بەرەو/berew: ئاك:
1 – بۆ
:: بەرەوكوێ دەڕۆێت.
2 – ئاراستە
:: بەرەو ئێوارانێك : سەرلەئێوارانێك.
3 – [ مجـ] بەرەوبامیزدەكات : بەكەسێك دەگووترێت كەلەكاردا ووردبینی نەكات.
بەرەواژ/berewaj: ئاكتـ:[ بەرەو+ واژ] ئاوەژڕۆ، بەرەڤاژی، سەربەرەوخوار، واژی، هەڵگەڕاوە.
بەرەوئیزباربوونەوە/berew îzbarbûnewe: كتن:[ بەرەو+ ئیزبار+ بوون+ ئەوە] بەرەو ڕوو بوونەوە.
بەرەوئیزباركردنەوە/berew îzbarkirdinewe: كتپ:[ بەرەو+ ئیزبار+ كردن+ ئەوە] بەرەوڕووكردنەوەی دووكەس بۆ دەرخستنی درۆو ڕاستی قسەیەك لەنێوانیاندا.
بەرەوباشوور/berewbaŝûr: ئاكتـ:[ بەرەو+ باشوور] بەرەوخوار.
بەرەوباكوور/berewbakûr: ئاكتـ:[ بەرەو+ باکوور] بەرەوژوور.
بەرەوپاش/berew paŝ: ئاكتـ:[ بەرەو+ پاش] ڕووبەرەودواوە، بەرەودواوە.
بەرەوپاش چوون/berew paŝčûn: كتن:[ بەرەو+ پاش]
بەرەوپاش گەڕانەوە/berew paŝ geřanewe: كتن:[ بەرەو+ پاش] بەرەو پاش گەڕامەوە.
بەرەو پێش/berew pěŝ: ئاكتـ:[ بەرەو+ پێش] چوونەپێشەوە، بۆپێشەوە.
بەرەوپێشەوە/berew pěŝewe: ئاكتـ:[ بەرەو+ پێش+ ئەوە]
بەرەو پێش بوون/berewpěŝ bûn: كتن:[ بەرەو+ پێش+ بوون] كەوتنەڕووی پێشەوە.
بەرەوپێش چوون/berewpěŝčûn: كتن: پێشوازی لێكردن.
بەرەوپێشەوەچوون/bere wpěŝewečûn: كتن:[ بەرەو+ پێش+ ئەوە+ چوون] كەوتنەپێشەوە. چوونە پێشەوە، پێشڤەچوون.
بەرەوپێش كردن/berewpěŝ kirdin: كتپ:[ بەرەو+ پێش+ ]خستنە بەری پێشەوە، بردنەڵەری پێشەوە.
بەرەوپێڵ/berewpěľ: ئاكتـ: بەرانپێچ، بەرانپێڵ، سنگ و بەرداپۆشی كاتی كار.
بەرەوپیر/berewpîr: ئاكتـ: پێشوازی.
بەرەوپیرەوە چوون/berewpîrewečûn: كتپ: پێشوازی لێكردن.
بەرەوپیری/berewpîrî: نتـ: پێشوازی كردنی گەورە و خۆشەویستێك: بە پێش دەمەوەچوونی یەكێكی پایەدار.
بەرەوپیریەوەچوون/berew pîryewečûn: كتن: پێشوازی كردن لەیەكێك.
بەرەوپێڵ/berewpěľ: نتـ: بەرانپێچ.
بەرەوچوون/berewčûn: كتن: هەڵمەت بۆ بردن.
بەرەوچوونی/berewčûnî: نچ: هەڵمەت بۆ بردنی.
بەرەوخستن/berewxistin: كتن: خستنە پێشەوە، كەسێك لەڕێگا دەیخەنە بێشەوە، پێشخستن.
بەرەوخۆر/berewxwor: ئاكتـ: بەرەو ڕۆژ.
بەرەوخۆراك/berewxorak: ئاكتـ: ڕووەوخواردن.
بەرەوخووار/berewxûar: ئاكتـ: سەرەو لێژ، بەرەوباشوور، لای خوارووی، شت.
بەرەوخووارە/berewxûre: ئاكتـ: لێژ، شوێنی سەرولێژ.
بەرەوخوواربوونەوە/ berewxwarbǔnewe: كتن: ڕۆین بۆلای خوارەوە، گڵان.
بەرەوخوواركە/berewxûarke: ئاكتـ: بەرەوخووارە.
بەرەوخوواركردنەوە/berewxwûar kirdinewe: كتن: گڵاندن : ناردنی شتێك بەرەوخوار.
بەرەوخواری/berewxwarî: نچ: بەرەوخوارە
بەرەودووا/berewdûa: ئاكتـ: بەرودوا.
بەرەودوواوە/berewdûawe: ئاكتـ: بۆدواوە، ڕووبەدواوە، بەرەوپاش، دواکەوتوو.[ ئینگـ : Backward]
بەرەودوواوەچوون/berewdûawečûn: كتن: گەڕانەوە، كشانەوە.
بەرەودەروون/berewderûn: ئاكتـ: بەرەو ناوەوە.
