جان ¹ /can: ن:[ ڕوو] گیایەكە لە ناو ئاودا دەڕوێت گوڵێكی وەنەوشەیی دەگرێت.
جانەمەرگ/canemerg: نتـ:[ ڕوو] گوڵە نەورۆزە.
جانەمێرگ/canemêrig: ن:[ ڕوو] رازیانە، زیرەی شیرین: ڕووەکێکی سەلکدارە، گوڵەکەی زەردە، ڕۆنێکی لێدەردە هێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی، وە هاراوەی گوڵەکەی بۆ چێشت ومەبەستی پزیشکی بەکاردەهێندرێت، هەروەها بۆ دروستکردنی ڕەنگ وبۆن بەکاردەهێندرێت.
.
.
______________________
جان ² /can: ئان:[ کباک]
:: كەچ و خورتێ جانێ خوە د كن قوربانی دۆزا گەلێ خوە.
2 – [ مۆسیقا] جۆرە گۆرانییەكە.
جانەگا/canega: نتـ:[ کباک] جووانە گا.
جانووک/canûk: نتـ:[ کباک][ جان+ ئووک] جووانوو، جوانی، جەعنی.
جانێ/canê: نتـ:[ کباک][ جان+ ئێ] بەستەیەكی ناودارە لە گۆڤەند و شایی و زەماوەندان دەیڵێن.
جانی /canî: نچ:
1 – گیانی، دۆسی.
2 – جوانوو، جووانی.
.
.
________________________
جان³/can: ن: گیان.
جان ئافەرین/can aferîn: نتـ: گیان ئافەرین.
جان ئاڤێتن/canavêtin: كتن:[ کباک] ب دڵ و جان خوە ئاڤێتن كارەكی.
جانان/canan: شڕ:[ جان+ ئان] خۆشەویست.
جانانە/canane: نتـ، ئانتـ:[ جان+ ئانە]
1 – گراوی : ماشوقەیەک كە ئاشق بەقەد گیانی خۆی خۆشی بوێت، یاری مێوینە یان دۆست.
3 – ژنی زماندرێژ و سازنە و سەڵیتە، زمان لووس.
{
هەرچۆن بولبوول بۆنی گوڵ دەكا
ئەمنیش هەروام بۆ جانانە
}{ نورنیا خانم}.
جانەوەر/canewer: نتـ:[ پهـ : janvar ][ جان+ ئە+ وەر] پڕند _ پڕندە، جەناوەر، جناوەر، داعبا : دڕندە و داعبایەكی دڕ و بە سام و زیاندەر.
جانباز /canbaz: ئانتـ:[ جان + باز]
1 – جامباز، فێڵەزان.
2 – پێشمەرگە، گیان لەسەربەری دەست، فیدایی.
جانبازە/canbaze: نتـ: جامبازە.
جانبازخانە/canbazxane: نتـ:[ جانباز+ خانە] تەنەبازخانە : جێگایەكە لەسەر تەنافی سەمایە دەكەن، جێگای كڕین و فرۆشتنی ووڵاخان.
جانبازی/canbazî: نچ: جامبازی.
جانبەری/canberî: نچ:[ خوار] گەمبەری.
جان بەخش كرن/canbexiş kirin: كتن: گیانبەخشكردن، خۆفیداكردن.
جانبێزار/canbêzar: ئانتـ:[ جان+ بێزار] پروەستیان، گەلەک ماندیبوون، كەسیرەبوون.
جاندان/candan: كتپ:[ جان+ دان] گیان بەخت كردن.
:: جانێ خوە كرن قوربان ژبۆ دۆزەكا هەژی.
جاندار/candar: ن: گیاندار، جانەوەر.
جانفەدا/canfeda: نفا:[ جان+ فەدا( ع: فیدا)] قوربان: كەسێ جانێ خوە غۆری دۆزەكێ بكە.
جانفەداكرن/canfedakirin: نفا:[ جان+ فەدا( ع: فیدا)+ كردن] گیان فیداكردن. جانێ خوە كرن فەدا.
جانفەدایی/canfedayî: نچ:[ کباک][ جان+ فەدا( ع: فیدا)+ ئی] خوەگۆری كرن، قوربانی.
جانفداكرن/canfidakirin: كتپ:[ کباک] گیانفیداكردن.
جانفداكری/canfidakirî: ئاكتـ:[ کباک] گیانفیداكاری.
جانكەنن/cankenin: كتن: گیان ئەستاندن.
جانگران/cangiran: ئان:
1 – زەمرۆ، گەمژۆ : مرۆڤێ هەرتم ماندی و لەشێش.
2 – بەتی، همبل، پالافس، لاشگران.
جانگۆری/cangorî: نچ: گیانبەخشی، جانفەدا: كەسێ جانێ خوە ژ بۆ رێیەكا پیرۆزدكە گۆری.
جانگۆری كرن/cangorî kirin: كتپ: جانێ خوە دكە قوربان.
جانێ/canê: ئانچ:[ جان+ ئێ]
1 – هەست و دەرۆنێ بریندار، بێزار، كۆڤەندار.
2 – ناوە بۆ مێ یینە.
.
.
.
.