مهنجهڵ/menceľ: ن:[ تشت]
1 – دەفرێکی مسینی قووڵی لێودارە، چێشتی تێدا لێدەنرێت.{ خاڵ، ل، 459}
2 – ئهلبهكی، بەروش، بەرۆش _ برۆش( زا)، تازیلە. تیانچە، دیزه، سووکرە، قازان، مەنجیر: دیزە لە مس یان کانزا .[ ئینگـ: pot]
3 – مەنجەڵ لە شێوەی دەفر یان قاپێکی کوور، کە لە کانزا دروستدەکرێت، بەسەرمەنجەڵ بان دەدرێت و دوودەسکی هەیە، بۆ چێشت لێنان لەسەر سۆپا بەکاردێت. دوودەسکی بەکاردەهێندرێت بۆ هەڵگرتن و گوێزانەوە. مەنجەلیش هەیە دەسکێکی درێژی هەیە لە شێوەی تاوە.
سەرنج |
مەن+ چاڵ= مەنجەڵ
مەن یەکەیەک لە کۆنترین و سەرەتاییترین یەکەکانی پێوانە بووە.
کاتێ زەرفێکی قوڵتر لە مەن دروس دەکەن بە دوو وشەی مەن و چاڵ پێناسەی دەکەن.
مەنجەڵ واتە مەنی چاڵ کە چاڵ لێرەدا واتای قووڵ( کوور) دەدات.
مەنجەڵ واتە مەنی قووڵ.
|
Raoof Mazji
|
: ئاوی سەر مەنجەڵی گوڵاو.
:: مەنجەڵ بەشوێن سەرقاپەکەیدا دەگەڕێت.
:: مەنجەڵ لە کورە گەرمتر.
مەنجەڵۆک/menceľ: نتـ:[ تشت] مەنجەڵی بچووک.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی مەنجەڵ |
مەنجەڵی زیو/menceľî zîw: نتـ:[ تشت]
مهنجهڵی ستیل/menceľî sitîl: نتـ:[ تشت][ مەنجەڵ+ ی+ ستیل]
مهنجهڵی شووشە/menceľî şûşe: نتـ:[ تشت][ مەنجەڵ+ ی+ شووشە]
مهنجهڵی گەورە/menceľî gewre: نتـ:[ تشت][ مەنجەڵ+ ی+ گەورە]
مهنجهڵی فافۆن/menceľî fafon: نتـ:[ تشت][ مەنجەڵ+ ی+ فافۆن] مەنجەڵی ئەلەمینیۆم.
مهنجهڵی فوخاری/menceľî fuxarî: نتـ:[ تشت][ مەنجەڵ+ ی+ فوخاری]
مەنجەڵی هەڵم/menceľî heľim: نتـ:[ تشت] جۆرە مەنجەڵێکە لە ھیچ لایەکەوە ھەناسەنادات و لە ماوەیەکی کەمدا ھەموو جۆرە خواردەمەنییەکت بۆ دەکوڵێنێت.{ خاڵ، ل، 459}
دەرمەنجەڵە/dermenceľe: نتـ:[ تشت] چەپەر، دەرمەنجڵە( هـ).{ خاڵ، ل، 197}
دەسمەنجەڵ/desmenceľ: نتـ:[ تشت] پەقرەج، سەتل_ سەتڵ : دەفرێکی قوڵفداری گەورەیە لە مس یان لە تەنەکە یان لە لەوح دروست دەکرێت. ئاو و هێندێ شتی تری پێدەهێندرێت یان دەگوێزرێتەوە.
ژێرمهنجهڵ/jêrmenceľ: نتـ:[ تشت] پارچە دارێكە لە ژێر لەمنجەڵ دادەنرێت بۆ ئەوی سەر مێز نەسووتێت.
سەرمەنجەڵ/sermenceľ: نتـ:[ تشت]
سپیکردنەوەی مهنجهڵ/menceľsipîkirdinewey: کتپ: مەنجەڵ پاککردنەوە.
سێتی مەنجەڵ/sêtî menceľ: نتـ:[ تشت]
قەباغ/qebaẍ: ن:[ تشت] سەری بوتڵ و قوتوو و مەنجەڵ و ئامان.[ ئینگـ : cap]
.
.
.
.