بردن/birdin: كتن: برن( کباک)، بەردەی( هـ)، باردش _ بەردش( زا). 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
 بەر rab
 شێوەزارەکانی زمانی کوردی
کرمانجی لەکی پەهلەوی  لوڕی بەختیاری  گۆڕانی
باکوور ناوەند باشوور  زازاکی  هەورامی
بردن بردن  بردن بردەن بورتەن باردش / بەردش بەردەی
 ڤاڤێرکردنی چاوگی بردن لەگەڵ جێناو دا
 کەسی یەکەم   کەسی دووەم   کەسی سێیەم 
تاک  کۆ تاک کۆ تاک کۆ
 ڕابردووی دوور  بردبووم بردبوومان بردبووت  بردبووتان  بردبووی بردبوویان 
 ڕابردووی نزیک بردم بردمان  بردی ، بردیت  بردتان  برد بردیان 
 بەردەوام دەمبرد دەمانبرد دەتبرد دەتانبرد دەیبرد دەیانبرد
 ڕانەبردوو دەیبەم دەیبەین  دەیبەیت  دەیبەن  دەیبا دەیبەن
 مەرج بمبردایا   بمانبردایا بتبردایا بتانبردایا بیابردایا بیانبردایا
 داخواز / پرسیار بیبەم بیبەین بیبەیت بیبەن بیبا بیبەن
بردگ ، بردوو

بردوو/birdû: ف:[ بردن] بەناوەوە دەڵكێت و ئاوەڵناوی كرداری دروستدەكات.

:: ناوبردوو، سەرمابردوو، بابردوو.

1 . هەڵگرتنی شتێک لەگەڵ یا لەتەک خۆتدا لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر.

:: دز هات و ماڵەكەی برد. 

2 . تێڕاكردن. 

3 . بۆ خۆ جیاكردنەوە، هەڵبژاردن. 

4 . خستنەڕێگە، دانەپێشخۆ، ڕێنیشاندان. 

5 . دوورخستنەوە، لەجێگەی خۆهەڵگرتن، ڕاگواستن، گواستنەوە.

بردنەئەوبەر/birdine ewber: كتن:[ بردن+ ئە+ ئەو+ بەر] پەڕاندنەوە، تێپەڕاندن، تێپەڕكردن.

بردنەبەست/birdine best : كتن:[ بردن+ ئە+ بەست( بەستن)] تەنگ پێهەڵێنان، تەنگەتاوكردن، ڕێگرتنی یەكێک یا شتێک لەیەكێكیتر.

بردنەخوار/birdne xwar: كتن:[ بردن+ ئە+ خوار]

1 . بەرەوخواربردن، داگرتن( لەشو ێنێكی بەرزەوە)، هێنانەخوار. 

2 . بەرەودوانان، بەزاندن( دوژمن)، ڕادان، ڕاونان، ڕاوەدوونان.

بردنەدەرەوە/birdine derewe: كتن:[ بردن+ ئە+ دەر+ ەوە] وەدەرنان، دوورخستنەوە. 

بردنەڕێ/birdine řê: كتن:[ بردن+ ئە+ ڕێ] وەڕێ خستن، بەڕێوەبردن، ئەنجامدان.

:: شاگردە كانم زۆرجوان كارەكان دەبەنبەڕێوە.

بردنەژوور/birdinejûr: كتن:[ بردن+ ئە+ ژوور]

1 . بردنەسەروو، بەرەوژووربردن. 

2 . تێخستن، تێڕۆكردن، تێنان، دەنێونان.  

بردنەژوورەوە/birdine jûrewe: كتن:[ بردن+ ئە+ ژوور+ەوە] تێخزاندنەوە.

بردنەسەر/birdine ser: كتن:[ بردن+ ئە+ سەر]

1 . جێبەجێ كردنی كارێک، تەواوكردنی كارێک

:: هەرچی دەكەی بیبەسەر. 

2 . بەئاكام گەیاندن، ئەنجام دان. 

3 . گوزەران، ڕابواردن.

:: هەتا مردن ژیانێكی ئارامیان بردەسەر.  

4 . داسەپاندنی پەیڤ.

:: ئاخری هەر قسەی خۆی بردەسەر.

بردنەوە/birdinewe: كتن:[ بردن+ ئەوە]

1 . سەركەوتن و زاڵ بوون لەیاریی دا. 

2 . ئەوەگێڵنای، پەسدان، دانەوە، دواوەدان، گەڕاننەوە، گێڕانەوە، وەگەڕاندن، وەدان، وێدانەوە : بردنی شتێک بۆ شوێنی خۆی. 

3 . وەرگرتنەوە (سەرلەنوێ). 

4 . قازانج لە قوماركردندا. 

 

  هەنێ نموونەی بردن، لە دۆخی لێکدراو و داتاشراو دا 

بەهەڵەدا بردن/beheľeda biřdin: کتپ:[ بە+ هەڵە+ دابردن] خستنەگومانەوە، دوودڵکردن.

پەڵان بردن/peľan birdin: کتن:[ کهـ][ پەڵان+ بردن] پەنابردن، ڕووتێ کردن.

تێکبردن/têkbirin: کتن:[ تێک+ بردن] دوو یا چەند شت دەنێویەکنان.

ڕابردن/řabirdin: کتن:[  ڕا+ بردن]

1 . تێپەربوون، ڕەت بوون، تێپەڕین، کات نەمان.

2 . ترازیان، پێ لەبەرتێپەڕین، پێ لێ هەڵبڕین، دەست درێژی.

لەناوبردن/lenawbirdin: کتپ:[ لە+ ناو+ بردن]

1 . وون کردن.[ ئینگـ: Dispersing]

2 . پاکۆکردن، بەربادکردن، خاپوور.[ ئینگـ: spoiling]

.

.

.

.