مەگنیزیۆم/megnîzyom: ن:[ کیمیـ][ گرێکی: Magnesia  Μαγνησία] ماکنیسیۆم مەگنسیۆم  پێشتر پێی دەگووترا ماگنیووم magnium : توخمێکی کیمیایییە، هێمای کیمیایی( Mg)یە دووەهەم توخمی کۆمەڵەی دووهەمە، دووهەم توخمی خوڵی سێهەمە. گەردیلە ژمارەکەی( 12 )یە یان پێکهاتووە لە 12 ئەلەکترۆن و12 پرۆتۆن و12 نیۆترۆنە.  لە سیستێمی تەختەی پێریۆدی. میتاڵیکی زیوی سپییە، سووک و پیتەوە. ماگنیسیۆم یەکێکە لەو کانزایانەی کە لە سروشتدا هەن و بەشێوەی ئاوێتەی تفت. alkaline earth metals.[ ئینگـ : Magnesium].

        کانزای مەگنیزیۆم لە زیندەوەرزانی دا    

کانزای مەگنیزیۆم ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕیت لە ترشەناووکیی لە کیمیادا، بەواتایەی هەموو خانەیەکی زیندوو لە زیندەوەردا پێداویستی بە کانزای مەگنسیۆم هەیە. بەهەمان شێوە لە ڕووەکی سەوزیشدا کلۆرۆفیل پێویستی پێیەتی، بۆوێنە ڕەنگی دەداتە ڕووەکەکان و لەسەرهەمان بنەما مەگنیزیۆم سەرچاوەکی چاکە بۆ خۆراک. لەنێو ئەوانەش بەرووبوومی گەنم، گوێزییەکان، نۆک، پاقلەمەنییەکان. زۆربەی ئیشکردنی وەگەڕخستنی ئەنزیمەکان پەیوەستن بەهەبوونی ئایۆنی مەگنیزیۆمییەکان هەیە. بەتایبەت ئەوانەی سوود لە ئادێنۆسینی سێ فۆسفاتی : Adenosine triphosphate (ATP) وەردەگرن. و ئەوانەی کە نوکلێۆتیی دیکە بەکاردەهێنن لەبۆ لێکدان DNA و RNA. مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە 0,3 – 0,4 گرام مەگنیزیۆم هەیە، ئەمەش پەیوەندە بە زایەند و کێشی مرۆڤ. بۆ یەکەمین کەرەت لە مێژووی دا لەساڵی 1934ی زاینی نێشانەی کەمی مەگنیزێۆم دەستنیشان کرا وەک گرژبوونی ماسوولکە، سڕىوون لە نەخۆشی دڵ و سووڕی خوێن، شەکەرە، فشاری بەرزی خوێن، ترس، ئیسکەنەرمە.  وەرگرتنی ڕێژەیەکی زۆری مەگنیزیۆم لە خۆراکدا، دەبێتە هۆی کەم وەرگرتنی ڕێژەی کالیسێۆم. نیشانەی زۆر وەرگرتنی مەگنیزیۆم لە خۆراکدا دەبێتە هۆی سکچوون. گورچیلەکانی مرۆڤێکی گەورەساڵان چالاکانە ڕێژەی زیادی مەگنیزیۆم دەردەدات، ژەهراوی بوون بە مەگیزێۆم زۆر دەگمەنە لە مرۆڤدا. 

زۆربەی میوەکان ئاسنیان تێدایە کە هیمۆگلۆبین[ خرۆکە سورەکانی خوێن] زیاددەکات و یارمەتی گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا دەدات و کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات.

کانزاکانی تری ناو میوە بریتین لە پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مەگنیزیۆم. هەروەها چەندین ڤیتامینیان تێدایە کە کار و کارلێکەکانی ناو لەش ئاسان دەکەن.

تەنها یەک لەسەر سێی ئەمریکیەکان رۆژانە پێنج جار میوە دەخۆن، وە % ٣٥ هەفتانە جارێک یان دوو جار میوە دەخۆن. ئەم رێژەیە زۆر کەمە چونکە میوە خۆراکی پێداویستی تێدایە بۆ جەستەیەکی بە‌هێز.

.

.

.

.