خۆڵ/xoľ: ن:[ جێۆ]
1 . بیل، خاک، گڵ، قوڕاوی بۆگەن : لەزەویناسی ئەندازیاریدا ئەو مادە ڕەقنەبووەیە كە لەسەركەڤرەكان هەیە. لە خۆڵزانیدا ئەو ناوەندە سروشتییەیە كە ڕووەک تێیدا دەڕوێت و لەئەنجامی كەشاندنەوە دروست دەبێت.
2 . بڕگەیەكی ستوونی لەخۆڵ تا كەڤر دەناسرێت بەبڕگەی خۆڵ.{ زەویناسی. ل. 100}.
خۆڵاو/xoľaw: نتـ:[ خۆڵ+ ئاو] خاكاو، گڵاو.
خۆڵاویی/xoľawyî: نچ:[ خۆڵاو+ ئیی] خاكاوی، گڵاوی.
خۆڵە/xoľe: ن:[ هـ] خۆڵ، خاک.
خۆڵەبان/xoľeban: ن:[ کباک] گڵەبان، ئاخەبان.
خۆڵەپەتان/xoľepetan: نتـ: شووێنێكە خاک و خۆڵی زۆر بێت.
خۆڵەپەتانێ/xoľepotanê: ن:[ واز] گەمەیەكە منداڵان بە خۆڵی دەیكەن.
خۆڵەپۆت/xoľepot: ن:[ واز][ ئەردە] خۆڵەپەتانێ.
خۆڵەپۆتانێ/xoľepotanê: ن:[ واز] خۆڵەپەتانێ.
خۆڵەپۆتێ/xoľepotê: ن:[ واز] خۆڵەپەتانێ، خاكبازی، گەمە و یاری بەخۆڵی ووردكردن.
خۆڵەپۆتە/xoľepote: نتـ: خۆڵێكی ئێجگار وورد و پێ پەستكراوە.
خۆڵەپۆتە/xoľekone: نتـ:[ خوڵ+ ئە+ کۆنە][ ئینگـ: Palesol].
خۆڵزانی/xoľzanî: نتـ:[ جێۆ] زانستی خۆڵ: ئەو زانستەیە كە تایبەتە بە لێكۆلێنەوەی خۆڵ لەڕووی بنچینەوە سیفاتەكان و بەكارهێنانە كانییەوە.[ ئینگـ: Agrology، Pedology]{ زەویناسی. ل. 3، 80}.
خۆڵخشان/xoľxişan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ: Soil creep]{ زەویناسی. ل. 57}.
خۆڵکاری کێلگەیی/xoľkarî kêligeyî: نتـ:[ جێۆ][ ] هەڵکەندنی زەوی و پڕکردنەوەی.[ ئینگـ: Earth works]
خۆڵلابەر/xoľlaber: نتـ:[ جێۆ][ ] پالککەرەوەی خۆڵ.[ ئینگـ: Earth remover]
خۆڵی پلەداری ڕێک/xoľî piledarî řêk: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی دەنكۆڵە هاوچەشن: مەبەست لەو خۆڵەیە كە جیاوازی لەنێوان قەبارەی دەنكۆكانی كەمە.[ ئینگـ : Well graded soil]{ رەنج. ل. 614}.
خۆڵی تێكنەچوو/xoľî têkneçû: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی نەووروژاو.[ ئینگـ: Undisturbed soil]{ رەنج. ل. 593}.
خۆڵی داماڵەر/xoľî damaľer: نتـ:[ جێۆ][ ] ڕاماڵەری خۆڵ. [ ئینگـ: Earth mover]
خۆڵی داماڵڕاو/xoľî damaľřaw: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی هەرەس هاتوو بەهۆی داخورانی بەفرەوەن.[ ئینگـ: Boulder clay]{ رەنج. ل. 572}.
