە تەویلە نەهاتبێتە دەرەوە كە چەند جارێكی بیهێنن و بیبەن و غاری دەن.
بەخار/be xar: ئاكتـ:[ هـ] بەغار.
.
.
_____________________
خار 6 /xar: ن:[ باد] قوماشێ ئارموشێ. عەمبەرێ سەركەل، بەرێ گرانیت. {مشەختی.ل. 205}.
.
.
_________________
خار 7 /xar: ن:[ خێز][ هل] خاڵ.
خارخار/xarxar: ئان: لەت لەت، شەقارشەقار(برین).
خارخاریک/xarxarîk: نتـ:
.
.
.