کووز ¹ /kûz: ن:[ خوار][ هـ] پارچە، تیلم( دەر)_ دیلم( گەرمیان)، خاش، قاژ _ قاش : پارچەیەکی لێبڕاو لە گندۆرە یان شووتی.
کووزبوون/kûzbûn: کتن:[ کووز+ بوون] باچاندن، خۆدزینەوە، لە ناو کەڵێنەوە بۆ دەرچوون.
کووزکران/kûzkiran: ن: قاش کردن.
کووزکووز/kûzkûz: ئانتـ:[ کووز+ کووز] قاشقاش : چشتێکە هەر لە خۆیەوە قاشقاش بێت.
کووزی/kûz: نچ:[ کباک] پارچە.
.
.
____________
کووز ² /kûz: ن:[ بیر]
1 . سووچ، گۆشە
:: ئەم دارە سێ کووزە.
2 . كهرت.[ ئینگـ: Sector].
.
.
_____________
کووز ³ /kûz: ن:[ هـ] جۆگەلە
کووزماڵ/kûzmaľ: نتـ: جۆماڵکردنی دێراوی ناوباخ و جۆگای ئاوە.
کووزلێدان/kûzlêdan: کتپ: خانخانکردنی زەوی بە گاسن بۆ دێراو و گۆل.
.
.
_____________
کووز 4 /kûz: ن:[ ڕەوا] قەوزە.
.
.
____________
کووز 5 /kûz: ن:[ کباک] گۆزە.
کووزک/kûz: ن:[ کباک] گۆزەڵە.
.
.
.
.