خۆڵی سوور/xoľî sûr: نتـ:[ جێۆ] ئەو نیشتووە بەجێماوانەیە كە لە ژێر بارودۆخی ئاووهەوایەكی تایبەتیدا دروست دەبێت لەناوچە گەرمەكاندا. پێكهاتووە لە ئۆكسیدی ئاسنی ئاوی، سلیكا و ئەلەمینیۆم بەشێوەی مادەی نا سەرەكی تێدایە.[ ئینگـ: laterite soil]{ زەویناسی. ل. 57}.
خۆڵی قاوەیی/xoľî qaweyî: نتـ:[ جێۆ] خۆلێكە پڕ لە ئۆكسیدی ئاسن و مەنگەنیز.[ ئینگـ: Umber] { رەنج. ل .590}.
خۆڵی كشتوكاڵی/xoľî kiştukaľî: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ: Vegetable soil]{ رەنج. ل. 601}.
خۆڵی ناجێگیر/xoľî nacêgîr: نتـ:[ جێۆ] خۆڵی خۆنەگرتوو.[ ئینگـ: Unstable soil]{ رەنج. ل. 595}.
بەربەستی خۆڵ و بەرد/berbesitî xoľ û berd: نتـ:[ ئەند][ بەربەست+ ی+ خۆڵ+ و+ بەرد]
[ ئینگـ: Earth and rock fill dam]
بەربەستی خۆڵ و دار/berbesitî xoľ û dar: نتـ:[ ئەند][ بەربەست+ ی+ خۆڵ+ و+ دار] بەربەستی خۆڵ بە کۆڵەکەی تەختەیی.[ ئینگـ: Earth fill timber dam]
بەربەستی خۆڵی/berbesitî xoľî: نتـ:[ ئەند][ بەربەست+ ی+ خۆڵ+ ی] دابڕی خۆڵ.[ ئینگـ: Earth embankment]{ رەنج. ل. 126}.
بەنداوی خۆڵی/bendawî xoľî: نتـ:[ جێۆ][ بەنداو+ ی+ خۆڵی] بەنداوی خۆڵی کە بۆ بەرگریکردنی پاڵەپوستۆی ئاو پشت دەبەستێت بەکێشی جەستەی خۆی کە پێکهاتووە لە خۆڵ و لم و ناواخنەکەشی پێکهاتووە لا ماددەیەکی پتەو.[ ئینگـ: Earth dam]
بنچینەی خۆڵی/binçîney xoľî: نتـ:[ جێۆ][ بنچینە+ ی+ خۆڵ+ ی] بناغەی خۆڵی..[ ئینگـ: Earth foundation]
پاڵەپەستۆی پێچەوانەی خۆڵ/paľepestoy pêçewaney xoľ: نتـ:[ جێۆ][ پاڵەپەستۆ+ی پێچەوانە+ ی+ خۆڵ][ ئینگـ: Earth back pressure]{ رەنج. ل. 126}.
پلەی لێژی خۆڵ/pile lêjî xoľ: نتـ:[ جێۆ] پلەی لێژی زەوی.[ ئینگـ: Earth grade].
ڕێگای خۆڵی/řêgay xoľî: نتـ:[ جێۆ][ ].[ ئینگـ: Earth road]
سەکۆی خۆڵی/sekoy xoľî: نتـ:[ جێۆ][ ] کۆمەڵێک خۆڵ.[ ئینگـ: Earth platform]
کشانی خۆڵ/kişanî xoľ: نتـ:[ جێۆ][ کشان+ ی+ خۆڵ] خزانی زەوی.[ ئینگـ: Earth flow]
گواستنەوەی خۆڵ و خاکی زەوی/giwastinewey xoľ û xakî zewî: نتـ:[ جێۆ][ گواستنەوە+ ی+ خۆڵ+ و+ خاکی زەوی] داماڵێنی خۆڵ.[ ئینگـ: Earth hauling]
هەڕێن/heřên: ن: خۆڵاوی.{ هەنبابەبۆرینە، ل، 972}.
.
.
.
.