بەرەودوانان/berewdwanan: كتن: بەرودوانان، كەوتنەشوێن.
بەرەوڕۆژئاوا/berewřojawa: ئاكتـ:
بەرەوڕۆژهەڵات/berewřojheľat: ئاكتـ: بەرەوخۆرهەڵات.
بەرەوڕوو/berewřǔ: ئاكتـ: ئیزبار، ڕووبەڕوو، بەرەوڕۆ.
بەرەوڕووبوونەوە/berewřǔbǔnewe: كتن:[ بەرەو+ ڕوو+ بوون+ ەوە] هاتنەڕووی دووكەس بۆ دەرخستنی قسەیەك كە لە ناویاكرابێت.
بەرەوڕووكردن/berewřǔkirdin: كتپ: ڕووبەڕووكردن.
بەرەوڕووكردنەوە/berewřǔkirdinewe: كتپ:[ بەرەو+ ڕوو+ كردن+ ەوە] ناردنی یەكێك كە شتێكی لەسەرت بێ بۆلای یەكێكی تر كە بۆ شتێكێت لای بێ بۆ ئەمەی كەبچێت لێ یوەربگیررێتەوە بۆ خۆی. بەرەو ئیزباركردنەوە.
بەرەوژوور/berewjûr: ئاكتـ: لای ژووروو، بەرەوسەرەوە.
بەرەژوورەكە/berewjǔreke: ئاكتـ: هەوراز، سەوەوژوور، ئەڤراز.
بەرەوژووربوونەوە/berewjûrbûnewe: كتن:[ بەرەو+ ژوور+ بوون+ ەوە] ڕۆین بۆلای سەرەوە.
بەرەوژووركردنەوە/berewjûrkirdinewe: كتپ:[ بەرەو+ ژوور+ كردن+ ەوە] ناردنی گیاندار بۆ لای ژووروو.
بەرەوژێر/berewjěr: ئاكتـ: بەرەوخوار، لێژ، نشێو.
بەرەوژێرە/berewjěre: ئاكتـ: بەرەوخوارە.
بەرەوژێربوونەوە/berewjěrbǔnewe: ئاكتـ: كەوتنەژێرەوە.
بەرەوژێركە/berewjěrke: نتـ: لێژایی، بەرەوخوارە.
بەرەو ژێركردنەوە/berew jěrkirdinewe: كتپ: خستنەژێرەوە.
بەرەوسەر/berewser: ئاكتـ: بەرەوسەری، بەربژۆرڤە.
بەرەوسەرووچوون/berewserûčûn: كتن: بەهەو رازداچوون.
بەرەوسەرووبردن/berewserûbirdin: كتپ: بەهەورازدابردن.
بەرەوسەرەوە/berewserewe: ئاكتـ: بەرەوهەوراز، بەرەوسەرە.
بەرەوفراوانی/berewfirawanî: ئاكتـ: بەرەوگووشاد.
بەرەوكوێ/berewkwě: ئاكتـ: بۆكوێ، ئۆغر.
بەرەوكوێ ڕۆیتشن/berewkwě řoyiŝtin: كتپ: ئۆغرچوون.
بەرەوگەیشتن/berewgeyiŝtin: كتپ: ڕووەوگەیشتن.
بەرەولا/berewla: ئاكتـ: لابەلا، خواربردراو، خوارەوخوار، قیچەڵقاچ، قیەقاچ.
بەرەولێژایی/berewlějayî: نچ:[ بەرەو+ لێژایی] هەڵدێرگەوبەرەوخوارەوە.
بەرەولێژكە/berewlějke: نچ: بەرەولێژە.
بەرەولێژە/berewlěje: نچ: سەرەولێژە.
بەرەولێژیی/berewlějyî: نچ: بەرەولێژ.
بەرەوماڵ/berewmaľ: ئاكتـ: ڕووبەماڵ.
بەرەوماڵەوەبوون/berewmaľewebǔn: كتن: ڕووبەماڵ بوون.
بەرەوناوەوە/berewnawewe: ئاكتـ: ڕووەو نێو.
بەرەوە/berewe: ئاكتـ: پێشەوە.
:: وەرە بەرەوە. هێندەی بەبەرەوە نیە.
بەرەوەبوون/berewebǔn: كتن: كەوتن، بەربوونەوە.
بەرەوەدان/berewedan: كتپ: كەواندن. بەردانەوە.
بەرەوبەر/bere û ber: ئاكتـ: ڕووبەڕوو.
بەرەوبڕ/bere û biř: ئاكتـ: ڕێلێبڕین، پێشەبڕكێ، پێشەبڕكە .
بەرەوبڕاندنەوە/berewbiřandinewe: كتن:[ بەرەو+ بڕاندن+ ئەوە] پێش ڕێگرتن لەیەكێك، ڕێلێبڕین، پێشەبڕكە.
بەرەوبیەی/berewbyey: كتن: بەرەوبوون، بەربوونەوە.
.
لەبەرەوە/leberewe: ئاكتـ:[ لە+ بەرەوە] لەپێشەوە، مەیدان، ماوە.
.
.
.
.
.