تاریک/tarîk: ئان:[ هێکـ: تەمیسرە][ پەهلەوی: تار][ فار: تاریک][ تار+ی+ ک] تار _ تاری، تیەریک ( کهـ).[ ئینگـ : Obscured].
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تێثرە | arzVt |
1 – جێگای پێوار لە خۆرەوە، ڕەشایی هەوا.
:: بۆ تاریک ولێڵ.
2 – تاری، لێڵ.
تاریکان/tarîkan: نتـ:[ تاریک+ ئان] سەرەتای شەو، كاتی شێوان، ئێوارەی زۆر درەنگ.
تاریکایی/tarîkayî: نچ:[ تاریک+ ئای] ڕەشایی شەو، پڕش بەرپێواربوونی خۆر.
تاریکە/tarîke: نتـ: ڕەشوتاری.
:: تاریكە شەو.
تاریکەسەڵات/tarîke seľat: نتـ:[ كو: تاریکە( تاریک+ـە)+ ع: سەڵات( صلاة)] شەوەزەنگ.
تاریکەشەو/tarîkeşew: نتـ: شەو بەبێڕۆشنایی تیشكی مانگ، بەرامبەر مانگەشەو.
تاریکبوون/tarîkbûn: كتن: ڕەش هەڵگێڕانی دونیا دوای خۆرئاوابوون.
تاریکداهاتن/tarîkdahatin: كتن: هاتنی تاریكی پاش ئێوارەیەكی درەنگ، شەوداهاتن.
تاریکكردن/tarîkkirdin: كتپ: تاریکكردنی هەوا
: دنیا تاریكی كرد با بچینە ماڵ.
تاریکوتنۆک/tarîkûtinok: ئانتـ: زۆرتاریک، تاریکی خەست و توند.
تاریکوڕوون/tarîkûřûn: ئانتـ: بەرەبەیان، بوڵێڵە، سەرەتای سپیدەی رۆژ.
تاریکوڵێڵ/tarîkûľêľ: ئانتـ: تاریکوڕوون.
تاریکونوتەک/tarîkûnutek: ئانتـ: زۆرتاریک، تاریكی خەست و توند.
تاریکی/tarîkî: نچ:[ تاریک+ ی] نووتەكی، تاریكایی، تاریتی، شوێنی تاریک، نەمانی ڕووناكی.
تاریکی خۆشویستن/tarîkî xoŝwîstin: كتن: تاوویستنی.[ ئینگـ: Nyctophilia]
بەرچاوتاریک/berçaw tarîk: ئانتـ:[ بەر+ چاو+ تاریک]
1 – ناهومێد.
2 – زۆر تووڕەو ڕق هەستاو.
بەرچاوتاریکبوون/berçawtarîkbûn: کتن: پێش چاوتاریکبوون : مەبەست لەتووڕەبوون ڕق هەستانە.
.
.
.
.